کاک مستەفاى گەورە بەگەورەیى ژیاو بەگەورەیى مرد
07/05/2020, 19:34 (GMT+1)

زۆر زۆردڵتەنگ نیکەران و خەمباربووم بە مەرگى کاک مستەفا ، تا ئێستاش باوەڕناکەم کە بەنەخۆشى کۆرۆنا مردبێت،چونکە کاک مستەفا هێندە کەسێکى خەمساردو کەمتەرخەم نەبوو، هەروا بێتەوە بەڕێزى کەسێکى سادە وئاسایى و ناسک نەبوو،بەرگەى نەخۆشى و ناڕەحەتى نەگرێ، ئەو تەواوى تەمەنى لە شاخ و سەرما سۆڵەوگەرما بارگرانى و نەهامەتیدا بەسەربردووە،کەئەمەش بۆخۆى بەرگرى لەش و جەستە پتەو دەکات،من وەک بۆچوون و سەرنجى خۆم، زۆر زۆر گومان دەکەم کە مستەفا گەورە دەرمانخوارد کرابێت، لەبەر ئەوەى سوپایەک نەیار ودوژمنى هەبوو، هەمیشە قسەى هەقى کردوە، بەردەوام لە دژى دەسەڵات وگەندەڵکاران بوێر و چاونەترس بووە،نووسینەکانى کوردستان پۆستى، چالاکییەکانى ناوەندى چاک، دیدار وچاوپێکەوتنەکانى شاهیدى ئەو راستیەن،وێراى هاوخەمى و نیگەرانی و سەرەخۆشى لەخۆمان و ستاڤى کوردستان پۆست و بنەماڵەى بەڕێزیان دەکەم . ئومێد ئەکەم کە برایانم لەکوردستان پۆست بەدواداچوون بۆ ئەو مەرگە کتوپڕەى بکەن،راستى و دروستى دەربخەن،چونکە لاى من کاک مستەفا ئەوەندە لاواز نەبوو لە بەرامبەر کۆرۆنادا چۆک دابدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی




