به‌هاری عه‌ره‌بی و ئێستای كورد له‌ناو مه‌مله‌كه‌تی دیكتاتۆردا
23/08/2020, 23:01 (GMT+1)

له شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداو هه‌تا ئیسرائیل و توركیاش كاریگه‌ری ڕاستوخۆیان له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بووه ،سه‌ره‌تایی ئه‌م شۆرشه به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی تونس و هه‌ڵهاتنی زه‌ین ئالعابدین بن عه‌لی دوای 23 ساڵ له حوكمرانیه‌تی ده‌ستی پێكرد ، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو له شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا گۆرینی پلانه‌كانی واشنتۆن بوو كه له هێزی سه‌ربازییه‌وه پلانه‌كان گۆردران بۆ شۆرشی جه‌ماوه‌ری و گرنگی به بڵاوكراوه‌كانی ویكلیكس و رۆلی سۆسیال میدیا درا، به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكس و شه‌قامی عه‌ره‌بی له سۆسیال میدیا په‌یوه‌ست بوون به جوڵاندنی وره‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك و كاریگه‌ریشیان هه‌بوو ، سیناریۆیه‌كه سیناریۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو ،پاشان پشتیوانی باشی سیاسی له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لێكرا ، ئه‌مریكا نهسهربازی كرده قوربانی و نهبودجهی زه‌به‌لاح وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له عێراق كۆتایی به حوكمی یه‌كێك له دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه هێنا .
له شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا واشنتۆن سیناریۆی خۆی وه‌ها داڕشت كه سۆسیال میدیا دۆخه‌كه بجوڵێنێت و له رێگه‌ی سۆسیال میدیاوه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بهێنرێته سه‌رشه‌قام و ڕاگه‌یاندن ڕۆڵ و ئه‌ركی ئه‌خلاقی خۆی موماره‌سه بكات ، پاشانیش شۆرشه‌كان له ڕێگه‌ی تونسه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ میسر‌و لیبیا و یه‌مه‌ن ولاتانی تری عه‌ره‌بی ، تونس وڵاتێكی بچوك و بێهێزبوو ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و حوكمی بنه‌ماڵه‌ی فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ توڕه‌یی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی شۆرش دژ به حوكمی دیكتاتۆریه‌ت ،ئامانجی ئه‌مریكاش روخاندنی حوكمی دیكتاتۆریه‌ت بوو بۆ حوكمی دیموكراسیه‌ت ، ساده‌ترین فاكته‌ری شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی فاكته‌ری ئابوری و نه‌بوونی بژێوی باش بوو كه ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی لێكهوتهوه ، بلێسه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌و ڕق و سته‌م و داپلۆسینی چه‌ندین ساڵه دیكتاتۆره‌كان بوو كه په‌نگی خواردبووه‌وه ، پاشانیش سانسۆر له‌سه‌ر ئازادییه‌كان به‌گشتی كپكردنی هه‌موو ماف و ئازادییه‌ك حوكمی 30 بۆ 35 ساڵه‌ی دیكتاتۆره‌كانی ڕاماڵی .
واشنتۆن له دوای شكستی ڕیفراندۆم به فۆرمێكی نوێوه ستراتیژێكی نوێ له ناوچه‌كه بونیاد ده‌نێت ، پشتیوانی جه‌ماوه‌ر ده‌كات له ڕاماڵینی دیكتاتۆره‌كان ،كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه مه‌مله‌كه‌تی دیكتاتۆره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ بێت ، ده‌بێ هاونیشتیمانیان ئه‌و ته‌وق و زوڵم و بێمافییه تێك بشكێنن ، ئێستای كورد له‌ناو مه‌مله‌كه‌تی دیكتاتۆره كوردییه‌كان ئێستایهكه ناتوانین مرۆڤبوونمان به بێ ترس و بێ سوكایه‌تی و ئیهانه‌كردن موماره‌سه بكه‌ین ، ئه‌و ئێستایه‌ی ئێستا پێدراوێكی دروستكراوی ده‌ستی حیزب و بنه‌ماڵه‌و خێڵه كه پره له نهێنی و تاریكی و دروستكردنی فه‌زایه‌كی پر له ترس و تۆقاندن و په‌لاماردان ، ئه‌و ئێستایه‌ی ئێستا پڕه له هێزی به‌رهه‌مهێنان و پۆزه‌تیڤ نرخاندنی توندوتیژی و به‌كارهێنانی توندوتێژی ، توندوتیژی زمانی قسه‌كردن و لۆژیكی هێزه سیاسییه‌كانه هه‌م له‌گه‌ڵ خۆیان و هه‌میش له‌گه‌ڵ خه‌لك و به‌ره‌ی ئازادیخوازان ، له لایه‌ك تاوانباران و تاوانه فیزیاییه‌كان ده‌شارنه‌وه له‌لایه‌كی تر شانسی ئاماده‌گی بۆ تاوانبارانی تر خۆش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاك و گروپه‌كان ،رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسان ، چالاكوانی مه‌ده‌نی و خه‌لكی ئازادیخواز، نه‌توانن به‌ڕاشكاوی و به‌ئاشكرا و به‌ئازادی ڕاو بۆچوون دیدو جیهانبنینی خۆیان ده‌رببڕن ، بۆیه ده‌بێ له ئێستادا به ده‌نگی به‌رز بانگ بده‌ین و هه‌موو ئه‌وانه‌یش بیبیستن كه به‌شێكن له خوڵقاندنی ئه‌و ئێستایه! ئێستای كورد ترسناكه و مرۆڤ له‌م ئێستایه‌دا بریندار‌و ترسا‌و بێكهرامهت و بێ ئومێد ده‌كرێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























