كورد و جه‌نگ نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و سه‌دان پرسیار
27/09/2020, 20:00 (GMT+1)

نوسه‌ری ئه‌ڵمانی "كورت تۆخۆلسكی" سالی ۱۹۳۱نوسیویهتی: "مرۆڤ هه‌رگیز هه‌ولی نه‌داوه به‌جدی دژایه‌تی جه‌نگ بكات ، هه‌تا ئیستاش ده‌رگای هه‌موو قوتابخانه‌و كه‌نیسه‌و مزگه‌وته‌كانی، سینه‌ماو میدیاكانی له به‌رده‌م پرۆپاگانده‌ی جه‌نگدا دانه‌خستوه، په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ له كه‌شوهه‌وای شه‌رو جه‌نگدا مه‌ترسیدارتره له خودی جه‌نگ ".
مێژووی كورد به گشتی جه‌نگه‌و جه‌نگ پانتاییه‌كی زۆری داپۆشیووه ، شوناسمان جوگرافیامان به جه‌نگ ڕه‌نگڕێژكراوه ،ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ خۆمان به‌جه‌نگ هاتوین ،ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ دوژمن و داگیركه‌ران به‌جه‌نگ نه‌هاتوین ،شەهید ڕێباز لە کتێبی (قەندیل بەغدای هەژاند) لەبەشی "شەڕی برا کوژی" لە لاپەڕە (٢٠٨) لە دێڕی (١١) دەڵێت :-ئەوەندە شەڕی ناوخۆمان کردبوو لە شاخ ، ئەوەندە سەنگەرمان لەیەک گرتبوو ئەوەندە فیشەکمان نابوو بەیەکەوە ، ئیوارەیەک لە سەر لوتکەی (چیای کۆڕەک) و (دارە ووشک) گوێم لە قاقای پێکەنینی ئەفسەرە عەرەبەکان بوو ئەیان ووت ( ئەوا دیسان کوردە بێ عەقڵەکان بەربوونەوە گیانی یەکتری).
كاك به‌ختیار له كتێبی "له بری بیره‌وه‌ری " كه دوا پهرتوكیهتی و لەم ڕۆژانەدا کەوتوەتە بازاڕەوە ، كتێبه‌كه‌م به pdf خوێندووه‌ته‌وه ، تێبینی من له باره‌ی كتێبی (له‌بری بیره‌وه‌ری) ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌مان سایكۆلۆژیه‌تی (بوغز ، ڕق ، کینە ،شه‌ڕی كۆنه‌قین) نوسراوه‌ته‌وه ،سه‌رچاوه‌ی باشی تێدایه و خاڵبه‌ندی كراوه‌و په‌یوەستە بە (شوێن، كات، ناو، بەروار)ەوە به‌شێوه‌یه‌كی زانستی داڕێژراوه ، بهڵام۳/۲ كتێبه‌كه له‌ژێر سایكۆلۆژیای ڕق و كینه‌دا نوسراوه‌ته‌وه‌و ته‌نها ۳/۱ كتێبه‌كه بوێرییه‌كی زۆری تێدایه‌و ڕوویه‌كی تری شۆرشی شاخی ههڵماڵێووه كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه ،مه‌لا به‌ختیار له لاپه‌ڕه (۳۷۱ ) دانوسیویهتی و ده‌لێت : سه‌ید كاكه له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانیدا دانیشتووه،ئیدریس بارزانی به سه‌ید كاكه‌ی گوتووه بچن له هه‌كاری چه‌ك هه‌ڵبگرن ،ڕێگه مه‌ده‌ن جه‌لالییه‌كان چه‌ك و هاوكاری له رێگه‌ی سوریاوه بگه‌یه‌ننه كوردستان . سه‌ید كاكه‌یش له‌وه‌ڵامدا به ئیدریس بارزانی ده‌لێت : ئێمه پێمان نه‌كرا شۆرش زیندوو بكه‌ینه‌وه بۆ رێ له‌وان بگرین شۆرش بكه‌ن ؟ له‌وه‌ڵامدا ئیدریس بارزانی ده‌لێت: شۆرشمان پێ نه‌كرێت ،پێمان تێكئهدرێت .
كاك به‌ختیار وه‌كو لایه‌نێكی براوه ئه‌م مێژووه‌ی بۆخۆی نوسیوه‌ته‌وه ، ئه‌زمونی خۆی پی سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ئه‌زمونی نه‌یاره‌كانی پێ شكست و نوشستی بووه! لایه‌نی براوه‌ش هەمیشە شەرعیەتیان بە سەركەوتنەكانی خۆیان داوەو خۆیان پێ فریشته بووه! بێگومان كاك به‌ختیار خۆی له هه‌ندیك گێرانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان پاراستووه‌و سەدان چیرۆكی گرنگی ناو ئەو ڕووداوانە به‌نهێنی هێشتووه‌ته‌وه، وەك خوێنەرێك كاتێك مێژووی كورد به‌گشتی بەو جۆرە له بیرەوەرییەكان و دیداری ته‌مه‌نی (مام جەلال) و(خولانەوە بەدەوری بازنەداوپەنجەكان یەكتری دەشكێنن ولە كەناری دانووبەوە تا خڕی ناوزەنگ)ی نەوشیروان مستەفا و (ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو) هەڤاڵ كوێستانی و (ئەزموون و یاد)ی مامۆستا پشكۆ نەجمەدین و (یادەوەرییەكان) ی مستەفا چاوڕەش و(بە خەونێكی گەورەوە كەوتینە ڕێ) مامۆستا جەعفەر و (كورد دوژمنی خۆت بناسه) ره‌فیق پشده‌ری و (دادگای مێژوو) مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ... هتد دەخوێنمەوە، سەدان پرسیاری جۆراوجۆر مێشك و بیركردنەوەم ئاڵۆز دەكەن، پرسیارگەلێك كە وەڵامەكانیان بەشێكی بەرچاو و روونە و بەشێكی ون و نادیار.
هیگڵ ده‌لێت : "ئەو گەلانەی مێژووی خۆیان لەیاد دەکەن مەحکومن بەوەی کە مێژوی خۆیان دووبارە بکەنەوە". كورد هێشتا نه‌فره‌تی له براكوژی نه‌كردووه ،به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی هێزو وزه‌یی مرۆیی بۆ جه‌نگ له هه‌ناوی خۆیدا په‌روه‌رده ده‌كات ، هێشتا پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕی براكوژی په‌ندیان له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه !په‌روه‌رده‌ی حیزبی له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای كوردیدا ڕق ئه‌ستورتر بووه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























