هۆلۆکۆستەکەی ئیلی ڤیزیل ..؟یا ڕەشەبای ژەهروئەنفالەکەی..عەبدوڵا کەریم مەحمود؟
15/07/2026, 10:16 (GMT+1)

ئەوەی کتیبی-پەرتووکی (شەو-Night)ی نووسەری جووی ڕزگاربوولە سووتان وبرژاندنی فڕنەکانی نازیەکانی ئەڵمانیا لە گرتووخانەی سەربازی ئۆشفیلدز لەپۆلۆنیا خویندبیتەوە یا بخوینیتەوە لەسەر هۆلۆکۆست لە نووسینی ئیلی ڤیزیل Eli Wiesel لە ١٩٥٨ وخەڵاتکردنی بە نەوبل لە١٩٨٦ نەهامەتی و دەردەسەری لەناوبردن وقڕکردن وکۆمەڵ کوژی نەتەوەیەک نیشان خوینەر ئەدات بەرامبەر دڕندەیی و خوینمژی وبی بەزەیی ئەڵمانیای نازی هیتلەر لە پۆلیسی (جەستابۆ)وهیزی تایبەتی (ئیس ئیس SS)
بۆگرتن وڕاوەدونانی جووەکانی ئەوروپا
نووسەر سەرباری ئەوەی ڕزگاربووی هۆلۆکۆستە دایک وباوک وخووشکەکەیشی بەبەرچاوی خۆیەوە بەرەو فڕنی سووتان وبرژان بە زۆر ڕیزکراون...ئەم یادەوەری نووسینە لە دووتووی پەرتووکی (شەو-Night)وپەرتووکی میژوونووسی یەهوودی بەناوبانگ ڕائۆل هیلبیرگ Raul Hilbergکە کراوەتە سەرچاوەی جیهانی باوەڕپیکراو بۆ بەدواداچوون لەسەر پڕۆسیسی هاڕین و لەناوبردنی جووەوکانی ئەوروپا لەپەرتووکیکدا بەناوی The Destruction Of The European Jews
بەبڵاوبوونەوەی نووسراو بیرەوەریەتاڵ وترسناکە پڕ لە ساتەمەرگەکانی ژیانی خۆی و خیزانەکەی وسەرجەم ئەو ٢٤٧٣٣ جووەی کە لە فڕنی ئۆشفیلتز لە پۆلونیا کرانە خانووی زەبەلاحی بی دەرگاوپەنجەرەوە ونەهاتنە دەرەوەو بوونە خۆڵەمیش..
جووەکان ژیرانە ڕوویان کردە میدیاکان هەر لە تەلەفزیۆن و گۆڤارو پەرتووک بڵاوکردنەوە لەسەر هەڕەشەی لەناوچوون وسڕینەوەی نەتەوەکەیان بۆیە توانیان بەزەیی وسۆز وسەرنجی جیهان بۆ ڕەوایەتی مەزلوومیان وپاراستنیان لەقەوارەیەکدا زەروورەتیکی ئینسانی وپەلەی پیویستە بۆیەیەکەم جووڵە لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە (ئارسەر جەیمس بەلفۆر ) ساڵی ١٩١٤ بە پەیمانی بەلفۆر ناسرا ،ئەمەش بووە هەوینی بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە١٤/٥/١٩٤٨ پاش ئەوەی خۆپیشاندان و بەزەیی خەڵک گەیشتە سەنتەرەکانی بڕیار لە کۆنگریسی ئەمریکی وحکومەتی بەریتانی وسۆڤیەتەکان وپاراستنی جووەکان لە قەبارەی بەناو دەوڵەتیک بووە ئەمری واقیع-دیفاکتۆ.
سەرباری فەزح کردن وپەردە هەڵماڵین لەسەر کردەوە قیزەوەن و دڕندانەیی یەکانی نازیەکان بە سەرکردایەتی ئەفسەری هەرەگەورە هیملەر بوو کەزۆر نزیک وباوەرپیکراوی هیتلەر بوو.
بەڵام ڕیکخراوی ئایپاک وجووڵانەوەی(هەرگیز نابی جاری تر کۆمەڵ کوژبکرین) لەپشت جووڵەی شەقام وبڵاوکردنەوەی کتیبەکەی هۆلۆکۆستی ئیلی ڤیزیل بوون وناسینی بەدونیا.
لیرەدا وەک تاکیکی کورد کە نەمیژووناسم..نەنووسەرم..هەڵویستەوبەراوردیکم کرد لە نیوان کارەسات ونەهامەتی وڕەشە کووژی نەتەوەی جوو لەگەڵ کارەسات وکۆمەڵ کووژی شاراوەی گەلەکەم وئەتککردنی نامووسی لەئەنفال و شەنگال وهەرشوینی جەندرمەو ئیخوانی وسەلەفی وشۆڤینی عەرەبی لی بیت.
هەڵویستەم کرد لەبەردەم شاکارو نووسینی پڕ بەڵگەی حاشاهەڵنەگری جینۆساید یا هۆلۆکۆستی کورد لە کیمیاباران وگۆڕەبەکۆمەڵەکانی تۆپزاوەونووگرەسەلمان ودەشتایی روومادی مامۆستای میژوونووس ونووسەری گەورەی گەلەکەم مامۆستا عەبدولاکەریم مەحموودلە دووتووی کیتابی-پەرتووکی ڕەشەبای ژەهروئەنفال کە خوودی خۆی یەکیکە لەڕزگاربووەکان
زیاتر نووسەروڕزگاربووی هۆلۆکۆست چیرۆکەکانی ئەو مەرگەساتە تۆقینەرە بەزمانیکی پاراوی کورت شیرین پووخت وسادە ئەگیریتەوە ،بی ڕتووش بی تەکلیف ومووجامەلەوڕاستگۆیانە خوینەر هەست ئەکا بەرامبەر سینەماو ڤیدیۆیەک دانیشتووەو کووشتن و زیندەچاڵکردنی پیرومناڵی گەلەکەی بەچاو ئەبینی ومووچرکە بەلەجەستەیدا دیت.
دوور لەمیژوونووسە بەتواناکەو بەرهەمە ئەفسانەیی یەکەی کەتائیستا چەندین زنجیرە چاپی بەدوایەکداهاتووە.
ئەگەر کاربەدەستانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و
نووسەرانی کورد بەچاویکی نیشتمانی وبەرپرسیارانە دوور لە زوونبازی وڕەنگبازی وئینتیمای سیاسی وناوچەگەری ولەسەرووی هەمووئەمانەشەوە هەردوو سەرکردەکان وئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکیتی وپارتی بەڕیز !!!چەند ٣٥ ساڵی ترمان ئەوی تا دۆزی ئەنفال وهەڵەبجە بە جینۆساید بناسری لە کۆنگریس وپەرلەمانی بەریتانی وبرۆکسل وکریملن ؟
کەی ئاوڕی لەو بەڵگەو نووسینانە ئەدەنەوە کە ٣٥ ساڵە تۆزی لەسەر نیشتووەو گەورەترین گەنجینەو میراتی نەتەوەیتان لەبەردەستدایە و بەزمانەکانی دونیا هاواری مەزلوومیەت وکومەڵ کووژی کورد ئەگەیەنن بەبیستی دونیا ؟
کەی دەردی ڕق ودەمارگیری وپارتایەتی یەخەتان بەرئەداو ئەو ئیلی ڤیزلەی خەڵاتی نەوبلی وەرگرت ودەنگی جووی گەیاندە شوینەکانی بڕیار واتان لیدەکات کە ئاوڕی لە شاکاری ئەفسانەیی میژووناس عەبدوڵا کەریم بدەنەوە کە گەر خاوەنی هەبوایە وکورد نەبوایە خەڵاتی نۆبلی زۆر بەئاسانی ئەهیناودۆزی گەلەکەی لە ژوورە تاریک وشاراوەکانەوە دەبردەبەر بەر خۆری نەتەوەیەکگرتووەکان وسەنتەرەکانی بڕیاردانی سایکس بیکۆ ولۆزان وئەستانە ؟
(20+) Video | Facebook
(20+) Video | Facebook
عەلی مستەفا - نەرویج
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

