لیبیا بەشێکە لەکوردستان و ناوچەی بارزان
15/04/2020, 11:51 (GMT+1)

پارتی دیموکراتی کوردستان
وێنەیەک بۆ وەزارەتەکەی یەکێتی تکایە بە زوترین کات پەیوەندی بکەن بە هاوپەیمانەکەتان کۆماری ئیسلامی ئێران تا پاڵپشتیمان بکەن
وێنەیەک بۆ وەزارەتەکەی گۆڕان ، تکایە ئێوە هەر خەریکی بەدواداچونی دوگ و پێستە بن لەسەر سنورەکان تا دەگەنە ئامانج
وێنەیەک بۆ وەزارەتەکەی لایەنە کەمینەکان ، بەلایەنگرانو دڵسۆزانتان بلێ ئێمە هیچ نازانین پارتی دەزانێ
وێنەیەک بۆ هەموو کۆیللەکانی کوردستان ، ئەی کۆیللە دڵسۆزەکانمان لە ئێستادا گەورەترین ئەرکتان لەسەر شانە تکایە هەر بەردەوام بن لە پاڵ پشتی ئێمە چونکە ئێوە نەبن ئێمە ئەوهەموو کوردا یەتیەمان پێ ناکرێ !
وێنەیەک بۆ هەموو میدیا دیارو سێبەرەکان ، ڕۆڵێکی گرنگ بەر ئێوە کەوتوە ئەویش چەواشەکردنی میللەت ، و گەورەکردنی سەرکردەکانە نیشاندانی کاکە ن لە ڕیزی پێشەوەی سەنگەر
وێنەیەک بۆ هەموو دادوەرەکەن ، تێبینی هەرکەس وتی لیبیا پارێزگارێک نیە لە کوردستان لە وەکیلی ئێمە تۆمەتێکی بۆ دروست بکەن راپێچی زیندانی بکەن وەک هێمن مامەند
وێنەیەک بۆ وەزارەتی شەهیدان ، هەرپێشمەرگەیەک شەهید بوو لە سەر کێلەکەی بنوسن پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوو لە کاتی ئازاد کردنی لیبیای کوردستان
وێنەیەک بۆ معارزەکانی کوردستان کۆمەڵ و یەکگرتوو ئێوە زۆر کوری باشوو خۆش باوەڕن ، لە ئێستادا وەک معارزی بن دیوار وان بێ دەنگی هەڵبژێرن تا خۆمان پێتان ئەڵێینەوە چی بکەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























