موبارەک
27/04/2020, 20:48 (GMT+1)

كاتێک دەسەڵاتی هەولێر بێ ئومێد بوو لەوەی تورکیا پارە شاراوەکانی داهاتی نەوت بەئاسانی ناگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی بنەماڵە تا بەتەواوی هەموو خزمەتگوزارییەکانی خۆی جێبەجێ نەکا بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە لێیان و هێرش کردنە سەر پێشمەرگەکانی باکورەوە هەیە لە قەندیل و پاش فەزیحەی ملیار دۆلارەکەی ئامۆزایەکی سەرۆکی بنەماڵە و دابەزینی نرخی نەوت ئیتر دەسەڵات لە "ساجی علی" نزیک" نزیک بۆتەوە بە تایبەتی کە ڕق و توڕەیی خەڵک لە کوڵانایە و دەسەڵات مەترسی ئەوەی لێنیشتوە کە ئەگەر چارەسەرێکی ئەوە وەزعەی خۆی دروستی کردوە نەدۆزێتەوە لەوانەیە توقینەوەیەکی جەماوەری دروست ببێ بەمەش کورسی حوکمڕانیان ئەلەقێ ئەو کاتە نە نەوت نە گاز نە تورکیا نە جاشەکانی لیبیا فریایان ئەکەوێت ، بۆیە زوو کەوتنە خۆیان و بەختەوەری سەرۆکی بەناو ئەنجومەنی وەزیرانلە پشت شاشەی سکایپەوە بریاری دەرکرد کە رووی هەرچی بۆرییە نەوتەکانە بکەنە بەغا بەرامبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران نە بادا وا لەسەریان بشکێتەوە کە پەشیمانیی سفر هیچ بەدەستەوە ....
خەڵک زۆر هاواری کرد گوێیان لەکەس نەگرت ، کە خەڵک لەسلێمانی لە نارەزایەتیا جوونە سەر جادە سەرۆکی بنەماڵە ووتی : با بۆخۆیان هەر هەڵپەڕن !! ئەوە بەغا نەبوو ئابووری سەربەخۆی لە هەولێر پەیڕەو کرد ، خۆئەوە بەغا نەبوو پاشەکەووتی مووچەی داهێنا ، ئەوە بەغا نەبوو نەوتی هەرێمی بەتاڵان برد و بە هەڕاج کردیە دیاری بۆ تورکیا ، ئەوە بەغا نەبوو بە هەرێم بڵێ موفلیس ، ئەوە بەغا نەبوو داهاتی گومرگ بماشێتەوە ، ئەوە بەغا نەبوو پارەی ئەمریکا و حولەفا بۆ شەڕی داعیش بخاتە تەنکەی باخەڵییەوە و بازرگانی نەوتیش لەگەڵ داعش بکات ،خۆ ئەوە بەغا نەبوو هەرچی پارەیەک بۆ بەرنگاری کورونو هاتبێتە هەرێم بخاتە قاسەی بنەماڵە و داوای خێر و خێرخوازی و سەدەقە لە خەڵک بکات ، ئەوە بەغا نە بوو بە داهاتی هەرێم جاشی کوردی سەر بنەماڵە و پەروەردەکراوی تورکیا بنێرێتە لیبیا ، ئەوە بەغا نیە کە دەرماڵەی زیندانیانی سیاسی هەرێم بدزێ دابەشی نەکات ،خۆ ئەوە بەغا نەبوو دەغیلەی هاوکاری نەخۆشەکانی شێر پەنجە دەست بەسەرابگرێ و خەشنۆشی کات ، ئەوە بەغا نەبوو بڵێ کە من مووچەم نارد چەن هەفتەیەک بیشارنەوە و بڵێن بەگۆڕی مەرحوم پارە نەهاتوە ، ...و....و... هەموو ئەمانە و دەیان فرت و فێڵی تر، دەیان تاکتیکی دژ خەڵک ، دەیان و سەدان خروقاتی سیاسی و ویژدانی و ئابووری و نەتەویی و نیشتمانی و ئەخلاقی ، دەیان فێڵ و درۆ لە دەرخستنی ژمارە راستەقینەکانی داهاتەکان ، دەیان جار بێ حورمەت کردنی میللەت و بچووک بوون و بوون بە قەزەمی خۆیان لە ئاست داگیرکەر و ناحەزە دێرینەکانی کورە ، هەر هەمووی بەوە شکایەوە کە دان بەوەیا بنێن قاسەکانی حکومەت بەتاڵن، بەڵام قەت و بۆ یەک جار جورئەتیان نەکرد بڵێن : بۆ،،؟!! لەو هەموو داهات و پارەی بەغا و یارمەتی ئەملاولا و هاوکاری دەوڵەتانە چۆن حکومەت هەپی بەیازی بەدەستەوە مایەوە! قەت جورئەتیان نەکردوە راستی و واقیعەکانی پشت دیارنەمانی ئەو هەموو داهاتانە بە خەڵک بڵێن ، قەت...: (تۆ بڵێی ئەوە بەغای کوڕی باشی ئەمڕۆ و شۆڤینیەیەی دوێنێ شەو بە دزییەوە بەتاكی کردبێتەوە ؟)
گەرچی دەسەڵاتی کوردی ئەم هەنگاوی مل کەچ کردنەی بۆ ئەمری واقیعی ئابووری کوردستان و داواکردنی پەنابەرێتی لە بەغا زیاتر لەترسی کورسییەکەی خۆیەتی نەک لەبەر بەتەنگەوەهاتنی بۆ ماف وداواکارییەکانی خەڵک بەڵام لە هەمان کاتیشا دان نانێکە بە فەشەلی کۆمیدیای" ئابووری سەربەخۆ" بە سیناریست و دەرهێنەر و هەموو ئەکتەرەکانییەوە و رەنگ دانەوەیەکی یارییە مناڵانە ئاساکەی " ریفڕاندۆم" و پشت بەستن بە نەوت تەنها بۆ خۆ دەوڵەمەن کردن و نەفامی لە ئاست سیاسەتی ئابووری و جونیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەوت و بەشداری پێ نەکردنی حکومەت و پارلەمان لە بریارە سەختە ئابووریەکان و دانانی تاجی بنەماڵە لەسەروو هەموو ئیعتیبار و ئاسایشی ئابووری و قودسیەتێکی میللیەوە ،
من بێ گومانم لەوەی گەر دەسەڵاتی هەرێم لە بەغا بوایە ئامادە نەئەبوو یەک دیناریش بۆ هەرێم بنێرێ ، بەڵام ئەم غرورەی دوێنێی هەرێم لەوەی (لەگەڵ عێڕاقا دراوسێیەکی باش ئەبین )! بۆ (هەموو هەر عێڕاقیین و هەرێم بەشێکی دانەبڕاوی عێڕاقە)! باشترین سەلماننە کە دیکتاتۆرەکان بۆ مانەوەیان لە دەسەڵاتا هەموو یارییەک ئەکەن و وەک چەرخ و فەلەک گوژمێک بۆ ل پێشەوە و گوژمەکەی تریان بۆ دواوەوەیە ، دەسەڵاتی هەولێریش لەو یارییە شارەزایە و ئەهێنێ پێی بڵێین : موبارەک...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























