بارودۆخی ژنان و کۆمەڵگای ئیران و ڕۆڵی دەسەلاتی دیکتاتۆری
28/06/2020, 23:27 (GMT+1)

من لێرە وەک ژنێکی چەوساوەی ژێر دەسەلاتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئیران کە زیدی باوباپیرانو کوردوستانم بە جێ هێستوەو ئاوارەی هەندەرانم، زۆربەی ئەم دەسترێژیانەم بینیوەو چەن جار کەوتوومەتە بەر هێرشی پیاوسالاری و لێدان، هەوڵ دەدەم مافە پێشیلکراوەکانی ژنان بخەمە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ئەگەر ئاوڕیک لە بوچوونی هەموو زانایان و لێکۆڵەرانی سیاسی و کۆمەلایەتی و فەیلەسوفانی دەورانی دوای ئیسلام و دەسەلاتی دیکتاتوری بدەینەوە لەو باوەرەدان کە هەر وڵاتیک سیستەمی بەرێوەبەری مەزهەبی بێت، بە هیچ شیێوەیەک مافی دیموکراسی و ئازادی بەتایبەت ژنانی تێدا ڕچاوو نەکراوە، بەڵکو تاکو ڕێگای پێدراوە لە چەن خاڵدا رەگەزی مێینەی وەک کۆیلە و بێدەسەڵات هێناوەتە ئەژمار دەسەلاتی پیاووسالاری زەق کردوەتەوە و زیاتر بڕیاراتی کۆمەڵگا لە هەر بوارێکدا بە دەست پیاوانەوەیە.
دەگەڕیینەوە بۆ زیاتر لە چوار دەیەی دەسەڵاتی کۆماری سێدارە (ئێران) و چؤنیەتی مافی ژنان لەو وڵاتەدا.
ئەگەر ئاوڕێک لە ئەمساڵ بدەینەوە کە بەچ شێوەیەک لە گەڵ کچان و ژناندا هەڵسوکەوت دەکرێ زۆر مەسەلێ ناڕوونمان بۆ دەردەکەوێ.
ئاماری ئەو کج و ژنانەی کە بە دوای مافی خۆیاندا بۆ ژیانێکی ئازاد هەوڵ دەدەن، بەچ شێوەیەکی دڕبدانە دەکوژرێن،
کچانی وەک ڕەیحانە، ڕومینا دایکان و کچانێک کە لەنێو ماڵەکانیاندا دەدرێنە بەر زەربی چەقۆ و داس و تەور ە ئەسید و بەو شێوەیە شەهید دەبن. لە هەمبەر هەڵوێستی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە هیچ شێوەیەک مافی ژنان بۆیان گرینگ نیەو نایانپارێزن، هەر چەشنە ڕوداوێکیش لە ژنان و کچان ڕوو بدات یان بە هەر هۆکارێک بەنەماڵەکانیان بە جێ دێلن و پەنا بۆ کەسانی باوەڕپێکراویان دەبەن لە ڕێگای دەزگا سیخوڕیەکانی ئیرانەوە دەدۆزڕێنەوە و دەدرێنەوە دەست جەلادەکانینان و بەو شێوەیە پارچەپارچە دەکرێن.
لە پرۆگرامی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هیچ مافێکی مڕؤڤ بوونی نیە، بە هەزاران کرێکار و برسی و تووسشبوانی مادە هۆشبەرەکان کە ڕێژەی دەگاتە زیاتر لە ٣٠ ملیون کەس و سەپاندنی یاسایەک بۆ بەکارهێنانی ژنان و فرۆشتنیان بە شێوەیەکی کاتی بۆ ڕابواردنی پیاوان بە ناوی( سیغە) لە ئیراندا یاساییە و پیاوان بۆیان هەیە بەهەر شێوەیەک کەڵک لە ژنان وەرگرن. بە هؤی بێ بنەمایی بەرنامەی ئابوری و سیاسی لەو وڵاتەدا قەیرانێکی ئابوری ڕوی تێکردوە کە بە هیچ شیوەیەک چارەسەر نابێت ڕوژ لە دوای ڕۆز کێشەی ئابوری و سیاسی و کشتنی ژنان لە زیاد بوندایە.
گرنگ ماهیەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بۆ هەموو تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە ڕونوو ئاشکرایە و هیچ یاسایەکی بنەڕەتی ئۆرگانیزەکراو و دروستی نیە. هەموومان پێکەوە هاودەنگدەبین بۆ لەنێووبردنی دەسەڵاتی دیکتاتوری و جێگیرکردنی یاسایەکی فیدراڵی دیموکراسی بۆ هەموو گەلانی ئێران و هەموومان بە مافە سەرەتاییەکانی خۆمان بگەین.
سەرکەوتن بۆ مافەکانی ژنانی کوردوستان و ئێران .
دەریا عوسمانپور
ڕئکەوتی٢٠٢٠/٠٦/
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























