هاتنی كازمی بۆ هه‌رێم و عوقده‌ی تائیفی
18/09/2020, 0:32 (GMT+1)

هاتنی كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ نمایشی سیاسی بێت یان خه‌مخۆری خه‌ڵك و گوێگرتن بێت له داوا ڕه‌واكانیان پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا ،ئه‌و پیشوازییه گه‌رمه بۆخۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه پارتی وه‌كو حیزبی دایك كه خۆی به پێشڕه‌وی كوردایه‌تی ئه‌زانێت فه‌شه‌لی هێناوه له سیاسه‌ت و له بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی ، پارتی له بواری كوردایه‌تیدا خاوه‌ن هیچ تیۆریێكی سیاسی و فیكری نیه ، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نها دروشم و بانگه‌شه‌یه بۆ كوردایه‌تی ، حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نی پارتی سوڕانه‌وه بووه له بازنه‌ی (یاخیبوون – شكست- ته‌سلیمبوون) له ئیستاشدا عوقده‌ی تائیفی قێزه‌ونترین ئاكتی سیاسی یه له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا .
ره‌خنه‌ی من له پارتی و له‌و سیاسه‌ته‌یه كه به درێژای زیاتر له حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نی نه‌یتوانیوه خزمه‌تی دۆزی كورد بكات و مافی هه‌موو كوردێكیشه كه لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ههڵبداتهوهو ئەو ڕابردووە بەقوڵی بخوێنێته‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات ، په‌لاماردانی كازمی ده‌رخستنی زوخاوی حه‌ماقه‌تی قه‌ومییه و عوقده‌ی تائیفی یه ،ئه‌مه كۆلهواری فیكره له سیاسه‌تدا كه سه‌دساڵه كوردی له سه‌رده‌م دابڕیوه و هه‌میشه له‌دوای ڕوداوه‌كان ماوه‌ته‌وه ، ئه‌م مێنتاڵهتییه به‌شێكه له‌و سیسته‌مه خێڵه‌كییه‌ی ناو پارتی كه كوردایه‌تی كردووه‌ته دروشم و كوردبونیشی له‌زه‌لكاوی خێڵهكایهتیدا خنكاندووه.
ده‌وڵه‌تبوون بۆ كورد برینێكی ساڕێژنهكراوهو كات و وزه‌ی زۆری ده‌وێت بۆ ساڕێژكردن ،ده‌وڵه‌تی كوردی به حه‌ماقه‌تی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی كوردایه‌تی دانامه‌زرێت ، خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی قه‌ومی به‌تایبه‌ت له نێوان (كورد‌و عه‌ره‌ب ) به‌شێكه له ئه‌جێندای توركیا و پارتی نه‌وتی پێدا ده‌كات ، پارتیش وه‌كو مالیكی و نوجێفی و عه‌بادی به‌شێكن له‌و گه‌مه ئیقلیمییه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه به‌نزین به‌سه‌ر ئاگری شه‌ڕی قه‌ومی و تائیفی و مه‌زهه‌بییدا ده‌كه‌ن ، به‌ڵام پارتی لایه‌نه قهومییهكهی گرتووه ، ئه‌وانه‌ی به هاتنی كازمی ته‌نگه‌تاو بوون ، زۆر سه‌قه‌تن ! و كۆڵه‌واری فیكری و سیاسه‌ت و كوردایهتین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























