كورسی ده‌سه‌ڵات و ململانێی ئامۆزاكان
16/08/2020, 0:17 (GMT+1)

له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌م كاری بۆ دورخستنه‌وه‌ی زۆرێك له به‌رپرسه نزیكه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای كرد ،به‌ڵام هێشتا تارمایی ئامۆزاكه‌ی به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ماوه ،هێشتا دۆسیه‌ی نه‌وت ڕاده‌ستی كابینه‌ی نۆیه‌م نه‌كراوه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بێ وه‌زیره ! خاڵێكی تر كه هۆكاری ناكۆكی نێوان ئامۆزاكانه ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمه كه له ده‌ره‌وه‌ی كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به بڕیاری ژماره( ٦۸ ) له ۳۰/ ٤/ ۲۰۱۲ له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تدا به به‌شداری و بڕیاری مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی هه‌رێم دامه‌زرا ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وه دامه‌زراوێکی زۆر هه‌ستیاره ،كه‌چی بێڕێکهوتن و بێگوێدانه لایه‌نه‌كانی تر له په‌رله‌مان په‌سندکرا.
دامه‌زراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم هه‌موو کۆمه‌ڵگه ده‌خاته ژێرچاودێری خۆی و له‌سه‌روی یاساییه‌و خۆی بودجه بۆخۆی پێشنیار ده‌کات، ده‌توانێ هه‌ر کردارێک ئه‌نجام بدات و په‌رله‌مانیش ناتوانێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ، دامه‌زراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم وه‌کو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کانی دیکه په‌یوه‌ندیی به حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه نییه ، راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بگوازێته‌وه ،له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی له كابینه‌ی هه‌شته‌م هه‌ولێكی زۆری‌دا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڵام مه‌سرور بارزانی ئامۆزای به توندی دژی وه‌ستایه‌وه ،ئه‌وه‌ش خاڵێكی تری ناكۆكی نێوان ئامۆزاكانه ، ململانێی نێوان ئامۆزاكان پارتی به‌سه‌ر جه‌مسه‌ری ( براگه‌وره) و ( ده‌وڵه‌تمه‌دار) دا دابه‌ش كردووه ، به‌ڵام بوونی مه‌سعود بارزانی وه‌كو سێبه‌رێك ئه‌م ململانێیه‌ی داپۆشیوه .
پارتی به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی حیزبی حوكمرانه بڕیاروو كێشەو ململانیەكانی ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیان وئایندەی میله‌ت هه‌یه ، ململانێی نێوان ئامۆزاكان له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كە دور نیە بەشێكی قەیرانەكان خوڵقێنراوودەستكردی ئامۆزاكان بێت ، له ناو ململانێی ئامۆزاكاندا كابینه‌ی نۆیه‌م و ئاشتی و سەقامگیریی و كوردستانێكی بەهێز لە مەترسیدایە،له‌م ململانێیه‌دا ئامۆزاكان ناتوانن یه‌كتری بسڕنه‌وه به‌ڵام ده‌توانن پێكه‌وه خێر‌و بێری كوردستان بخۆن و بەرژەوەندییەكانیان بپارێزن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























