گۆڕان له كه‌ناری پووكانه‌وه
21/10/2020, 20:05 (GMT+1)

وه‌لێ ناساغی و نه‌خۆشكه‌وتنی نه‌وشێروان مسته‌فا درزێكی گه‌وره‌ی خسته سه‌ر ئه‌و كارنامه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بۆ داهاتوو كاری له‌سه‌ر ده‌كرد كه به‌داخه‌وه دوای وه‌فاتی ئه‌و سه‌ركرده‌ی هه‌موو لایه‌ك حیسابی بۆ ده‌كرد، به كوژانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و سه‌ركرده، بۆشاییه‌كی گه‌وره له نێو ریزه‌كانی گۆڕان دروست بوو، له‌م روانگه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكرێ:
یه‌كه‌م: رێكخه‌ری گشتی دوای نه‌وشێروان مسته‌فا نه‌یتوانیوه ئه‌و رۆڵه بگێڕێ كه هه‌موو ده‌نگه‌كان به‌ده‌نگه ناڕازییه‌كانیشه‌وه له‌ژێر یه‌ك چه‌تر كۆ بكاته‌وه كه ئه‌وه بۆ خودی نه‌وشێروان كارێكی زۆر ئاسان بوو.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانی گۆڕان له رووی راگه‌یاندنه‌وه به‌ته‌واوی شكستی خواردووه به‌تایبه‌ت دوای داخستنی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن كه بۆ هه‌موو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان جۆش وخرۆشی خۆی هه‌بوو، زیاتر گڕو تینی به هاوڵاتیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بوێرانه قسه‌ی خۆیانی تێدا بكه‌ن، كه‌چی به پاساوی به‌شدارییان له حكومه‌ت، ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان به‌ناوی نه‌بوونی ته‌مویل و خه‌رجی پێویست داخستووه، به‌مه‌یش گۆڕانخوازان و خه‌ڵكی عهوامهكه نازانێ له‌م حزبه‌دا چی ده‌گوزه‌رێ و كار‌و چالاكیهكان چین؟ ئه‌وه‌ش ساردبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی له‌لای هه‌وادارو لایه‌نگرانی دروست كردووه كه هه‌ست به سستی و ساردبوونه‌وه‌و په‌راوێزی بكه‌ن، ئه‌مه‌یش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه كه بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو خه‌ڵك نه‌زانێ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی به چ ئاڕاسته‌یه‌ك كار ده‌كات و دروشمه‌كانی چین! بۆیه ئه‌و حه‌ماسه‌ی جارانیان نابێ به‌په‌رۆشه‌وه بانگه‌شه بكه‌ن و بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی پێ بده‌ن.
سێیه‌م: به‌ربژێران، ئه‌و به‌ڵێن و سوێنده‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان خواردبوویان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه داكۆكیكاری چینی چه‌وساوه‌و روو به‌رووی گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاران ببنه‌وه‌و هه‌ر له‌به‌ری خه‌ڵك بمێننه‌وه، ئه‌سه‌ف به‌پێچه‌وانه ده‌رچوو كه خودی به‌رپرسانی نێو ئه‌و بزوتنه‌وه نایشارنه‌وه كه ده‌سته‌یه‌ك به‌هۆی ده‌ستگرتن به پۆست و پله‌و پایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه، بوونه‌ته هۆكار تا له داهاتوودا گۆڕان باجی ئه‌وانه بدات، به‌تایبه‌ت وه‌زیره‌كان و له‌نێو وه‌زیره‌كان خودی وه‌زیری دارایی بهوردو درشتیه‌وه ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه نهخوازراوهیهو ده‌زانێ له ده‌روازه سنووریه‌كان و داهاتی نه‌وت و ناوخۆ چی ده‌گوزه‌رێ، كه‌چی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌و پاساو بۆ ڕه‌واییدان به گه‌نده‌ڵیه‌كان ده‌هێنێته‌وه.
چواره‌م: دوای هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ خودی بزوتنه‌وه‌كه، وه‌ك چاودێران باسی ده‌كه‌ن، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وتۆته ناو قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و به‌هۆی لادان و به‌لاڕێبردن و ده‌رچوون له خه‌ت و خاڵی رێباز‌و رێچكه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا، ئیدی درزێكی گه‌وره له‌نێوان ئه‌وان وخه‌ڵك دروست بووه به‌تایبه‌ت بێده‌نگ بوونی جفات له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به لێبڕینی مووچه‌و دابه‌شنه‌كردنی مووچه له‌كاتی خۆی و زۆر پرسی تر، ئه‌مانه ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه یان ئه‌وه‌ته ده‌مچه‌ور كراون، یاخود ناتوانن بڕِیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن، مانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه به‌وشێوه‌یه‌و نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی روون داهاتووی ئه‌و بزوتنه‌وه به‌ره‌و كه‌نارو دووڕیانی پووكانه‌وه ده‌بات كه من وه‌كو خۆم وای ده‌بینم ئه‌گه‌ر به‌خۆدا نه‌چنه‌وه، ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی عێراق ناتوانن ته‌نها كورسیه‌ك بۆ خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن و ههرپینهو په‌ڕۆیه‌كیش به‌هانایانه‌وه ناچێ تا له‌و قه‌یرانه رزگاریان ببێ و وهكوحزبه بچووكه‌كانیان لێ دێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























