وەک وەفایەک بۆ مستەفای حەسەن گەورە
07/05/2020, 16:58 (GMT+1)

کاک مستەفا لە ژیانیدا دووبرای لە پێناو نیشتماندا گیانیان بەخشیوەو هێزوبازوی ئەوانی کردە داهاتوی خەباتی وەک چۆن لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا چەکی هەڵگرتو دژی زۆرداری و زوڵمی ڕژێمی ئێراقی تێکۆشا، ماوەی 27 ساڵە دژی بنەماڵەگەرێتی و دەسەڵاتی تاکڕەوی لە هەرێمی کوردستان وەستاوەو بەدواداچونی کردوە لەهەموو بەلاداڕێبردنی یاساو حوکمداری کوردی، هەمیشە لە بەرەی خەڵکدا بوەو لەمەیدانی ئۆپۆسزیۆنیدابوەو بڕوای بەدەسەڵاتی کوردی نەبوە ، کاک مستەفا بنەماڵەی بارزانی بە مافیایەکی مەترسیدار هەرژمارکردوەو لایەنەکانی تری بە ژێردەستەو کۆیلەی مافیاکان زانیوەو بڕوای نەبوە بتوانن سەقامگیری بۆ کوردی باشکەن و ئیدارەیەکی شەفاف هەبێت.
ئەم تێکستەش لە پای ئەوەی ساڵانێك بەئاگابوین لە یەکتری و سودمان گەیاندوە ، هەمیشە دەیگوت ئەگەر خەڵك بێدەنگبێت دەبنەخۆراکی بنەماڵەی مافیاو دەسەڵاتی کوردی لەهەرێمی کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی




