بە هۆی تووشبونی بەڕێوەبەری ئیداری نێجیرڤان، نێچیرڤانیش کەرەنتینە کرا
25/05/2020, 21:27 (GMT+1)

سەرچاوەکە دەڵێت یەکێک لەو کەسانە بەناوی (رەعد) کە بەڕێوەبەری ئیداری نێچیرڤان بارزانییە تووشی کۆڕۆنا بووە، لەویشەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەوانی تر. ئەمەش ئەو کەسەیە کە هەمیشە لە دوای نێچیرەوە دەڕوات و وەکو پاسەوانیش لە گەڵیدا دەبینرێت. رەعد بۆ خۆی لە ئەوروپا بووە گەڕاوەتەوە قسەی نەکردووە لە رێگای ئەمەوە هەموو ئەوانی تری تووش کردووە. سەرچاوەکە دەڵێت بۆیە لە ئیستاوە بۆ ماوەی دوو هەفتە نێچیر کەرەنتینە دەکرێت، تا بە تەواوی بزانن ئەمیش تووش بووە یان نا؟ جگە لەمە ئەوانەیش کە لە ناوچەی بارزان گەڕاونەتەوە بۆ مەسیف هەموویان کەرەنتینە کردوون و چەند تیمێکی پزیشکی لە هەولیرەوە بۆ بارزان رۆیشتووە.
سەرچاوەکە دەڵێت، دوای بڵاوبوونەوەی ناوچەی بارزان، بنەماڵەی بارزانی گومانی ئەوە دەکەن، کە تووشبوونی دەڤەری بارزان بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، گومانی دەستێکی موخابەراتی دەکرێت.
شایانی باسە تا ئیستا وەزارەتی تەندروستی لە ترسی بنەماڵەی بارزانی ناوێرێت ئەم هەواڵە رابگەیەنێت و شاردوویەتەوە، لە کاتێکدا هەواڵی کەرەنتینە و کۆرۆنا لەسەر هەموو ناوچەکانی هەرێم رۆژانە بڵاو دەکاتەوە.
![]() |
| وێنەی بەڕێوەبەری ئیداری نێچیرڤان، کە تووشی کۆرۆنا بووە |
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























