سیاسەتی پاشماوە خۆریی بۆتە چەمکێکی ترسناک
مەبەستم لەم بابەتە، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخێک کە لەبازنەی خولانەوەی بەردەوام ژاوەژاوچێتی وەک کلتورێک بەرۆکی باشووری گرتووە لەمساڵانەی دوایدا، بە قووڵای کێشەکان چەواشەکاری خوڵقاندووە.
ئەم چەمکە گرنگی ئەرک و بەرپرسیاری کردۆتە ماڵی پارت و لایەن و دەسەڵات. خۆی بەرپرسیار نابینێت و بەکگراوەندێک تەعریفەیەی بۆخۆی نییە. ھیچ ھەڵوێستێکی ڕوون و پرانسیپی نییە و دیدەگای تەنیا خوێندنەوەی بابەتە ھەڕاجی و بێ چارەسەریی لێدانەوەی قەوانەکانەیوورژاندن شەتەکە کردن و بێ باوەڕیی و بێ چارەسەرییە.
ئەم چەمکە وەک کلتورێکی ترسناک دەرھاویشتەیەکی نەرێنی لەگەڵ خۆیدا ھێناوە، کەوتۆتە خزمەت دەسەلات و سیاسیە دۆڕاوەکان، بێکاریگەر کردنی ئیرادەی کۆمەڵگا، چاوەشەکاری ئەرکی کۆمەڵگا.
ئەم کەسایەتیانە زۆر بوون، بوونەتە بەربەست و دیواری نێوان خەڵک و دەسەڵات و لایەنکانیش بۆ پاراستنیان، بۆئەوەی بازاڕی بەرژەوەندیھەرزانی خۆیانی لەدەست نەدەن کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆیان دابین کراوە.
لە جەوھەردا ئەم چەمکە شتێکی خۆڕسک نییە، لە بێ ھیوایی و ڕوانگەی خەڵکەوە خوڵقابێت. بێگومان ئەم چەمک و کلتورە بەشێوەیەکی زۆرقوڵ و ئامادەکراو ڕێکخراو کاری بۆکراوە، تاکوو بتوانێت توانست و پارچەکرداری کۆمەڵگا چاوەشەو پارچە و بێکاریگەر بکات. بۆ ئەوەیھێڵی گشتی کێشەکان و چارەسەرییەکان ڕوون نەبێت و بە ئاڵۆزی بمێنێتەوە ئەمەش بۆ دەسەڵات گرنگە. کە لەدەروەی دەسەڵات و حزبکۆمەڵە کەسانێک بەکرێ بگرێت بۆ ئەم مەبەستە.
زۆرن ڕۆشنبیر و سیاسی و چالاکی مەدەنی کە خۆیان خزانۆتە بەرەیەکی بێسەر و بەرەی ھەڵوەشاوی بێ مانە لەژێر ناوی سەربەخۆی وئەقڵمەند، ھەمیشە ئەقڵ دەبەخشنەوە. بە پێوەر و ڕیتمێک ھەڵکشان و داکشانێکی بێ زانیاری و تێنەگەشتن لە بابەتی پرسە سیاسی وکۆمەڵایەتی و نەتەوەیی ئابووری ئیداریەکان، ئاڵۆزی و چەواشەی بێ ھیوا زیاتر دەخوڵقێنن. بۆ گەشتن بە مەبەستکی بەرژەوەندی بچووکیکەسێتی خۆیان.
ئەم کەسایەتیانە بیرکردنەوەیان لە گۆلاو چڵکاو پاشماوە و بەرماوە سیاسیەکان کە ڕژاوە ھەڵیدەگۆزن و جارێکی تر دەرخواردی ئەقڵیخەڵکی دەدەنەوە و خۆیان وەک پاڵاوان نیشان دەدەن. چونکە ئەمانە خاوەن ھیچ بەھایەکی فکری و مەعریفە و دونیا بینی نین، بێ کارێکتەرو کاسە وەلێسن، زۆریان قاچک ئاسا ھەڵتۆقیون یان لە پاشخانە کۆنەوەکە دەرچوون و دەیانەوێت بەھامان ئەقڵ و ناوەخن بەردەوامن،تەنیا ڕووپۆشی دەرەوەی خۆیان گۆڕیوە.
ئەو بابەتەنەی ڕۆژانەی و ڕابووردون و ھەموومان پێی ئاشناین سەدان شڕۆڤەی سیاسی و ئەتۆمی بۆ دەکەن وەک گەردونیان کەشف کردبێت، ئەوەی ھەبووە گوزەرەی کردووە ئەمان زیندووی دەکەنەوە. چەندین ساڵە بابەتی پارە و غەریزە و ڕەفاھیەت و گەندەڵی دەساونەوە،دەسەڵات و لایەنەکانیان لە پەڕۆی بێنوێژ خراپتر لێ دەکەن، کە دەڕوانیت لە سیاستی پاشماوەخۆری جێگای خۆیان گرتووە. لە ڕێگاییدەزگاکانی شەڕی تایبەت کەناڵیزە کراون.
مەبەستم لەم نووسینە ئەوەیە بتوانین بە ھۆشیار و تێگەشتنەوە لەگەڵ بابەتەکان ھەڵسوکەوت بکەین و ھەوڵ بدەین خۆێندنەوەی ژیرانەوە وئەقڵانی بۆ ڕووداوەکان بکەین، بۆ کۆتایی ھێنان و شکاندی ئەم چەمکە کە ھێندەی دەسەڵات و لایەنکان لە شکاندی ئێرادە خەڵک، کاریگەرینەرێنیان دروست کردووە مەحوکم بکەین.
مەحکومیەتی ئەم چەمکە لە کەسایەتیەکاندا گرنگە، بۆئەوەی بتوانین لە زۆنگاوی خولانەوە ھەنگاو بنێن بۆ بیرکردنەوەی خوڵقاندن وچارەسەرگیری کێشەکان و بەلاوەنانی خولانەوەی بازنەیی، لێگەڕین بۆ داھاتوویەکی شایستە بۆ خۆمان و خەڵک و کۆمەڵگاکەمان.


























