شەفیق قەزاز نوێنەری شۆڕشی ئەیلول یارمەتی مادیی ئاوێنەی داوە
23/10/2020, 20:55 (GMT+1)

د. شەقیق قەزازی نووسەری رووداو، کە یەکێک بووە لە وەزیرەکانی پارتیی و ئەو پۆستانەی کە وەریگرتووە، هەموو لەسەر پشکی پارتیی بووە، مێژووی سیاسی ئەم کەسایەتییە، کەسێکی مەلایی و پارتیی بووە، لە کاتی داگیرکردنی هەولێر ساڵی 1996 لە دوای 31ی ئاب گەڕایەوە و گەورەترین رۆڵی لەناو پارتییدا هەبوو.
سایتی ئاوێنە هەواڵ کۆچکردنەکەی بەم شیوەیەی خوارەوە باسکردووە.
----------------------------------
شەوی پێنجشەممە 22-10-2020، د.شەفیق تۆفیق قەزاز، نوسەرو سیاسەتمەداری ناوداری کوردستان بەنەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: د.شەفیق قەزاز، زیاتر 15 رۆژ بو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، هەفتەیەکیشە لەبەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی ئاسا، تایبەت بەتوشبوانی کۆرۆنا لەسلێمانی خەوێندرابو.
د.شەفیق، نوێنەری شۆڕشی ئەیلول بوە لەئەوروپاو دوای راپەڕینیش وەزیری هاوکاری مرۆڤایەتی بوە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردستان بوە.
د.شەفیق، کە هاوسەری چلورە هەردی، چالاکوانی مافی ژنان بو، لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیای ئاوێنەوە، هەردوکیان لەپشتیوانە سەرەکیو خاوەن پشکەکانی ئاوێنە بون، د.شەفیق زۆر بەئەمەکەوە بەتەنگ بەردەوام بوونی رۆژنامەی ئاوێنەو میدیای ئازادەوە بو لەهەرێمی کوردستان.
د. شەفیق قەزاز بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمانەی خوارەوەش بخوێنەرەوە:
1) شەفیق قەزازی کۆنە مەلایی دەڵێت: "مەسعود پێویستی بەپۆست نییە "
2) بابەتە بڵاوکراوەکانی شەفیق قەزاز لە ئەرشیفی رووداو:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان