مەلا مستەفای بارزانی حەزی لە گۆرانی ومۆسیقا نەبوو
15/10/2020, 1:14 (GMT+1)

ئەو کەسە گێڕایەوە وتی: ئەمەم پێ سەیر بوو، چاوەڕوان نەبووین بەو شێوەیە لە پێشمەرگەکە توڕە بێت و هەموو هەستمان پێی کرد، من تووشی شۆک بووم، تێگەیشتم کە مەلا مستەفا رقی لە ئاواز و مۆسیقا و گۆرانییە.
ئەو کەسە درێژەی بە قسەکانی دا وتی: کاتێک هاتینە دەرەوە لەگەڵ یەکێک لەوانەی کە لە دانیشتنەکەدا بوو، لەو بارەیەوە کەوتینە گفتو کردن، ئەویش گومانەکەی منی پشتڕاست کردەوە، وتی: بەڵی جەنابی مەلا مستەفا حەزی لە گۆرانی و مۆسیقا نییە، بە کفری دەزانێت، دەڵێت لەگەڵ دەنگی مۆسیقا و گۆرانییدا، دەنگی شەیتان و جنۆکە تێکەڵ دەبێت.
ئەو برادەرە لە کۆتاییدا پێی وتم بڕیارم داوە لێرە نەمێنمەوە، دەگەڕێمەوە بۆ سلێمانی و دادەنیشم، ئەمە شۆڕشی من نییە، سەرکەوتنی تێدا نابینم ، تا بتوانم تێیدا بمێنمەوە.
چەند ساڵێک پێش ئێستا منیش ئەو پرسیارەکەم لەسەر پشتڕاستکردنەوەی ئەو رووداوە و رقی مەلا مستەفا لە مۆسیقا و گۆرانی لە ئەیوب بارزانی کرد، کە هاتبوو بۆ سوید و یەکتریمان بینی، ئەویش وتی راستە و باسی لەوەش کرد، وایە کە مەلا مستەفا رقی لە مۆسیقا و گۆرانییە، تەنانەت رقی لە خوێندنیشە، هەروەها رقی لە هەموو ئاژەڵێکە کە لە نزیکیەوە بجوڵێتەوە، هەوڵی کوشتنی دەدات، ئەمە بۆتە کەلتورێک لەناو زۆربەی بارزانییەکاندا پەیڕەو دەکرێت!
--------------------------------------------------
ئەوەی سەرەوە دەستپێکی باسێکی دوور و درێژە، لە ئەرشیفە تایبەتەکەی خۆمەوە دەرمهێنا، وەکو بەرکوڵێک دەیخەمە بەردەستان، دەمەوێت ئەو پەیامەش رابگەیەنم و بڵێم:
سەرۆکێک ئاوا لە ژیان و لە سروشت بڕوانێت! کە مۆستقا وەکو دەنگێکی جوانی سروشت چۆن دەتوانێت لە مانای خۆشەویستی راستەقینە بگات و فێری ببێت؟ ئاخر ئازادیی و سەربەستی، مانای خۆشەویستییە بۆ ئازادیی، بەشێکە لەو سروشتەی کە هەموو بزووتنەوە و جوڵەکانی ناو سروشت دەگرێتە خۆی! هەر لە منداڵییەوە لە ناو سکی دایکماندا لە ترپەی دڵی، دەنگ و مۆستقا دەچیتە نێو ناخی مرۆڤەوە، ئەو دەنگە بۆ ئەوەیە کە لە سروشت دوور نەکەوینەوە لەوێوە حەز بە ئازادیی دەکەین! تۆ کە فێری خۆشەویستی نەکرابیت ناتوانیت دەوروبەر و کەسی ترت خۆش بوێت. خۆشەویستی بەهرەیە، هەموو توانا و چالاکیی مرۆڤایەتی لە خۆی دەگرێت. ئەوانەی فێری کۆیلایەتیی و دەست ماچ کردن و ژێردەستی کراون، رق و کینەیان لە هەموو دەنگێک و لە جوانییەکانی دەوروبەری خۆیانە، لە خۆشەویستی دوور دەکەونەوە.
رقلێبوونەوە ئازادی بەرهەم ناهێنێت، حەز لێبوونە حەزلێبوون بە بینین و دەستەمۆبوونی هەموو جوڵەیەکی دەوروبەر. مرۆڤی خۆپەرست و دڵ پڕ لە قین، پێی خۆش نییە خەڵکی بەختەوەر بێت و بە ئازادیی بجوڵێتەوە، رووخساری گەش و پڕ لە پێکەنین بێت، هەوڵ دەدات هەموو خۆشییەکی لێ بسەنێتەوە. کوڕەکانی مەلا مستەفا و کوڕەزاکانی ئاوا بێرکراون، بۆیە هەمیشە کاری سیخوڕی و خیانەتیان هەڵبژاردووە، چونکە ئەو کارە خۆشەویستی تێدا نییە و بەرگەی ئازادیی و خۆشی گەلەکەیان ناگرن، رێگری لە هەموو سەربەستییەک دەگرن. ئەوان ئازادییان لە ژن و کچ و خوشکەکانی خۆشیان سەندۆتەوە، ئیتر چۆن دەهێڵن گەڵێک ئازاد بێت. ئاخر سیخوڕی و خیانەتکردن دیاردەیەکی بچوکیی کۆیلایەتییە، هەمیشە ویستوویانە دەستپێشکەریی بکەن و داگیرکەرێک لەسەرویانەوە بێت و فەرمانیان پێبدات!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان



