پێشمەرگە قەدیمەکان بەیاننامەکەتان زۆر کۆنە
09/12/2020, 17:30 (GMT+1)

کۆرییەکان پەندێکیان هەیە دەڵێن "لەسێبەردا کار بکە و سەیری هەتاوبکە " ئەمە بەو مانایەی هەمووتان دەتوان بەبەیاننامەیەکی لاواز و نەخۆش ئەستۆی خۆتان خاوێن بکەنەوە، ئێستا قسەکەر هێندە زۆربووە مرۆڤ توانای ئەوەشی نییە قسەی جدیش بکات، بۆیە ئەم بەیاننامەیە لە نووسین و هەڵویستی کەسێکی داماو دەچێت، کە بەناوی پێشمەرگەی قەدیمەوە نوسیوێتی و ماوەی هەفتەیەکی داوە بەدەسەڵات، ئەو هەفتەیەش بەسە بۆ ئەوەی خۆتان و بەرپرسەکانتان بۆیاخی سەرو سمێڵە کاڵبووەکانتان بکەنەوە، چونکە وای دەردەخەن کە ئیستا سەرقاڵی ئەوەن پشگیری لە خەڵکی خۆپیشاندەران دەکەن.
پێشمەرگە قەدیمەکان لەکوێی دنیادا هێرشی پێچەوانە کراوە، کات بۆ دوژمن دانراوە؟ ئەمە چ قەشمەرخانەیەکە کە تەنها لای مرۆڤی قەدیمی وەک ئێوە دەست دەکەوێت.
ئەو ڕۆژەی جاش و پێشمەرگە ئاوێزانی یەکتربوون، ئیتر ئەم ڕۆژانەیان دروست کرد کە دەیبینین و بەرخوردی لەگەڵ دەکەین. تۆ کە ئاسایی بێت موچە لەگەڵ جاش و خۆفرۆشێکدا وەربگری و مەکتەب سیاسی و سەرکردەکانت فایلەکانی بەعسی بوون سیخوڕیان سەر ئاو بکەوێت و تۆ وێنەیان لەگەڵدا بگری و لەباخ و ماڵەکانیاندا نێرگەلە بکێشی و مەشرووب بخۆیتەوە، ئیتر نەک هەر پێشمەرگە نیت، بەڵکو هیچ بەهایەکی شۆڕشگێڕیشت پێوە نەماوە. ئەمە جاری یەکەم و دواجاریش نییە کە قەدیمەکان بەیاننامە بڵاو دەکەنەوە، بەڵام سەرئەنجام نەک هەر هیچ نەبووە بەڵکو هێندەی تر مێژووی قوربانیدانیشتان گوماوی و ناشرین کردووە.
پیرەمێرد دەیووت :
| زۆر گوڕتان بەست و بازێکتان نەدا بۆیە باوەڕتان پێناکەم بەخودا |
لەبەر ئەوەی :
یەکەمین ڕۆژ کە ژنێک سوتێنرا یان کوژرا لەژێر ناوی شەرەفدا، بەدەستی پێیاوێکی بێشەرەف لەسەر شەرەفێک لای خۆی، ئێوە بێدەنگ بوون.
کە ئیتڵاعات لێرەو لەوێ کوردانی ڕۆژهەڵاتیان دروێنە دەکدر ئێوە بێدەنگ بوون!
کە جاش و خائنەکان هاتنە ناوتانەوە ئێوە بێدەنگ بوون و قسەتان نەکرد.
کەمیت چووە ناو هەموو ماڵەکانەوە ئێوە بێدەنگ بوون.
کە درامای تورکی بووە سەکۆی پەروەردەکردنی خەڵک ئێوە بێدەنگ بوون.
کە کەناڵەکان لەسەر فەساد کردنی کۆمەڵگا کاریان دەکرد و ئێوە دەنگتان نەکرد.
کە دەیان مرۆڤی تێکشکاو بووە سەرۆکی حکومەت و وەزیر و گزیر ئێوە دەنگتان نەکرد.
کەمەلای مزگەوتەکان سوکایەتییان بەدایک و ژن و کچی نیشتمان دەکرد ئێوە دەنگتان نەکرد.
کە سەرکردە خائینەکان گردیان داگیر دەکرد و شاخیان تەلبەند دەکرد ژێرخان و سەرخانی نیشتمانیان دا بەتورک و ئیرانییەکان، ئێوە دەنگتان نەکرد.
ئێوە بۆ هەموو ئەوانە چاوتان لەوەوە بوو کە بەشی ئێوەشی تێدا بێت و خەوتان دەدی لە واری قوماری نیشتیمان دۆڕاندن و فرۆشتن بەشێکدان پێبڕێت.
کە نیشتمان هەراجکراو مرۆڤی کورد تێکشکا ئێوە دەنگتان نەکرد.
کە کۆچ و ڕەو دەستی پێکرد و سەدان سەرسەری و قاچاخچی سوکایەتیان بەخێزانی کورد دەکرد ئێوە بێدەنگ بوون.
کە دەرهێنەری دراماکان خەڵکیان بە تورکمان ناو نوس دەکرد ئێوە دەنگتان نەکرد.
کە شەنگال درایە دەست داعش ئێوە بێدەنگ بوون.
کەسوپای تورک دەیان سەربازخانەی کردەوە ئێوە بێدەنگ بوون.
کە سوپای سەدامیان هێنا لە ٣١ئابدا قسەیەکتان نەبوو.
لە ١٦ ئۆکتۆبەردا نیشتمان درایە دەست شیعە و ئێرانییەکان قسەیەکتان نەکرد.
لە ١٧ی شوباتدا پێشمەرگە قەشمەرەکان بەجلی قوات خاسەوە سلێمانیان خەڵتانی خوێن کرد و هێرۆی تالەبانی بە ڤۆدگا خۆی دەشت و پیاوەکانیان پاقلاوەیان لەبەردەکی سەرادا دەبەخشێوە دوای داگیرکرنی سەرا ئێوە پەنجەکانتان دەلێسایەوە و بێدەنگ بوون.

![]() |
| پێشمەرگەی نوێ، پێشمەرگەی بێکەسایەتیی و خزمەتکاری بەرپرسەکان |
ئێستاش دەبێت بێدەنگ بن : چونکە لەدوای ساڵی ١٩٩٠دەوە پێشمەرگە مرد، ئیتر کۆن و نوێ، جاش و باش، جوان و ناشرین تێکەڵ بوو، ئێوە نەماون و هەمووتان پیاوی ئەو دەسەڵاتەن کە بێ حورمەتی بەو خەڵکە دەکات.
بێدەنگی زۆرجار جوانی دەبەخشێت، شەهامەت دەهێنێت، بەڵام دەنگ هەڵبڕین لە شێوەی ئەم بەیاننامەیەی ئێوەدا شەرمەزاری دەهێنێت، چ کاتێک توانیتان جاشەکان لە لیستی خانەنشینی دەربکەن ئەوسا مافی قسەکردنتان هەیە.

ئایا تاڵەبانی و بارزانی نەبوون ئێوەیان لە گۆڕنا، مێژوویان لەکەدار کردن، چونکە دواجار هەموو ڕەنجێک و قوربانی دانێکی ئێوەیان کرد بە بەری مناڵە زۆڵەکانی خۆیان، ئیستا ئەوان پێشمەرگە و خەباتگێڕن، نەک ئێوە، ئێوە خزمەتکار و نۆکەری ئەوانن، چونکە کەرامەت و شەرەفتان نەماوە، ئێوەی قەدیم بوون و بوون بەمێژوو قبوڵی بکەن یان نا! دەبێت لە ورگی خۆتان بدەن! من شەرم دەکەم ئێستا بە دەرگەوانێک، پاسەوانێک، گەنجێک لە قولەیەکدا، دەڵێن پێشمەرگە....
جوانە کە دەڵێن: ڕێگە پیشانی مێشک بدە لەش خۆی بەدوایدا دەڕوات. من شەرم دەکەم کە لەڕیزی پێشمەرگەیەکی کۆن ناوم بهێنرێت. شۆڕش و خەبات کردن کارێکە مرۆڤ تا لەگۆڕ دەنرێت دەبێت بەردەوام بێت، ئەی بیرتان نایە "شیخ جەعفەر" کە ئیستا جێگری نێچیرڤانە چی پێی ووتن!؟
نێچیر وتی: من هینی....... کۆنم بیستوە، بەڵام پێشمەرگەی کۆنم نەبیستوە!
ئەو ڕۆژە دەبوو، شیخ جەعەی ئاڵۆش وانەی ئەخلاقی فێربکرایە، نەک وێنەی لەگەڵدا و لە فەیسبوکەکانتاندا نمایشی بکەن. داوەشێن چۆن شەرم ناتان گرێت خۆتان بە پێشمەرگەی کۆن ناو دەهێنن و تازەکانیش بە شەوە سوورەکان پاسەوانی بەرپرسەکان دەکات.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان