ئایندەی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک بەرەو كوێ!؟
10/10/2020, 7:48 (GMT+1)

هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەرمینای و ئازەربایجان:
ناوچەی ئارتەساخ هەرێمێکی ئەرمەنینشینە و لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا بەڕێوەبردن و کارگێڕی ناوچەکە خرابوویەسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئازەربایجان.
وێڕای ناکۆکی لە مێژینەی هەردوو گەلی ئەرمەنی و ئازەری، بەڕێوەبردنی کارگێڕی ناوچەکەش لەلایەن ئازەربایجانەوە هێندەی دیکە ناکۆکی نێوان ئەو دوو گەلەی قوڵکردەوە تا کار گەیشتە ئەوەی لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سوۆڤیەت و سەربەخۆبوونی هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان، شەڕی نێوان هەردوو وڵاتی لێکەوتەوە.
ئەو شەڕە لە ساڵی ١٩٩١وە بۆ ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بوو، ئەنجامەکەی بە سەرکەوتنی ئەرمینیا و تێکشکاندنی ئازەربایجان کۆتاییهات و کۆمارێکی سەربەخۆش لە هەرێمی ئارتەساخ(قەرەباغ) دامەزرا کە بێجگە لە وڵاتی ئەرمینیا هیچ وڵاتێکی دیکە ددانی بە سەربەخۆیی هەرێمەکەدا نەنا.
ئیدی لەو کاتەوە ململانێی نێوان ئەرمینیا و ئازاەربایجان بەردەوام بووە و دەوڵەتی تورکیش زیاتر هەوڵی قوڵکردنەوەی ململانێکانی دەدا.
ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو شەڕە:
ئامانجی ئەردۆغان لەو شەڕانگێزییە مەترسیدارە بەدەستهێنانی پڕۆژەی 'میثاق المیلی' بوو کە لە شاری لازقیەی سوریاوە هەتا شاری سلێمانی باشووری کوردستانی دەگرتەوە و بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پڕۆژەیەش دەبوو سەرەتا هەوڵی سەرکوتکردن و سڕینەوەی گەلی کورد و شۆڕشەکەی بدات.
بەڵام دوای سەرکەوتنی کۆبانێ و پەرەسەندی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو پڕۆژەیە بە تەواوی شکستیهێنا و دەوڵەتی تورکیش کەوتە قەیرانێکی قوڵەوە.
گرەوکردنی ئەردۆغان لەسەر ئەسپی تۆپیو:
دەستێوەردانێکی هێندە بەربڵاویش وەک گرەوکردن لەسەر ئەسپی تۆپیو بوو، چونکە ئەوە لە توانای تورکیادا نەبوو بە تەنها و کەوتە بەکارهێنانی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان و بەکرێگیراوە خۆجێیەکانەوە.
هێرش بۆسەر باشووری کوردستان بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوکاری دەوڵەتی ئیسلامی 'داعش'، هێرش بۆسەر ئیدلب و باکوری ڕۆژئاوای سوریا بە هاوکاری ئەو گروپە چەتانەی کە حکومەتێکی بە سەرۆکایەتی "ابو عمشە" بۆ پێکهێنابوون، هێرش بۆسەر لیبیا لە ڕێگەی میلیشیاکانی الویفاق بە سەرۆکایەتی فایز السیراج و دواین جاریش شەڕفرۆشتن بە دەوڵەتی ئەرمینیا و حکومەتی خۆجێیی ئارتەساخ شانبەشانی دەوڵەتی ئازەربایجان و لە هەردوو شەڕی لیبیا و قەرەباغیشدا سودی لە ئاگربەستی نێوان ڕژێمی سوریا و گروپە تیرۆریست و بەکرێگیراوەکانی ئیدلب وەرگرت و هەزارانی بەرەوە بەرەکانی جەنگی ئەو دوو وڵاتە بەڕێکرد کە ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری دەوڵەتانی عەرەبی و ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی لێکەوتەوە.
سیاسەتی بانێک و دوو هەوای ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی:
بۆ داگیركردنی خاكی لیبیا هاوكاری حكومەتی فایز السیراج دەكات بە بیانوی ئەوەی شەرعیەتی نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام بۆ داگیركردنی خاكی سوریا هاوكاری حكومەتە كارتۆنیەكەی ”أبو عمشة” دەكات كە خۆی دروستیكردووە و هیچ شەرعیەتێكی نێودەوڵەتی نییە.
دەستێوەردانی وڵاتی بوڵغاریا دەكات بە بیانوی ئەوەی توركەكانی ئەو وڵاتە هەمان مافی بوڵغارەكانیان نییە، بەڵام توكیای كردۆتە زیندانی بۆ گەلی كورد و تەنانەت مافی ژیانی بۆ هیچ نەتەوەیەكی غەیرە توكیش نەهێشتۆتەوە.
هێرشی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات بە بیانوی ئەوەی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورك دروستكردووە، بەڵام بە هەموو شێوەیەك هەوڵی تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی دورگەی قرم دەدات لە ڕێگەی كەمینەی تەتەرەوە.
باشووری كوردستانی داگیركردووە بە بیانوی بوونی گەریلاكانی پەكەكە کە ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی بە تیرۆریست ناویان دەبەن، کەچی سنورەکانی بۆ پەڕێنەوەی بە لێشاوی تیرۆریستان بەرەو سوریا و ئەوروپا کردۆتەوە و هەڕەشەش لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات بە بیانوی بەڕێكردنی ئیسلامیە تیرۆریستەكانەوە.
کۆتایی ئەو ئەنجامی ئاژاوەگێڕی و شەڕانگێزیانەی ئەردۆغان:
لە هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستانیشدا، کە هەموو هێزی سەربازی و تەکنۆلۆجی تورکیا بە هاوکاری هەواڵگیری پارتیش لە چەند مانگی ڕابردوودا دژی گەریلاکانی کوردستان بەکارهێنرا و دیسان شکستی هێنا، بە تایبەت لە جەنگی سێ مانگەی حەفتانیندا دەوڵەتی تەرک هەم لە ڕووی سەربازیەوە تێکشکا و هەم لە ڕووی ئابووریەوە ڕووبەڕووی داڕمان بوویەوە.
بە دڵنیاییەوە لە جەنگی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریاشدا شکستی زیاتر چاوەڕوانی تورکیا دەکات و بە ئەگەری زۆرەوە بە لە ناوچوونی حکومەتی ئاکەپە و گۆشەگیرکردن و داڕمانی تورکیا کۆتایی دێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























