<

جوانەمەرگ ئەکرەمی حەپسە

10/06/2026, 22:44 (GMT+1)
ئەکرەم له‌شه‌وی (11.12.1980)دا لەگەڵ پێنج قارەمانی دیکە له‌ بەندیخانەی موسڵ جوانە مەرگ کران..
جەلادەکانی بەعس لەترسی ده‌سه‌ڵاته‌ خوێناوییه‌ بن بۆشه‌که‌یان، لە پای سێدارەیاندان.
ئه‌کره‌می حه‌پسه‌ بەرەوشتی جوان وبەرزی وبیری کۆمۆنیست بوو، بۆیە جوانەمەرگیان کرد
-----------------------------------------------------------------------------
باسی قارەمانییە تێکی ئەکرەم، ئەمرۆ بۆتانی دەنوسمه‌وه‌، پەنجا ساڵ پتر ترە، بە بەر چاوی خۆمەوە روویداوە. رۆژانە هەلوێستەکەی دێتەوە یادم، ئەوساتە وەختە دیتەوە یادم وبیری لێدەکەمەوە، موچرکە بەلەشمدا دیت.
حەزدەکەم بۆیە بە نوسین بۆتانی بیگێڕمەوە، تاخەڵکانێکی زۆر بی بیستن، بزانن میللەتی کورد چ قارەمانێکی لاوی، رەوشت بەرزی تیدا هەڵکەوتبوو.
ئەکرەم ومن لە دوای ساڵی ١٩٧٢ وە، لە ژۆرێکی ێکی کرێگرتەدا لەگەرەکی بەتاوین نزیک گۆرەپانی تەحریر پێکەوە گوزەرانمان دەکر. بەژیانی کرێکاری ژیانمان بەرێوە دەبرد. کاری ئاسن وشیش بەستن لە بینا بەرزەکانی بە غداد وشارەکانی باشوری عیراقدا دەمانکرد.
ئەکرەم نەی دەتوانی بەئاشکرا لەبەغداد بژی. دەسەڵاتی بەعسی هەر کەسێک بەتایبەتی کورد ببوبێ ورۆژێک دژایەتی کردبن، دەیان گرت وئەیان کوشت، دەسەڵاتی بەعسی کۆمەڵ گەڵیک بوون لەسەر روداوێکی ئاسای حەقییان دەکردەوە. کەسانی ئاسای نەبوون، ئەندامەکانیان نەخۆشی قورسی دەرونیان هەبوو. لەو کەسانەبوون لەناو خەڵکدا خۆشەویست نەبوون ونزمترین رەوشتی نامرۆڤانەیان هەبوو. دەسەڵاتی بەعس ئەو جۆرە کەسانە لەدەوریان نەبوونایە نەیان ئەتوانی دەسەڵاتەکەیان بەرن بەرێوە.
خەڵکی بێتاوان ولاویان لەسەر کیتاب خوێندنەوەیەک دەکوشتن. ئەکرەم ومن پاش یەکدوو ساڵ لە ژورێکدا گوزەرانمان دەکرد، رۆژگار وبیروباوەرمان فرە بەهاورێی کردین. ئەکرەم نەی دەتوانی بچێتەوە بۆ سلێمانی، خەڵکی لەورا دەیاناسی، لەسەر برادەرانی کۆمۆنیستی شەری کردبوو، هەروەها خۆفرۆش پیاوەکانی دەسەڵات بەئاسانی دەیان دۆزییەوە ودەیان گرت وشەهیدیان دەکرد.
ئەکرەم بەدزییەوە دەژیا، کاتی خۆی لەساڵەکانی پێش حەفتاکاند، یەکێ بوو، لە مەفرەزەی بەرگری باڵی چەپی پارتی کۆمۆنیستی عێراقی بوو، کە ناوی (قیادەی مەرکەزی) بوو. لەسەرەتای ساڵی ١٩٦٨ وە باوەری بە پارتی کۆمۆنیستی هەردوو باڵەکەی نەمابوو، وازی لێ هێنابوون، بەکرێکاری لەبەغداد دەژیا، ناوی خۆی گۆریبوو(بەئەسعەد)، من رۆژێکی لەسەر کارێک، کەهەردووکمان لە گەرەکێکی بەغداد لەهەمان بینادا کرێکار بووین، یەکترمان بینی، ئیترلە ورۆژەوە، بەدواوە هاورێیەتیمان رۆژ بەرۆژ فرەتر دەبوو.
پاش ماوەیەکی کەم هات لەگەڵمدا لەژورەکەم بوو بەهاو کڕیچی.
دەمزانی ئەکرەم پیی خۆشە پاش ئەو هەموو ساڵە سەرێک لەسلێمانی بداتەوە، زۆر بیری حەپسەی دایکی دەکرد. یەکدوو کەرەت بەگوێچکەیدا دام، گووتم ئەکرەم بەدوو قۆڵی لەپشوی نیوەی ساڵدا سەرێک لەسڵێمانی ئەدەینەوە، قایل بوو.
هۆردووکمان پێکەوە لە دوای ساڵی 1976 بە دوو قۆڵی بەپاسی نەفەراتی هەژدە نەفەری بۆ سلێمانی گەراینەوە. لەسلێمانی بە دزیوە لەماڵی هاورێیان دەمایەو. لەماڵی خۆیان نەدەنوست. دوو حەفتەیەک لەسڵێمانی بەو شێوەیە ژیان.
سەفەرەکەمان کۆتای هات، پاشان هۆردوکمان بریارماندا پیکەوە بۆبەغداد بگەریینەوە. من بەسەرە رۆی بێ باکانە هە ندێ نوسراو بەیانامه‌ لە گەڵ خۆم لە جانتای سەفەرەکەمدا بۆبەغداد شاردبۆوە، بەهیوای ئەوەی گەڵ خۆم هاوردبوومنەوە کیشە بۆم دروست نەکەن. بە پاسی هەژدە نەفەری ئەوسەردەمە گەراینەوە.
لە کۆنترۆڵی دەرچونمان لە کەرکوک بە ئاراستەی بەغداد دایان بەزانین و گووتیان:
- لە گەڵ جانتاو کەلوپەلەکانتاندا دابەزن، لەبەر دەمخۆتاندا داینێن.
من تابڵێن زۆر هەستم بەترس کرد.
لە دڵی خۆمدا بە ئەسپای به‌خۆم گووت:
- هه‌نوکه‌ ژیانمان تەواو، ئاخر پشکنینەکە زۆر قەوی بوو.
پاش ئەوەی ریزیان کردین، من لەتەنیشت ئەکرەمی جوانە مەرگەوە بووم.
بە ئەسپای و لە ژێر لێوە وە بە ئەکرەم گووتم:
ئەکرەم کۆمەڵێ بەیان و نوسراو لە جانتاکەمدایە.
ئەکرەم کتوپڕ گووتی خۆت مەکە بەساحێبی، من ده‌ڵێم هی منن.( ئەکرەم مەخسەدی خۆی بوو، لە ریزی وەستانی کۆنترۆلکردنەکەدا، لە پێش من پشکنینی بۆ دەکرا)، بڵێ ئەو هاوردوێتی بۆ بەغدادیان ئەبات.
بە ئەسپای له‌چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کدا، گفتو گۆم له‌گه‌ڵ کرد، چارە نەبوو، ئەکرەم گوتی گەر بڵێت هی خۆمە، ئەڵێم راست نییە هی منە.
من ئەمزانی هەردووکمان ژیانمان تەواو دەبێت.
هەنوکە درەنگ بوو، جێگای خۆم لەریزەکەدا بگۆرم.
پشکنین گه‌یشته‌ سه‌ره‌ی ئه‌کره‌م، به‌عسییه‌کان فره‌ پشکنیینی قەویان کرد. وەک زانیبێتیان ئەکرەم لەوپاسەدایە
بەڵام....
کاتێ نۆرە سەرەی من هات، ئەمنە بەعسێکان جانتاکەی منیان نە پشکنی و بە منیان گووت:
ئەسعەد(سەرکەوە). ( مەبەستیان وە بوو بچمەوە نێو پاسەکە، پێویستیان بە پشکنینی من نە بوو، بە کەسێک وقوتابی بێوەی هاتمە پێش چاویان).
ئاخر کەشخە خۆم گۆری بوو، لە قوتابییەکی زیرەکی دانشگا دەچووم.
منیش بە خەفەتەوە، بە جانتاکەمەوە چومەوە ناو پاسەکە.
ئەکرەم و من لەو کاتەوە سێ رۆژ وشەیەک چ ییە ئاراستەی یەکمان نەکرد.
من لە تەریقی بەیانەکان و نوسراوەکانی نێوو جانتای سەفەرەکەم وسه‌ره‌رۆیم، لە دواین کاتی روداوەکەدا بوو بۆ ئه‌کرە‌م باسمکرد.
ئەکرەم هەروەها وای دەزانی من متمانه‌م پێ نەکرد بوو. دووای ئەوەنەدەبوو هەرگیز چ بابەتێکی قاچاغ پێم بووایە.
هەستم بەبی عەقلییەکی خۆم وساردییەکی نێوان من وئەکرەم ، لەورۆژەوە کرد.
---------------------------------
گیانه‌ ئه‌کره‌م
له‌ ئه‌ڵقه‌ی په‌تی موسله‌وه‌
شۆڕ بوویته‌وه‌
هه‌تا گیانه‌ ئه‌کره‌م
له‌ باڵات گه‌یشته‌ فاو
هه‌تا گیانت چووه‌ کۆڕی شه‌هیدانی هاوڕێ مان و
بوونه‌ هه‌تاو
ئه‌ی هه‌تاوه‌ پیرۆزه‌که‌
خه‌مت نه‌بێ ئه‌م کاروانه‌
ڕاناگیرێ به‌ گێله‌ پیاو
هه‌رده‌م ده‌ژی
هه‌رده‌م ده‌ژی
هه‌رده‌مدەژیوبه‌رده‌وامه‌ .
-------------------
به‌شێک له‌ هۆنراوه‌یه‌کی دڵشاد مه‌ریوانی بۆ ئه‌کره‌می هۆنیوه‌ته‌وه‌.
------------------------
لە دانیشتۆکاندا له‌راسته‌وه‌ یەکەم ئەکرەمی جوانه‌ مه‌رگه‌!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان