چێ بوو تاوانی ئەوانە وا بە دەستوری رێبەرە تاوانبارەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سێدارە دران
28/06/2020, 21:18 (GMT+1)

نەمر کەمال لە پاش چەندین سال پێشمەرگایەتی بە هۆی ناکۆکی کە لە گەل کۆمێتەی شارستانی مەهاباد پەیدای دەکا بە پێچەوانەی ویستی خۆی بۆ ماوەیکی زۆر کەم خۆی تەسڵیمی رێژیم دەکاتەوە بە بێ ئەوەی کە هێج کاریکی بۆ ریژیم کردبیت ، یان زانیاری بە دووژمن دابیت ، یان کەسیکی بە گرتن دابیت ، لە پاش ئەو ماوە کۆرتە لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەبیتەوە و بە خۆیوو خیزانی حەوت مانگە حامێڵە دەگەرینەوە ژیر دەستهەڵاتی پێشمەرگە .
کۆمێتەی شارستانی مەهاباد هەڕ زۆر زۆ کۆبۆنەوەیان لە سەر دەکەن بە بێ ئەوەی کە بەڵگەیکیان لی بگرن ، بەبێ ئەوەی کەس یان کەسانیک سکاڵایان لە سەر تۆمار کردبن ، بە بێ ئەوەی تاوانیکیان ئەنجام دابێت ، بە بێ ئەوەی لە محاکەمەیکی عادڵانە دا بە بشداری کەسانی پسپوور ڵیکۆڵینەوەیان لە گەل کردبن پێوەندی بە رێبەری حیزبەوە دەکەن و بریاری خائێنانە و جنایتکارانەی تیرەباران کردنیان بۆ دەردەکەن و ئەو دوو مروفە بێ تاوانە تیرەباران دەکەن .
نەمر کەمالێ ئێسمایلزادە وخیزانی خاتوون ئێران کە حەوت مانگە حامێڵە بوو
لە کاتیک دا بە هەزاران ئاوات و ئارەزوە ماوەیکی زۆر نەبوو ژیانی هاوبەشیان پێک هینابوو و چاوەروانی هاتنی کۆرپەی ساوایان بوون .
لە کاتیک دا شەهید کەمال برایەکی دیکەی لە بەرەکانی شەڕ لە گەل کۆماری ئێسڵامی بە نێوی یۆسف ئێسمایلزادە لە شەریکی قارەمانانە لە ناوچەی نەغەدە شەهید کرابوو و برایەکی دیکەی بە دەست کۆماری ئێسڵامی ئێعدام کرابوو
لە کاتیک دا ئێرانی خیزانی شەهید کەمالیش برایەکی لە زیندانی کۆماری ئێسڵامی دا لە پاش ئەشکەنجە و ئازاری زۆر ئێعدام کرا ، هەڕ لەو کاتەش دا رێبەرانی حیزبی دیمۆکرات دەستیان بە خۆینی ئەو دوو لاوە و کورپەی ساوایان سوور هەڵگەرا و ئەو سێ کەسە بێ تاوانەیان بە ناحەق و نارەوا لە خۆین گەوزاندن و بەڵگەیکی شەرماوی دیکەیان بە تاوانەکانی خۆیان زیاد کرد .
سڵاو لە روحی پاکی ئەو سێ نەمڕه
رورەشی بۆ تاوانبارانی ئەو جنایەتە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان
























