قفڵ
09/07/2026, 22:42 (GMT+1)

دوای کۆده‌تای 14 گه‌لاوێژ ،له سەردەمی دەسەڵاتی (عه‌بدولکه‌ریم قاسم ,عه‌بدولسه‌لام عارف ، عه‌بدولره‌حمان عارف ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر، سه‌دام حسین)، به حوکمی عورفی و توند‌و تیژی و گرتن وکوشتن و بڕین و بێ سەروشوێن کردن ، دوور لە دەستوور و یاسا ،هه‌ناسه‌ی ئازادیان خنکاند .
زنجیره جینۆسایده‌کان و رەشەبای ژەهرو ئه‌نفال و گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی کورد ناسنامەی دوڵەتی عێراق بوو.
له دوای گۆڕانکاری 9 / 4 / 2003 نه‌مانی سه‌دام ، ده‌سه‌ڵاتی شیعه گه‌ری عێراقی ، رۆژانه له به‌غدادو شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، ده‌یان که سیان تیرۆر ده‌کرد ،به زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانیان ناو شاره‌کانیان کرد به به‌ره‌ی جه‌نگ ومه‌رگ .
له‌سه‌رده‌می سه‌دام و به‌عس ، زیندانه‌کان سیخناک کرابوو، لەکەسانی سیاسیی و بێلایەن ، جێگا لە زیندانەکان نه‌ما بوو ،قوتابخانه وفه‌رمانگه‌و قه‌ڵاکانیان پر کردبوو له زیندانی .
له ماوه‌ی ئه‌م35ساڵەی ده سەڵاتی کورد له حزبه‌کان وپه‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم چه‌ندان رۆژنامه نووس تیرۆر کران .
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، نه‌یان توانی سیسته‌مێکی نوێ یاسایی بهێنه کایه ، مافی رۆژنامەنوسان وتاکی کورد بپارێزن .
له 27-28/7/ 2020 لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه یاسایه‌کیان به ناوی (رێکخستنی میدیای ئه‌له‌کترۆنی)ە یه‌وه ئاماده‌کردووە ، لیژنه‌ی ئه‌م پرۆژه یاساییه وئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی سه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کان دانراون .
نابێ بوار بدرێ ئەو لیژنه یه ، ئه‌ندام په‌رله‌مانه کانیان وه‌ک مەقاش و ئامێرێک به‌کار بهێنرێن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یە بکه‌ن به‌یاسای پرۆژەی میدیای ئه‌له‌کترۆنی کارتۆنی، قفڵ له زمان و قەڵەمی رۆژنامه نووسان و رووناکبیرانی خاوەن هەڵوێست بده‌ن ،
بۆ ئەوەی بوار بە رۆژنامەنووسان و رووناکبیران نەدەن رە‌خنه له دیارده سلبییەکان بگرن ، که سه‌راپا ئه‌م نیشتمانه‌یان کردوه به دۆزه‌خ ، نابێ وه‌ک سه‌دام ، زیندانه‌کان پڕکه‌ن له رۆژنامه‌نوسان و رووناکبیرانی کورد .
پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات بده‌ن به‌و رۆژنامه نوسه ماستاوچی و ئه‌و قه‌ڵه‌مه ده‌ربارانه‌ی هیچیان له بارا نییه ، بۆ دەستکەوت و ئافه‌رینێک ، که‌رامه‌تی خۆیان و نیشتمانه‌که‌یان هه‌راج دەکەن، وه‌ک توتی به شان و باڵای ده‌سه‌ڵات داران دا هه‌ڵده‌ده‌ن ، رەش دەکەن بە سپی و سپی بە رەش.
دەسەڵاتداران بوون به زه‌روو، خوینی خه‌ڵک ده‌مژن ،په‌رله‌مان و حکومه‌ت ی هه‌رێم ،وەک ئه‌و که‌شتیه شه‌ق وشڕه تێک شکاوه‌یه ، هه‌موو جه‌سته ی پڕه له ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی ، له زه‌ریای بێ ده‌ستوریی و بێ یاسایی و بێ سیسته‌می ، له ناو کێشه مزمین و ئاڵۆزەکان دا چه‌قیون .
گه‌ر لیژنەی رۆشنبیری په‌رله‌مان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان به هەموو بیر‌و بۆچونە جیا جیاکانەوە ، له ئاستی ئه‌خلاقی پێشه‌که‌یان دا بوونایه ، ئه‌و مسته‌شارو خائینانه‌یان ده‌دا به‌دادگا ، ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان کردوه ، بواریان نه‌ده‌دا دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غداد دابخرێت ،چه‌ندان که‌یسی جینۆسایدی کورد لە پەروێزدا هەڵواسرێت .
دەبوایە هه‌موو هه‌وڵەکانیان بخستایەتە گه‌ر ، بۆ ئەوەی که‌یسی ئه‌نفال ، له‌سه‌ر ئاستی دنیای ده‌ره وه به جینۆساید بناسرێ،
پرۆژه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک یان دابڕشتایە ، رۆژانه ده‌یا ن کاره ساتی جه‌رگ بڕی کوشتن بە هۆی زۆری چه‌که‌وه له‌م لاو ئه‌ولا رووده‌دات .
له یاسای گرێبه‌ستی نه‌وتیان بکۆڵایەتەوە، هه‌ر هه‌مووی دزی و فزییه ، دزه‌کانیان رووبه رووی دادگا بکردایە تەوە ، له گومرگی سنووره‌کانیان بپرسیایە ،پڕه له شەیتان بازاڕی لێڵی و تاڵانی.
لەو (یاسا نا. یاسا ) یەی حکومەتی هەرێم بپرسنەوە ،قوتی چەندان مانگ و ساڵی (فەرمانبەران و مامۆستایان و پێشمەرگەو کەس و کاری شەهیدان و ئەنفال و خانەنشینان )بە ناوی پاشەکەوتی موچەوە دەبەن بۆ خۆیان ، وەک هەموویان منداڵ بن و پارەکانیان لە دەغیلەدا بۆ کۆ بکەنەوە.
نه‌ک بە یاسایەکی لاستیکی سەدام ومجلس قیادە سەورە، کۆت و به‌ند بکه نه ده‌ست وقفڵ له زمان و قەڵەمی ئه‌و رۆژنامه نووس و رووناکبیرانه‌ی بده‌ن ، به قەڵەم و زمانێکی لۆژیکانه ، دوور لە ناوزڕاندن ، وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئه‌خلاقی پێشه‌که‌یان ره‌خنه له کار‌و کرده‌وه وهه‌ڵویستی نا نه‌ته‌وه‌یی ونانیشتمانی وناده‌ستوریی ونایاسایی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌گرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

