باندێکی مەحمود سەنگاوی، بازرگانی بە مادەی هۆشبەر و ئافرەتەوە دەکات (بە بەڵگەوە)
26/07/2020, 1:49 (GMT+1)

مەحمود سەنگاوی ئەو پیاوەی کە بە قەڵافەت دەیبینی، دوو شوێنی سەرنجت رادەکێشێت و بەردەوام دەبریقێنەوە، یەکێکیان پێلاوەکانی، دووەم سمێڵە بۆیاخکراوەکەی. ئەم پیاوە بەڕێزە ئیستا لە رێگای مەلا کاروانەوە باندی لەشفرۆشی هەیە، مەلا کاروان وەکو کاک مەحمود سەنگاوییە، کەسێکی بەناوبانگە و زۆر کەس لە دەڤەری گەرمیان دەیناسن، کە رێ دەکات، هەمیشە دوو دۆشکە دادەنێت و خۆی و نیوەی پاسەوانەکانی فەرمانی گرتنیان هەیە، کەس ناوێرێت دەستیان بۆ بەرێت.

کاروان قادر فەرەج ناسراو بە مەلا کاروان، مفەوەزێکی پۆلیس بوو، لە بەشی موکافەحە، لەبەر ئەوەی لە کارەکەی ئەزمونێکی باشی وەرگرتبوو، شەیتانیی و زمانلوسی و زۆڵێتی وای لێکرد، کە لە ماوەیەکی کورتدا لەگەڵ زۆربەی بەرپرسەکاندا پەیوەندیی پەیدا کرد و دڵی رازی دەکردن، تەنانەت لەگەڵ ئاسایشی سلێمانیشدا تا ئیستاش پەیوەندیی بەهێزی هەیە و بۆ زۆربەی بەرپرسەکانی ئەو دەزگایە کاری مێخۆشکەریی و ئافرەتی بۆ دەبردن و ڤیدیۆی ئەوانیشی لەلایە، کاتێکیش پییان زانی کار لە کار ترازابوو، بۆیە بە هۆی ئەمەوە بێدەنگی دەکردن و توانی بازرگانی بە تلیاک و مادەهۆشبەرەکانەوە بکات، ئەوانیش چاوپۆشیان لێ دەکرد.
سەرەتا مەلا کاروان لە چۆنێتی مامەڵە کردن لە نێوان تاوانباران و بەرپرسەکاندا زۆر ووریا دەبێت، وەک وتمان بە ڕازی کردنیان بە پارەو بە ئافرەت بردن. هەر بۆیە زوو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموویاندا پەیدا کرد. پاش ماوەیەک پەیوەندیی بە مەحمود سەنگاوییەوە دەکات و لە لای ئەو زیاتر دەستکراوەتر دەبێت، ئیتر دەبێتە یەکێک لەو باندە پیاوکوژ و چەتانەی مەحمود سەنگاوی. لەماوەیەکی کورتدا دەیکاتە نەقیب لە لای خۆی و بە پشتگیریی ئەم ناوبانگی زیاتر دەبێت، لەو کارانەی بۆ مەحمود سەنگاوی کردووە وەکو لێدان و دەیان کاری قاچ شکاندنی هاووڵاتیان و تەقەکردن لە ماڵان و سەرانە وەرگرتن بۆ مەحموود سەنگاوی و مامۆستا جەلالی شێخ کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆ. بێ ئەوەی هیچ کەس بیانگرێت.
لە بەر ئەوەی شارەزایی باشی دەبێت، بۆیە لەگەڵ مەحمود سەنگاویی دەگاتە ئەوەی باندی لەشفرۆشی ئافرەتیش دادەنێن و هەندێک لە بەرپرسە ئەمنیەکان تێوەدەگلێن، ڤیدیۆکانیان دەچێتە ژێر دەستی مەلا کاروان و باندەکەیەوە.

![]() |
| مەلا کاروان |
![]() |
| بە پێی ئەو نامەیەی مەحمود سەنگاوی، مەلا کاروان بە ئارەزووی خۆی مادە هۆشبەر و هەموو شتێکی خراپ و قاچاخی ئەم دیو و ئاودیو کردووە، کەس رێگای لێنەگرتووە |
![]() |
| مەحمود سەنگاوی و پیاوکوژەکانی |
لەدوای کۆنگرەی یەکێتی، چەند جارێک فشار دەخرێتە سەر لاهور، کەوا پیاوەکانی مەحمود سەنگاوی، سلێمانی و ناوچەی گەرمیانیان ناخۆش کردووە، بە ئاشکرا راو و رووت و دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتیان جگە لە بازرگانییکردن بە ئافرەت و مادەی هۆشبەر، بۆیە، لاهور شێخ جەنگی، بەمە زۆر توڕە دەبێت و جنێوی ناشرین بە مەحمود سەنگاوی دەدات، بە تایبەتی مەسەلەکە لەوێوە تەقیەوە، کە سێ کەس لە پیاوەکانی مەلا کاروان، یەکێکیان بە ناوی (بەڵێن)، (ئاودێر) و (میران).لای فولکەی دەباشان لەسەر فول لایتێک کوڕێک دەکوژن. بەڵێن تەقەی لێدەکات....دوایی رادەکەن و دەچنە باخی مەلا کاروان خۆیان دەشارنەوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، ئەوەیە ئەم رووداوە بێدەنگی لێکرا و تەنانەت لە راگەیاندکەنیش هیچ باس نەکرا و گەورە نەکرا، هەر وەکو رووداوەکەی چەند ساڵ لەمەوپێشی هەولێر وابوو، کاتێکیش ویستیان ئەم پیاوەی مەلا کاروان بگرن، مەلا کاروان تەسلیمی نەدەکردنەوە.
بۆ زانیارییتان، مەلا کاروان سێ پیاو بە دۆشکەوە حیمایەی دەکات:(بەڵێن)، (ئاودێر) و (میران).
![]() |
| ئەو کوڕە گەنجە خێرنەدیوەی کە پیاوەکانی مەلا کاروان سەنگاوی لە سلێمانی کوشتیان |
![]() |
| وێنەیەکی دیکەی کوڕە گەنجە کوژراوەکە. تکایە هەر کەسێک دەیناسێت زانیاریی تەواو بۆ کوردستانپۆست بنێرێت |
بۆیە لاهور بۆ خۆی سەرپەرشتی گرتنی مەلا کاروان دەکات، چونکە باوکی کوڕە کوژراوەکە، ناسیاویی لاهور دەبێت، لەبەر ئەوە لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵدا، مەلا کاروان گیرا ...
لە کاتی گرتنەکەی 10 کیلۆ تلیاکیشی پێگیرا....
ئەوەی جیگای سەرسوڕمانە ئەوەیە، هەر لەگەڵ گرتنەکەیدا مەحمود سەنگاوی و حاکم ڕزگار ئەمین و حاکم سوبحی (دادوەری سەربازی)، هاتنە سەر خەت و ویستیان بەری بدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی لە لای لاهور دەست بەسەر بوو، سەرەتا نەیان توانی هیچی بۆ بکەن و بێ سوود بوو . تا مەحموود سەنگاوی و حاکم ڕزگار لە فێڵێکدا بە کەفالەتی 50 ملیۆن دینار بەریان دا.
من وەکو کەسێکی نزیک لەو رووداوە، ئەوەش ئاشکرا دەکەم، کە هەموویان ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان، کە مەلا کاروان و سیان لەو پیاوکوژانەی مەلا کاروان و مەحمود سەنگاوی رەوانەی دەرەوەی هەرێم بکەن.

| قازی و دزەکان چی حاکم رزگار و ئەم پیاوانە کۆ دەکاتەوە؟ |
پەیجی مەلا کاروان
https://www.facebook.com/karwan.qadr.92754
https://www.facebook.com/karwan.qadr.92754
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان