هەشت ڕۆژ دادگاییکردن و بڕیاری لە سێدارەدانی ئۆجالان (رۆژی چوارەم)
10/07/2026, 23:10 (GMT+1)

ئۆجەلان ڕۆژانی ڕابردووی خۆی سڕیییەوە، بڕیاری دا پەکەکە بکاتە گەورەترین پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا و لە پێناو مانەوەیدا، کردی بە پاسەوانی دەوڵەتی تورکیا و هۆڵی دادگاش بە هاواری (پەتی سێدارە) وەڵامی دایەوە.
ڕۆژی چوارەم: بەشی یەکەمڕۆژی چوارەمی دادگا دەستی پێ کرد
دوورگەی ئیمڕالی – لە ڕۆژی چوارەمی دادگاییکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، سەرکردەی ڕێکخراوی PKK، دانیشتنی دادگا دەستی پێ کرد. ئۆجالان ڕایگەیاند کە دەیەوێت بانگەوازێکی گرنگ بکات و گوتی :
«دەمەوێت پێشنیازی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی ئاشتی بۆ PKK بکەم.»

دانیشتنی یەکەمی ئەو ڕۆژە، لە کاتژمێر ٩:٥٠ ، بە ئامادەبوونی دەستەی دادگا و هێنانی تۆمەتبار بۆ ناو هۆڵی دادگا دەستی پێ کرد.
سەرۆکی دادگا، محەمەد تورگوت ئۆکیای ، چەند داواکارییەکی لە دەست بوو و بە ئامادەبووانی نیشان دان و گوتی :
«هەموو ڕۆژێک سەدان داواکاریمان پێ دەگات بۆ قسەکردن. ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ناتوانین دادگاییەکە لە ماوەیەکی گونجاودا تەواو بکەین.»

لەو ڕۆژەدا ١١ پارێزەری لایەنی سکاڵاکەر ئامادە بوون، بەڵام پارێزەران و خزمەکانی ئۆجالان ئامادە نەبوون.
سەرۆکی دادگا بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند، کە پارێزەرانی تۆمەتبار نامەیەکی پاکانەیان ناردووە و دەڵێن ناتوانن ئامادە بن، بۆیە داوایان کردووە کاتی دانیشتنی داهاتوویان پێ بگوترێت.
پاشان سەرۆکی دادگا ڕووی کردە ئۆجالان و پرسی:
«لەو بارەیەوە هیچ داوایەکت یان پرسیارێکت هەیە؟»

ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«دەمەوێت بزانم بۆچی نەهاتوون.»
«دەمەوێت بزانم بۆچی نەهاتوون.»
سەرۆکی دادگا وتی:
«بە هۆی گرفتی شوێنی مانەوە نەیانتوانیوە بێن. ئایا داواکارییەکی دیکەت هەیە؟»

ئۆجالان وەڵامی دایەوە:
«چاوەڕێی پرسیارەکانتانم.»
«چاوەڕێی پرسیارەکانتانم.»
بانگەوازی ئاشتی
پاشان سەرۆکی دادگا، تورگوت ئۆکیای ، ڕووی لە ئۆجالان کرد و گوتی :
«زانیاریی ڕوون و دروست بە دادگا بدە، تاکو یارمەتیی دادگا بدەیت. پێچ و پەنا مەکە لە وەڵامەکانت و خۆت لە گوتنی ڕاستیەکان مەدزەرەوە. ئەم پرسیارەت لێ دەکەم: پێشتر گوتت کە ئەو تاوانانەی لە تۆمەتنامەکەدا هاتوون، لەوەش زیاتر ئەنجام دراون، هەروەها گوتت چارەسەری کێشەکە تەنیا لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا دەبێت. ئایا لە کۆنگرەی حیزبدا لە سەر ئەم بابەتە بڕیارێک هەبووە؟»

«سوپاست دەکەم بۆ ئەم پرسیارە. لە ڕابوردوودا خەڵک لە دۆخی خراپ و ناخۆشدا ژیاون، ئێش و ئازاری زۆریان بینیوە. لە بەرگرینامەکەم باسی ئەو بارودۆخە سەخت و ناخۆشیانەی ڕابوردووم کردووە، ئەمەم بۆ بونیاتنانی ئایندەیەکی باشتر باس کردووە. حەز دەکەم هەمووتان بە جوانی گوێم لێ بگرن چونکە بۆ تورکیا زۆر گرنگە. یەکێتیی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە و لە زۆر وڵاتدا ڕژێمەکان گۆڕان. پەکەکەش لە حەفتاکان درووست بووە. کام ڕێکخراو هەیە هەڵەی نەکردبێت؟ حیزب هەیە بڵێ هەڵەم نەکردووە؟»

هەروەها گوتی:
«پێشتر گوتم: "من ئەو چەکدارانە لە شاخ دێنمە خوارەوە و چەکیان پێ دادەنێم ." ئەگەر دەرفەتەم پێبدرێت، ئەمە دەکەم. ئەگەر بانگەوازێک بکرێت بۆ ئاشتی، پەکەکە وەڵامی دەبێت و خەتی ئاشتی و برایەتی دەگرێتەبەر. لەوانەیە بپرسن: "بۆچی ئەوەندە کاتەی پێچوو تا چارەسەرێکی دیموکراتی بدۆزیتەوە؟" من چەند بەڵگەنامەیەکم خستە بەر دەستتان، ئەمە دەیسەلمێنێت کە ڕاستگۆم و لە دڵەوەیە. لە ناو حیزبدا هەوڵی زۆرم داوە و تووشی گرفت و سەرئێشە هاتووم. لە ناو پەکەکە بارودۆخم خراپتر بوو، زیاتر ئازار و ناخۆشیم بینیوە لەوەی ئێستا لێرە دەیبینم. بێ پسانەوە و ووچان بەردەوام خەباتم کردووە، کارم کردووە بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنترۆڵ بکەم. گوتیان پێنج هەزار چەکداری ئامادە کردووە، بەڵام من گوتم شتی وا نیە.»

ئۆجالان لە کۆتای قسەکانیدا گوتی:
« لە دوای ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٦، باوەڕم وابوو ئەم کێشەیە لە چوارچێوەی دەوڵەتی یەکگرتوو و بە گەشەپێدانی دیموکراسی چارەسەر دەبێت. گەیشتن بەو تێگەیشتنە ئاسان نەبوو؛ بیست ساڵی خایاند. لە ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حیزب، نزیکەی شەش یان حەوت کەس پشتیوانی ئەم بۆچوونەم دەکەن. لە گۆڤاری "ئۆزگور پۆلیتیکا"ش سێ پێشنیازی چارەسەری بڵاو کراوەتەوە. ئەگەر حکومەت بانگەواز بۆ ئاشتی بکات، بێگومان وەڵامی ئەرێنی وەردەگرێتەوە. سەیر نیە ئەگەر دوای بیست ساڵ ئینجا گەیشتبین بەو قەناعەتە، چونکە دوای بیست ساڵ ئینجا بۆمان دەرکەوت کە شەڕ کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکوو ئاڵۆزتری دەکات. حەز دەکەم بانگەوازێکی گرنگ ڕابگەیەنم: داوا لە پەکەکە دەکەم کۆنگرەیەک ببەستێ بۆ ئاشتی و ئاشتبوونەوە. ئومێد دەکەم ئەمە ببێتە مایەی هاتنەکایەی ئاشتی. ئێمە پێشتر بڕیاری ئاشتیمان هەبووە؛ تەنیا پێویستە وەڵامێکی ئەرێنی وەربگرێت. با حکومەتەکەشمان بانگەوازێک بکات بۆ ئاشتی.»

PKK دەبێتە گرنگترین پشتیوانی دەوڵەت
لە درێژەی وەڵامەکانی ئۆجالان ، سەرۆکی دادگا، محەمەد تورگوت ئۆکیای ، لە ئۆجالانی پرسی:
«کێن ئەو کەسانەی ئێوەیان تووشی هەڵە کرد لە پەیوەندیەکانتان لەگەڵ وڵاتان؟»

ئۆجالان وەڵامی دایەوە و ووتی :
پەکەکە تەک تەنیا چیدی نابێتە نەیار و دژبەر، بەڵکوو دەبێتە گەورەترین پشتیوانی دەوڵەت. گرنگ ئەوەیە هەموومان یەک بگرین. هەڵە و تاوانەکانمان هەرچی بوون، دەرفەتێکمان پێ بدەن. با یەک بگرین. پەکەکە لە شاخ دادەبەزێت و وەک هاووڵاتیانی ئاسایی پشتگیریی دەوڵەت دەکەن. تکایە کەس ئەمە بە هەڵە لێکنەداتەوە.»

یۆنان هەوڵی دا پڕۆسەی ئاشتی تێک بدات
لە درێژەی دادگادا، سەرۆکی دادگا، تورگوت ئۆکیای ، چەند پرسیارێکی دیکەی ئاراستەی ئۆجالان کرد.
سەرۆکی دادگا پرسی:
«دەڵێن یۆنان بۆ کڕینی چەک لە سووریا، ٤٠ هەزار دۆلاری داوەتە ئێوە. ئایا ئەمە ڕاستە؟»

ئۆجالان وەڵامی دا گوتی :
«بەڵێ، یۆنان یارمەتی دەداین ، بەڵام هەڵوێست و هەڵسوکەوتی یۆنان بەرامبەر بە من بۆ یارمەتی و خێر نەبوو، بەڵکو ئامانجی سیاسیی لە پشتەوە بوو. لە ساڵی ١٩٩٣، کاتێک ئێمە کەوتینە دانوستان لە پێناو ئاشتی، یۆنان هەوڵی دا ئەو پرۆسەیە تێک بدات.»

هەروەها گوتیشی :
«لە ساڵی ١٩٩٦، سەرۆک وەزیرانی یۆنان، کۆستاس سیمیتیس، لە سەر من قسەی کردبوو و گوتبووی: "ئەو پیاوە دەکرێتە قوربانی ؛ نابێت کەس پشتگیریی بکات." هەروەها، یۆنان نوێنەری ئەورۆپای پەکەکە و ئەندامی ڕێکخراوانی چەپی وەرگرتبوو و لەوێ دەژیان بوون بەڵام منی وەرنگەرت چونکە بەرەو پڕۆسەی ئاشتی هەنگاوم نابوو.»

ئۆجالان درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی:
«ئەسینا دەیویست من لە خاچ بدرێم و لە تورکیا بمرم. من ئاگادارم کردنەوە و گوتم: "ئێوە خراپ هەڵسوکەوت دەکەن، ئەگەر من بکوژرێم، ململانێی تورک و کورد لە تورکیا توندتر دەبێت و خەتایەکە لە ئەستۆی ئێوە دەبێت." ئەمە یاریە.»

یارمەتیی دارایی بۆ HADEP
پاشان، سەرۆکی دادگا پرسی:
«لە کاتی دامەزراندنی HADEP، چەند پارەیان پێدان ؟»
«لە کاتی دامەزراندنی HADEP، چەند پارەیان پێدان ؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«پێم وابێت لە سەردەمی HEP بوو یان HADEP، داوای هەندێک یارمەتییی داراییان کردبوو بۆ دۆزینەوەی شوێن و بارەگا. نزیکەی ٢٠٠ هەزار مارک مان بۆ ناردن، بەڵام نازانم کێ پارەکەی بۆ بردن.»

چەک و مین
سەرۆکی دادگا پرسی:
«ئایا مینەکانتان لە ئیتاڵیا کڕیوون؟ چونکە مینەکان ئیتاڵی بوون.»
«ئایا مینەکانتان لە ئیتاڵیا کڕیوون؟ چونکە مینەکان ئیتاڵی بوون.»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«بە ڕاستی نازانم. لە بازاڕی ڕەش لە عێراق مینی ئیتاڵیا زۆرە، جگە لە مین، زۆر جۆری دیکەی چەک و تەقەمەنی لەوێ دەست دەکەون.»

پارەدان بە ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران
سەرۆکی دادگا پرسی:
«دەڵێن هەندێک ڕۆژنامەنووسی ئەورۆپی پارەیان لە PKK وەرگرتووە تا پشتگریی بکەن و پرۆپاگەندەی بۆ بکەن و بیر و ئایدیۆلۆجیای ڕێکخراوەکە بڵاو بکەنەوە. لەو بارەیەوە چی دەزانیت؟»
«دەڵێن هەندێک ڕۆژنامەنووسی ئەورۆپی پارەیان لە PKK وەرگرتووە تا پشتگریی بکەن و پرۆپاگەندەی بۆ بکەن و بیر و ئایدیۆلۆجیای ڕێکخراوەکە بڵاو بکەنەوە. لەو بارەیەوە چی دەزانیت؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«هیچ زانیاریەکم لەو بارەیەوە نیە. ئەگەر بەرپرسانی پەکەکە لە ئەورۆپا لە سەر ئەو بابەتە کاریان کردبێت، من ئاگادار نیم.»

ئۆکیای:
« گومان هەیە کە پەکەکە پارەی داوەتە هەندێک پەرلەمانتاری ئەورۆپی تا بیکەنە خەرجی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆیان.»

ئۆجالان:
« بۆ ئەم پرسیارەش هەمان وەڵامم هەیە.»
« بۆ ئەم پرسیارەش هەمان وەڵامم هەیە.»
ڕۆژی چوارەم: بەشی دووەم
پارە و سامان و ئەرشیڤی پەکەکە
لە درێژەی دادگاییەکە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە سەرۆکی دادگا، پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر، چەند پرسیارێکیان ئاراستەی عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
پرسیار:
«دەوترێت بودجەی ساڵانەی PKK نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە. پارەی ڕێکخراوەکە لە کوێ دانراوە ؟»

ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی:
«زۆربەی پارەکان لە ئەورۆپان، لە سووریا تەنیا بڕێکی کەم هەیە. کەسانی دەستکراوە و دڵسۆزی حیزب پارەکە دەبەخشن و لە چەند بانکێک هەڵدەگیرێت. بیستوومە تەرکیزێکی زۆریان کردووەتە سەر سویسرا. دەیانویست بانکێکی تایبەت بە خۆیان لەوێ دابمەزرێنن. پارەکان لە چەندین بانکی سویسری دانراون. ئەو کەسانە کە دۆستی ئێمەن، سەر بە ئێمەن، لە ئەورۆپا کار دەکەن، خۆیان بڕیار دەدەن پارەکە لە کام بانک دابنێن.»

ئەرشیڤەکانی PKK
پرسیار:
«ئەرشیڤکانی ڕێکخراوەکە لە کوێن و کێ سەرپەرشتییان دەکات؟»
«ئەرشیڤکانی ڕێکخراوەکە لە کوێن و کێ سەرپەرشتییان دەکات؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«ئەرشیڤەکان پەرت و بڵاون، لە چەندین شوێن هەڵگیراون. زۆربەیان لە ئەورۆپان، بەڵام لە لوبنان، سووریا و عێراقیش هەن. لە هەر ناوچەیەک، لەلایەن بەرپرسانی هەمان ناوچەوە بەڕێوە دەبرێن. ئەو کاتانەی لە ئەورۆپا بوون، ئەرشیڤەکانی پەکەکە لەوێ لە ژێر سەرپەرشتیی دوو کەس بوون، یەکێک بە ناوی خوازراوی "شاهین" و ئەوەی دیکە بە ناوی خوازراوی "کانی یڵماز". لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، کەسێک بە ناوی خوازراوی "دەلیل" بەرپرسی ئەو کارە بوو. لە قەفقازیش بەرپرسیارێک بە ناوی خوازراوی "ماهیر" هەبوو. لە عێراقیش چەندین بارەگای گشتی هەن و بەرپرسی جیاوازیان هەبوو.»

«لە قسە و ڕاگەیاندنەکاندا "شاهین" ناوێک ناوی زۆر هاتووە. ناوی ڕاستەقینەی ئەو کەسە چیە؟»
«لە قسە و ڕاگەیاندنەکاندا "شاهین" ناوێک ناوی زۆر هاتووە. ناوی ڕاستەقینەی ئەو کەسە چیە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«ناوی دەزانم، کوردێکی سووریایە.»
«ناوی دەزانم، کوردێکی سووریایە.»
ڕۆژی چوارەم: بەشی سێیەم
پەرلەمانی کوردی لە هەندەران
پرسیارەکانی دیکە
دوورگەی ئیمڕالی : تۆمەتبار عەبدوڵا ئۆجالان داوای لە بەناو «پەرلەمانی کوردی لە هەندەران » کرد هەڵوێستی دوژمنکارانەی لە دژی تورکیا نەبێت. هەروەها گوتی، کە لە ئیتاڵیا و مۆسکۆ خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کردووە و ڕێزیان لێ نەگرتووە، بەڵام لە تورکیا بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردووە و هیچ فشارێکیش نە لە سەر خۆی نە لە سەر پارێزەرەکانی نیە.
لە دانیشتنی بەیانیی ڕۆژی چوارەمی دادگا، پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر، لە ڕێگای سەرۆکی دادگا، پرسیارەکانیان ئاراستەی عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
پرسیار:
«ئایا نوێنەرایەتیتان لە ئوزبەکستان و تورکمەنستان و کازاخستان هەیە؟»
«ئایا نوێنەرایەتیتان لە ئوزبەکستان و تورکمەنستان و کازاخستان هەیە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«لە ئوزبەکستان زۆر بەهێز نین، بەڵام نوێنەرایەتیەکانمان لە کازاخستان و ئازەربایجان بەهێزن و لەوێ لەگەڵ خەڵک تێکەڵن و پەیوەندییان بەهێزە. نوێنەرایەتیی ئێمە لە مۆسکۆ پشتگیریی دارایی بۆ نوێنەرانی ئێمە لەو وڵاتانە دابین دەکات.»

«ئایا پارتی ڕەفاه لە ڕێگای کۆمەڵەی مەزلوم-دەر (Mazlum-Der) هەوڵی دامەزراندنی پەیوەندیی داوە لەگەڵ PKK ؟»
«ئایا پارتی ڕەفاه لە ڕێگای کۆمەڵەی مەزلوم-دەر (Mazlum-Der) هەوڵی دامەزراندنی پەیوەندیی داوە لەگەڵ PKK ؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«هەوڵیان دا پەیوەندیمان لەگەڵ دابمەزرێنن، بەڵام هیچ کەسێک لە ئاستی باڵا نەهاتووەتە لای من. لەوانەیە لە ئاستێکی خوارەوەدا هەندێک پەیوەندی هەبووبن.»

من بمرم یان بژیم، قەدەرم هەر لە تورکیایە
پرسیار:
«ئەگەر دەتەوێت بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتی بکەیت و پەیامەکەت بڕ بکات و سەربگرێت، ئایا پەیامێکت بۆ بەناو "پەرلەمانی کوردی لە هەندەران" هەیە؟»
«ئەگەر دەتەوێت بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتی بکەیت و پەیامەکەت بڕ بکات و سەربگرێت، ئایا پەیامێکت بۆ بەناو "پەرلەمانی کوردی لە هەندەران" هەیە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. سوپاست دەکەم کە ئەم پرسیارەت کرد. ئەو پەرلەمانە هەوڵ دەدات لە ژێر ناوی "کۆنگرەی نەتەوەیی" هەموو کوردان لە خۆی کۆ بکاتەوە و منیشی بە سەرۆکی فەخری خۆی هەڵبژاردووە. ئێمە ئاشتی و برایەتیی درێژخایەنمان دەوێت لە ناو تورکیا، لە ناو کۆمارێکی دیموکراتیی تورکیادا. داوا لە پەرلەمانی کوردی دەکەم دۆستانە مامەڵە لەگەڵ تورکیادا بکات نەک دوژمنانە. دەبێت بزانن کە ئایندەی کورد لە تورکیایە. دایکی منیش تورکمانە و بە تورکی قسە دەکات. زۆر بە جددی و ڕشت لە سەر ئەم برایەتیە کار دەکەم.»

«تۆ گوتووتە کە لە کاتی لێپرسینەوەکاندا هیچ ئەشکەنجەیەک نەدراویت و هیچ قسەیەکی ناشیرینیشت پێ نەگوتراوە. بەڵام هەندێک پەرلەمانتاری ئەڵمانی دەڵێن ئەشکەنجە دراو و سووکایەتی پێ کراوە. ئەمە ڕاستە؟»
«تۆ گوتووتە کە لە کاتی لێپرسینەوەکاندا هیچ ئەشکەنجەیەک نەدراویت و هیچ قسەیەکی ناشیرینیشت پێ نەگوتراوە. بەڵام هەندێک پەرلەمانتاری ئەڵمانی دەڵێن ئەشکەنجە دراو و سووکایەتی پێ کراوە. ئەمە ڕاستە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«ئەمە نەریت و شێوازی ئەوانە، ناسراون بەمە. من چوومە ئەورۆپا، لە ئیتاڵیا و مۆسکۆ بە شێوەیەکی مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا نەکردم. کۆتاجار، تورکیام هەڵبژارد. جا ئەگەر بە مردوویی یانیش بە زیندوویی، قەدەر و ئایندەی من هەر تورکیایە. من پشتگیریی ڕاستەقینەم لە تورکیا بینی. نە لە سەر من و نە لە سەر پارێزەرەکانم هیچ گوشارێت نەکراوە. لێرە، تورکەکان بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردم، بە تایبەتی لە کاتی لێپرسینەوەکاندا، ئەمە شێوازی حکومەتی تورکیایە، بە ڕێزەوە مامەڵە دەکات. بۆیە منیش ڕێز لە دەوڵەت دەگرم.»

ڕۆژی چوارەم: بەشی چوارەم
ئەڵمانیا، ئەرمەنستان و پرسیارەکانی دیکە
لە درێژەی دانیشتنی دادگا، پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر چەند پرسیارێکی دیکەیان ئاراستەی عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
ئەڵمانیا
پرسیار:
«ئایا لەگەڵ ئودۆ شتاینباخ، سەرۆکی ئینستیتووی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیی، کۆبوویتەوە؟»
«ئایا لەگەڵ ئودۆ شتاینباخ، سەرۆکی ئینستیتووی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیی، کۆبوویتەوە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«پێم وایە ئەڵمانیا لە بارەی پەکەکە ڕایەکی هەیە و لە بارەی منیشەوە ڕایەکی دیکە. بۆ من، ڕایان وا بووە کە پشتگوێم بخەن، حیسابم بۆ نەکەن. سێ ساڵ لەمەو پێش لەگەڵ ئەو کەسە کۆبوومەوە. زۆربەی گفتوگۆیەکانمان لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون. من وای بۆ دەچم کە ئاکامی ئەو دیدارەش بە خراپ بۆ من شکایەوە نەک بە چاک، چونکە پشتگوێ خرام. ئەڵمانیا تێگەیشتن و هەڵوێستی تایبەتی خۆی هەیە. ئەگەر من تورکیام هەڵبژاردبێت، ئەمە هۆکاری قووڵی خۆی هەیە. لە ساڵی ١٩٩٦ەوە نامەگۆڕینەم هەبووە و ئاماژە و هێمام نیشان داوە بۆ یەکگرتن و تێکەڵبوونەوە لەگەڵ تورکیا. بەڵام ڕاستە کاتی ویست تا گەیشتینە ئەو قەناعەتە. با کەس گومان لە نیازپاکیی من نەکات.»

«ئایا بریگیت بۆهلەر پارێزەری تۆ و ڕێکخراوەکەتە؟»
«ئایا بریگیت بۆهلەر پارێزەری تۆ و ڕێکخراوەکەتە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«ناوی ئەوم بیستووە. کاتێک لە ڕۆما بووم، هات بۆ لام. پێم وت: "ئەگەر وەک حەزرەتی عیسا لە ئاسمانەوە داشبەزم، ئێوەی ئەورۆپی تەنانەت سڵاوێکیشم لێ ناکەن." ئەو نە پارێزەری منە و نە نوێنەری من.»

«ئایا یالچین کوچوک پێی گوتیت کێ زانیاریی پێ داوە کە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدرێت لە دژی، بۆیە دەبێ شوێنت بگۆڕی؟»
«ئایا یالچین کوچوک پێی گوتیت کێ زانیاریی پێ داوە کە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدرێت لە دژی، بۆیە دەبێ شوێنت بگۆڕی؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«گوتی لە ناو دامودەزگاکان خەڵک دەناسێت و پەیوەندیی هەیە. گوتی: "گەورە فەرمانبەرێکی حکومیی نزیک لە ANAP ئەو زانیاریەی پێ دام."»

«لە هەڵبژاردنە شارەوانیەکانی ساڵی ١٩٩٤، ئایا حیزبی ڕەفاه لە ڕێگای شێخ عوسمانەوە داوای پشتگیریی لێ کردوون بۆ بەربژێرانی خۆی؟»
«لە هەڵبژاردنە شارەوانیەکانی ساڵی ١٩٩٤، ئایا حیزبی ڕەفاه لە ڕێگای شێخ عوسمانەوە داوای پشتگیریی لێ کردوون بۆ بەربژێرانی خۆی؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«ناوی شێخ عوسمانم بیستووە، بەڵام هەرگیز لەگەڵی کۆنەبوومەتەوە، لەوانەیە هاوڕێی حیزبی ڕەفاه بووبێت. ئەو حیزبە داوای پشتگیریی لێ نەکردین. بەڵکوو ئەو کەسە لە دژی ئێمە کار و چالاکی دەکرد. ئێمە چۆن پشتگیرییان بکەین؟ ئێمە دەمانویست وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەین.»

ئەرمەنستان
پرسیار:
«لە کاتی جەنگی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان، ئایا پەکەکە پشتگیریی ئەرمەنستانی کردووە؟»
«لە کاتی جەنگی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان، ئایا پەکەکە پشتگیریی ئەرمەنستانی کردووە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«نا، پەکەکە لایەنگیریی ئەرمەنستانی نەکردووە. ئەرمەنیەکان نەخشەیەکیان دروست کردبوو کە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایشی گرتبووە خۆی. ئێمە ئەوەمان قبووڵ نەکرد و گوتمان ئێمە نەخشەی وامان نیە. لەبەر ئەوە پەیوەندیەکانمان پچڕان.»

«ئایا تورگوت ئۆزال نێدراوی خۆی نارد تا لەگەڵ تۆ کۆببێتەوە؟»
«ئایا تورگوت ئۆزال نێدراوی خۆی نارد تا لەگەڵ تۆ کۆببێتەوە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«لە کاتی ئاگربەستی ساڵی ١٩٩٣دا، من ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورگوت ئۆزال بە تەلەفۆن قسەم نەکرد، بەڵکوو لە ڕێگای تاڵەبانیەوە پەیوەندیمان هەبوو. هەروەها لەگەڵ دوو ڕۆژنامەگەر، جەنگیز چاندار و مەحمەت عەلی بیراند، کۆبوومەوە. بەڵام جەنگیز چاندار هیچ پەیامێکی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ من نەهێنا. تەنیا گوتی ئۆزال ڕشت و جددیە و گەشبینیشە.»

«ئایا تۆ قەهرەمان بیلگیچت ڕاسپاردبوو تا ببێتە سیخوڕی ئێوە؟»
«ئایا تۆ قەهرەمان بیلگیچت ڕاسپاردبوو تا ببێتە سیخوڕی ئێوە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«نا، باوەڕ ناکەم . ئەو کابرایە لە سەر چەندین پەت یاری دەکرد. بیستبوومە دەستی لە چەندین کردەوەی خراپ و کێشەدا هەبووە.»

«ئایا پەکەکە دەستی هەبووە لە ڕفاندن و کوشتنی یوجەل زەیدان؟ ئایا ئەمە ڕاستە؟»
«ئایا پەکەکە دەستی هەبووە لە ڕفاندن و کوشتنی یوجەل زەیدان؟ ئایا ئەمە ڕاستە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«ئەوەندی من بزانم، مستەفا زەیدان کوڕێکی هەیە. ئەگەر مەبەستی ئەو بێت، ئەو هێشتا زیندووە. قسەکانی شەمدین ساکیک ڕاست نین.»

«خۆت چەند پارەت هەیە؟»
«خۆت چەند پارەت هەیە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«هیچ پارەیەکم نیە. پێویستیشم پێی نیە. هەر کات پارەم پێویست بێت، دەتوانم لە هەر کوێ بێت پەیدای بکەم.»

ڕۆژی چوارەم: بەشی پێنجەم
کۆتای پرسیارەکان و دەستپێکردنی قسەکانی لایەنە سکاڵاکەرەکان
لە کۆتایی پرسیار و وەڵامەکان، پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر چەند پرسیارێکی دیکەیان ئاراستەی عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
پرسیار:
«ئایا کەس دەناسی بە ناوی ئالپ ئورونگو؟»
«ئایا کەس دەناسی بە ناوی ئالپ ئورونگو؟»
وەڵامی ئۆجالان:
«هەوڵ دەدەم زیاتر لە سەر مێژووی تورک بخوێنمەوە. دەزانم چۆن تورک بوونەتە موسڵمان، خەڵکی ئاسیای ناوەڕاست بوون.»

تێبینیی:
ئەو پارێزەرە ویستوویەتی بزانێت کە ئایا ئۆجالان کورد بە تورک دەزانێت یان نا. چونکە ناوی "ئالپ ئورونگو" لە سەر کێلێکی مێژوویی نووسراوە کە دەکەوێتە کەناری ڕووباری یەنیسەی لە سیبیریا، تێکستەکە دەڵێت "من ئالپ ئورونگوم، خانی وڵاتی کورد/کۆرد"، زانایان دەڵێن، هەڵە لە تێگەیشتن لەو ناوەکە هەیە بە هۆی ئەلفبێی نووسراوەکە، پەیوەندیی بە کوردەوە نیە، بەڵام هەندێک ناسیۆنالیستی تورک دەڵێن، کورد بە پێی ئەم بەڵگەیە لە وەک تورک لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتوون و هۆزێکی تورکن! جا ئۆجالان، دیارە ناوەکەی بیستووە، بۆیە باسی تورک و ئاسیای ناوەڕاستی کردووە، بەڵام ئاماژەی بە پەیوەندیی بە کوردەوە نەکرد.

من باوەڕم بە ناسیۆنالیزمەکەی ئاتاتورک هەیە
پرسیار:
«ئایا لەگەڵ بۆچوونەکانی دوکتۆر شوکری مەحمەد سەکباندایت؟»
پرسیار:
«ئایا لەگەڵ بۆچوونەکانی دوکتۆر شوکری مەحمەد سەکباندایت؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و ووتی :
«لە ساڵانی بیستەکان کۆمەڵەیەک بە ناوی "کورد تەعالی جەمعیەتی" (کۆمەڵەی هەستانەوەی کورد -و) هەبوو کە لەگەڵ دەوڵەتانی هاوپەیمان پەیوەندیی هەبوو. دەزانم هەموو ڕێکخراوە کوردیەکان لە قۆناغێکدا تووشی دابەشبوون و لقدانەوە بوونە. من باوەڕم بە ناسیۆنالیزمەکەی ئاتاتورک هەیە، کە ناسیۆنالیزمێکی کولتووریە. ناسیۆنالیزمی ئاتاتورک دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هیتیەکان. من باوەڕم وایە کە پێویستە هەمووان لە ژێر چەتری کۆمارێکی دیموکراتیکدا یەک بگرین.»

د. شوکری محەمەد سەکبان، پزیشکێکی کورد بوو، لە ساڵی ١٨٨١ لە شارۆچکەی ئەرغەنی (Ergani)ی سەر بە ئامەد لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٦٠ لە ئیستانبول کۆچی دوایی کردووە. کەسێکی ڕۆشنبیر بووە، لە ئەورۆپا خوێندوویەتی و کاری پزیشکیی کردووە لە ئەڵمانیا، فڕانسا، نەمسا، چەندان زمانی زانیوە، چەند کتێبێکی لە سەر نەخۆشیەکان نووسیوە. لە دامەزرێنەرانی "کۆمەڵەی تەعالی و تەرەقی کورد" ساڵی ١٩٠٨ و هەروەها کۆمەڵەی خوێنداکرانی کورد، کە بە کۆمەڵەی هێڤی ناسرابوو، ساڵی ١٩١٢. هەروەها ئەندامی "کۆمەڵەی هەستانەوەی کوردان" بوو لە ئیستانبول لە ساڵی ١٩١٨ بە سەرەوە، کاتێک کە مستەفا کەمال ئەتاتورک کۆماری تورکیای دامەزراند، ئەو ڕایکرد بۆ قاهیرە، دواتر بۆ لوبنان و لەوێ بەشدار بووە لە دامەزراندنی "خۆیبوون". دوای تێكچوونی شۆڕشەکەی چیای ئاگری لە ساڵی ١٩٣١، ڕووی کردە پاریس و لەوێ کتێبێکی لە سەر کورد نووسی بە ناوی "پرسی کورد" و لە ساڵی ١٩٣٣ بە فڕانسی چاپ کرا. لە ساڵی ١٩٣٣ بە بۆنەی یادی ١٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، مستەفا کەمال یاسایەکی لێبووردن دەردەکات. ئەویش دواتر نامە بۆ مستەفا کەمال دەنێرێت و ڕوونی دەکاتەوە کە "کورد چیی دەوێت لە تورک؟"، وردە وردە وازی لە نەتەوەی خۆی هێنا و ویستی سوود لە یاسای لێبووردنەکە وەربگرێت، لە ساڵی ١٩٣٨ گەڕایەوە تورکیا و خۆی تەسلیمی ئەتاتورک کردەوە و کەمالیستەکان لێی خۆش بوون و باوەشیان بۆی کردەوە. د. سەکبان، دوای تێکچوونی شۆڕشی چیای ئاگری و وازهێنانی لە کۆمەڵەی خۆیبوون، ڕای خۆی گۆڕی، لە خەبات بۆ دەوڵەتی کوردیەوە بۆ تێکۆشان بۆ برایەتیی کورد و تورک لە چوارچێوەی تورکیای مۆدێرن. پێی وابوو کە کوردیش دەتوانن تێکەڵ بە دەوڵەتی نوێی تورکیا ببن و پێکەوە یەک نەتەوەی گەورەی مۆدێرن دروست بکەن. لە تورکیا، کە هاتەوە هەم کاری پزیشکیی دەکرد و هەمیش حیزبێکی چەپی سێکولاری دامەزراند بە ناوی (ڕێکخراوی جڤاکی کوردی). لە ساڵی ١٩٦٠ لە تەمەنی ٨١ ساڵی کۆچی دوایی کرد. ئەو پرسیارەی پارێزەرەکەی سکاڵاکەران ڕێک ئەوەی بە ئۆجالان نیشان داوە کە ئەگەر واز لە کورد و کوردستان بێنێت، ئەوا لێی خۆش دەبن و دەتوانێت کار بکات تا هەموو کوردیش لەگەڵ خۆی بێنێتە ناو تورک و پێکەوە یەک کۆماری گەورەی تورکیا دابمەزرێنن! واتە لاسایی د. سەکبان بکاتەوە. ئۆجالان، بەر لەو پرسیارە، هەر لە ناو تەیارەوە ڕایگەیاندبوو کە کار بۆ برایەتی و ئاشتی و کۆمارێكی دیموکراتیی دەکات، جا ئاپۆ لەو کاتیەوە کار لە سەر ئەمە دەکات.

«ئایا لەگەڵ بۆچوونەکانی زیا گۆکئالپیت ؟»
«ئایا لەگەڵ بۆچوونەکانی زیا گۆکئالپیت ؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و گوتی :
«بە تەواوی لەگەڵ ئەو وتارەی ساڵی ١٩٢٢یم لە بارەی "کورد و تورک" نووسیویەتی هاوڕام.»

«لەبارەی کەمپەکانی ڕاهێنان لە مۆسکۆ چی دەزانیت؟»
«لەبارەی کەمپەکانی ڕاهێنان لە مۆسکۆ چی دەزانیت؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و ووتی :
«لە ڕووسیا گوندێک هەیە کە کوردەکان تێیدا دەژین. لەوێ زۆربەی کارەکان لە بواری کەلتوور و خوێندنی تیۆریدا ئەنجام دەدرێن.»

«دانیێل میتێران زۆر هاوسۆزیی بۆ پەکەکە دەردەبڕێت. پەیوەندیی ئەو لەگەڵ ڕێکخراوەکە چییە؟»
«دانیێل میتێران زۆر هاوسۆزیی بۆ پەکەکە دەردەبڕێت. پەیوەندیی ئەو لەگەڵ ڕێکخراوەکە چییە؟»
ئۆجالان وەڵامی دایەوە و ووتی :
«ڕاستە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کورد ئاشکرا و دیارن. ئەو پەیوەندیی لەگەڵ کەندال نەزان، سەرۆکی ئینستیتووی کوردی لە پاریس، هەیە. لەم دواییانە، هاوسۆزیشی بۆ ئێمە پیشان داوە، بەڵام من هیچ سوودێکی ئەوتۆیم تێبینی نەکردووە.»

کتێبێک بۆ ئۆجالان
دوای تەواوبوونی پرسیارەکان، پارێزەر فوئات تورگوت گوتی حەز دەکات دانەیەک لە کتێبی «ڕەنگەکان لە باوەڕ و نەریتە نەتەوەیییەکانی تورکدا: زەرد، سوور، سەوز» ، نووسینی ڕەشات گەنچ ، بداتە عەبدوڵا ئۆجالان.
سەرۆکی دادگا کتێبەکەی وەرگرت، و ئۆجالانیش قەبوڵی کرد و سوپاسی پارێزەرەکەی کرد.
پاشان، کاتژمێر ١١:٠٠ دەست کرا بە ناونووسکردنی ئەو سکاڵاکەرانەی کە دەیانویست قسە بکەن، تا ١١:٤٠ . لەم ماوەیەدا، بە پێشنیازی سەرۆکی دادگا، ئامادەبووان بۆ ماوەیەکی کورت لە هۆڵی دادگا چوونە دەرێ.
دوای تەواوبوونی تۆمارکردنی ناوەکان، چوار کەس لە لایەنە سکاڵاکەرەکان یەک لە دوای یەک قسەیان کرد. بەڵام پێش ئەوەی قسە بکەن، سەرۆکی دادگا، محەمەد تورگوت ئۆکیای ، داوای لێ کردن بە ئارامی و بە ڕێزەوە قسە بکەن و ڕەوش دانیشتنەکە و دادگاییەکە تێك نەدەن.
1- یەکەم کەس کە قسەی کرد ژنێک بوو بە ناوی مونەووەر ئاکتی . ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە کوڕەکەی ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٣ ڕۆژ ە شەهید بووە و گوتی :
«بەس ئەو کەسانەی کە کەسێکیان لێ مردووە دەزانن ئازاری لەدەستدانی کەسێکی خۆشەویستی خۆیان چۆنە. ئێمە سووتاین و بووین بە خۆڵەمێش. دەمەوێت ئەم هەموو جەرگ سووتان و ئازار و خەفەتە کۆتایان پێ بێت. بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری دەروونیم وەرگرتووە. دەمەوێت تۆڵە لەو کەسانە بکەمەوە کە جەرگیان سووتاندین.»

2- یەکێکی دیکە بە ناوی ئەرجان کورکایاسی قسەی کرد و گوتی کە برایەکەی لە ٢٩ی ئایاری ١٩٩١ کوژراوە. بەم شێوەیە هەست و هەڵوێستی خۆی دەربڕی: « حەز دەکەم دادگای باڵا قورسترین سزای بۆ ببڕێتەوە، بە چەقۆیەکی زۆر کۆڵ بێت تا زۆر ئازار ببینێت. هەرچی لە دەستم بهاتبا دەمکرد بۆ ڕزگارکردنی برایەکەم لە مردن، بەڵام بەرامبەر بەم پیاوە نازانم چی بکەم، هیچم پێ ناکرێت، خودا هەقمان بدات و تۆڵەی لێ بکاتەوە.»
3- 4- دوو سکاڵاکەری دیکە بە ناوەکانی نیعمەت پاشپنار و ئەمینە چرا ڕایانگەراند کە بە هۆی باری دەروونیانەوە ناتوانن قسە بکەن، بۆیە داوایەکیان پێشکێش بە دادگا کرد کە تێیدا هەست و هەڵوێستی خۆیان باس کردبوو.
دوای ئەمانە، پارێزەرێکی سکاڵاکەران بە ناوی جاهیت تۆرون گوتی:
تۆمەتبار ئۆجالان هەر لە سەرەتای دادگاییەکەوە "هەڵسوکەوتی باش بووە"، ئەمە جێی دڵخۆشیە، ئینجا داوای کرد تا لێی بپرسن مەبەستی چیە لە "کۆماری دیموکراتی" کە زوو زوو لە قسەکانیدا ئاماژەی پێ دەکات.
کۆماری دیموکراتی واتە کورد و تورک یەک دەگرن و کۆماری تورکیاش بەهێزتر دەبێت

ئۆجالان بەم شێوەیەی خوارەوە وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە:
"ئەمە چەمکێکی گرنگە بۆ من، یەک لە چەمکە سەرەکیەکانە. لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا هێشتا گرفتێکی گەورەی دیموکراتی هەیە. سێکوچکەی ئاغا و شێخ و خێل دیوارێکی بەرز و ئەستووریان لە نێوان کورد و دەوڵەتدا هەڵچنیوە. هەر ئەم دیوارەیە نەیهێشتووە کۆمەڵگەی کوردی ببێتە کۆمەڵگەیەکی ئازاد. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو دیوارە بڕووخێنین. هەر کاتێک ئەمەمان کرد، کورد و تورک یەک دەگرن و کۆماری تورکیاش بەهێزتر دەبێت و زیاتر بەرەو پێشەوە دەڕوات. دەبێت زۆر بایەخ بەم چەمکە بدرێت و کاری لە سەر بکرێت."

ڕۆژی چوارەم: بەشی شەشەم
دەستپێکردنی قسەکانی پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر
– لە دانیشتنی ڕۆژی چوارەمی دادگا، دوای تەواوبوونی پرسیار و وەڵامەکان، سەرۆکی دادگا، محەمەد تورگوت ئۆکیای ، مۆڵەتی بە پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر دا تا بۆچوونیان خۆیان دەرببڕن.

هەموو پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر داوایان کرد کە عەبدوڵا ئۆجالان بە پێی ماددەی ١٢٥ی یاسای سزای تورکیا بە سزای لە سێدارەدان حوکم بدرێت.
یەکەم پارێزەر کە قسەی کرد، مەهدی کەسکین بوو.
سەرەتا سوپاسی دادگا و دەستەی داواکاریی گشتی (الإدعاء العام) و دەستخۆشیی لێ کردن.
ئینجا گوتی:
«دادوەرانی تورکیا سەربەخۆن. دادوەر هیچ شتێکی نیە جگە لە خودا و ویژدانی خۆی.»

پاشان درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی:
«تۆمەتبار بە پێی ماددەی ١٢٥ دادگایی دەکرێت و داوای سزای لە سێدارەدانی بۆ کراوە. هیچ گومان لە تاوانباربوونی نیە، ئەمە سەلمێندراوە. هەوڵی دا ئیفادە و قسەکانی بەرەو مەیدانی سیاسی ببات، بەڵام ئەمە ناتوانێت ڕزگاری بکات. تەنیا ماددەیەک هەیە کە لەوانەیە ببێتە هۆی سووککردنی سزاکەی ئەویش ماددەی ٥٩ی یاسای سزای تورکیایە، بەڵام ئەم ماددەیە لە سەر ئەو جێبەجێ نابێت. پاڕانەوەکانی و پەشیمانی و بەڵێنی "جارێکی دیکە ئەو کارە ناکەم" تەنیا ئەوە پیشان دەدات کە لە دادگا دۆڕاوە و ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.»

کەسکین هەروەها ئاماژەی بە قوربانیەکانی دەستی پەکەکە کرد و وتی:
«بە هۆی چالاکیەکانی پەکەکە، باوکێکی زۆر منداڵیان لە دەست داوە، منداڵێکی زۆر جارێکی دیکە ناتوانن دایکیان لە باوەش بگرن، منداڵی ساوای شیرەخۆرە و پیرەمێردی ڕیشسپی و پیرەژنی پشتکووڕ، ئەمانە هەمووی دڕندانە لە لایەن پەکەکەی تێرۆریستەوە کوژران. ڕۆحی ئەو شەهیدانەی کە خوێن و گیانیان بەخشیوە لە ئاسمانەوە دابەزیون و وەک نوور لە ئیمرالی و لەم دادگایە. دۆزەخ بۆ ستەمکەران و بێویژدانانە.»

لەو کاتەی کەسکیک قسەی دەکرد، خزم و کەس و کاری شەهیدان لە هۆڵی دادگا فرمێسکیان بە چاواندا دەهاتە خوارێ.
ئینجا کەسکین ڕووی لە عەبدوڵا ئۆجالان کرد و بە دەنگی بەرز هاواری کرد:
«شەهیدان نامرن، نیشتمان دابەش نابێت!»
پاشان گوتی ئۆجالان هەوڵ دەدات، «سەری خۆی ڕزگار بکات» ، بەڵام ئەو هەوڵە سەرناکەوێت. هەروەها گوتی ئۆجالان بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڕەشەی لە تورکیا کردووە، کاتێک گوتی:
«من دەبێ بژیم، ئەگەرنا تورکیا تووشی کارەسات و وێرانیی زیاتر دەبێت.»

کەسکین پاشان ڕووی لە دەستەی دادگا کرد و گوتی:
«ئێوە ناتوانن ماددەی ٥٩ جێبەجێ بکەن.»
«ئێوە ناتوانن ماددەی ٥٩ جێبەجێ بکەن.»
گوتی مەبەستی لەم قسەیە بێڕێزی نیە بە دادگا، بەڵکو لەبەر ئەوەی بە باوەڕی ئەو، لە ڕووی یاساییەوە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لەم دۆسیەیەدا مەحاڵە.
کەسکین ئاماژەی بەوەش کرد کە چەند ڕۆژ پێشتر لە ڕێوڕەسمی پێدانی مەدالیای شانازی بە خێزانی شەهیدەکان لە کاستامۆنو بەشدار بووە و گوتی :
«پەتی سێدارە لە ملی ئاپۆ بکەن، ئەو وەرەمە شێرپەنجەییە ببڕنەوە، نەک بێن سزایەکەی بۆ سووک بکەن. ئەگەر یاسا ڕێگەی بدایە، دەبووایە سزایەکەی قورستر بکرایە. من داوای تۆڵە ناکەم؛ داوای دادپەروەری دەکەم. دڵنیام دادپەروەری جێبەجێ دەکەن. هەموو گەلی تورکیا چاوەڕوانی ئەو دادپەروەریەیە.»

لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتی:
«تکایە گوێ بە پاڕانەوە و هەڕەشەکانی ئاپۆ مەدەن. ئەو بڕیارەی دەریدەکەن، دەچێتە ناو مێژووی دادوەری و دادگەریی تورکیا. منیش وەک ٦٥ ملیۆن هاووڵاتی، چاوەڕوانی بڕیارێکی دادپەروەرانەم. هەر بڕیارێک بە دروست بزانن، بیدەن؛ ئێمە ڕێزی لێ دەگرین.»

پاش ئەوە، هولاگو بالجیلار ، یەکێکی دیکە لە پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر، ڕایگەیاند کە بە تەواوی هاوڕای قسەکانی مەهدی کەسکینە. لە تەواوی قسەکانییدا گوتی"
ئۆجالان هەوڵ دەدات بە باسکردنی ئێستا و داهاتوو، ڕابوردوو لە بیر خەڵک بباتەوە، باسی ڕابوردوو ناکات. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دادگاکە بە پێی ماددەی ١٢٥ی یاسای سزای تورکیا کراوەتەوە، ئەمە دروستە و دەبێ وا بێت، وە درکاندەکانی ئۆجالان هیچ کاریگەریەکیان لە سەر ئەو سزایە نابێت.

بالجیلار وتی:
«ئەگەر ئێستا لە ناو ئەو قەفەسە شوشەییە نەبووایە کە دەڵێی مشکە بە تەڵەوە بووە، ئایا هەمان ئەو قسانەی ئێستای دەکرد؟ ئەم دادگایە دەبێت ببێتە پەند بۆ هەموو ئەو گرووپە چەکدارە تاوانکەرانەی لە شاخەکانن. کۆتایی ئەم ڕێگایە پەتی سێدارەیە، تۆمەتبار خۆی چارەنووسی خۆی دیاری کردووە. کۆماری تورکیا هەرگیز لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دانوستاندن ناکات.»

پارێزەر هولاگو بالجیلار درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی :
«مافە دیموکراتیەکان دەبێت تەنیا بە ڕێگا دیموکراتیەکان داوا بکرێن. پێویستە زووترین کات بڕیار بدرێت و سزایەکە جێبەجێ بکرێت. ئەو سزایە، جگە لەوەی دەبێتە پەند بۆ کەسانی دیکە، دڵی خێزانی شەهیدان و بریندارانی جەنگیش ئاسوودە دەبێت.»

پاشان پارێزەرەکانی تر نزار ساڤاش، فوئات تورگوت و ڕوحی باجانلی ڕایانگەیاند کە بە تەواوی پشتگیری لە قسەکانی مەهدی کەسکین و هولاگو بالجیلار دەکەن و داوایان کرد عەبدوڵا ئۆجالان بە سزای ئیعدام حوکم بدرێت.
دوای ئەوە، دادوەر دادگاییکردنەکەی تا کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ وەستاند.
سەرنج و تێبینیەکانی دادگا
لە میانەی دانیشتنی دادگادا، پارێزەر فوئات تورگوت داوای لە سەرۆکی دادگا کرد پرسیارێک لە ئۆجالان بکرات، چونکە دەنگۆیەک هەیە گوایە باوکی سەرۆکی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکە بە بنەچە ئەرمەنی بووە.
بەڵام سەرۆکی دادگا، محەمەد تورگوت ئۆکیای ، ئەو داواکاریەی ڕەت کردەوە و گوتی:
«من ئەو پرسیارەی لێ ناکەم. بۆ ئێمە بنەچەی مرۆڤ گرنگ نیە، بەڵکوو خۆی گرنگە وەک مرۆڤ.»

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتبوو کە:
* مەحمەد ماراش ، ئەندامی یەدەگی دادگا، وەک سێ ڕۆژی پێشوو لە هۆڵی دادگا ئامادە بوو.
* دانی بەیانیەکە، جەودەت ڤۆلکان ، داواکاری گشتی (مدعي عام)ی دادگای ئاسایشی دەوڵەت لە ئەنقەرە، ئامادە نەبوو، تەنیا داواکاری گشتی تەلعەت شالک ئامادە بوو.
لە بەشی دوای نیوەڕۆی دادگا، کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ دەستی پێ کرد، پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی بۆچوون و ئارگومێنتەکانیان.
پارێزەر ئونسال ئاکتاش ڕایگەیاند کە بە تەواوی هاوڕای قسەکانی هاوپیشەکانی خۆیەتی و گوتی ئۆجالان لە دادگا هەوڵ دەدات وێنەیەکی جیاواز لە خۆی پیشان بدات، بەڵام ئەم ستراتیژیەی هەمووی درۆ و فێڵە.
ئاکتاش دوو پەندی ناوداری هێنایەوە:
«لە جامی زێڕ ژەهری پێ دەدەن» و « ڕێگە و کۆڵانەکانی دۆزەخیان بە کەرپووچ و کاشی ڕازاندووتەوە.»
ئاکتاش گوتی ئۆجالان بەرپرسی یەکەمی ژمارەیەکی زۆر لە کوشت و کوشتارە چ ئیغتیالی تاکەکەسی بێت یان کۆمەڵکوژی، و گوتی:
« تۆ ناتوانی بە داوای لێبووردن و بانگەوازی درۆیینەی ئاشتی پانزدە ساڵی خوێن ڕشتن و دڕندەیی بسڕیەوە.»

هەروەها تۆمەتنامەکەی بە دروست و ڕاست زانی لە ڕووی یاساییەوە و ئینجا داوای سزای لەسێدارەدانیشی کرد بۆ ئۆجالان.
ئاکتاش ئۆجالانی بە «ئامێری تاوان» ناو برد و گوتی هیچ هۆکارێک نیە کە ببێتە مایەی سووککردنەوەی سزاکەی.
لە کۆتایی قسەکانی گوتی:
«هەرچەندە من پارێزەرێکم دژی لەسێدارەدانم، بەڵام لەم دۆسیەیەدا داوا دەکەم تۆمەتبار بەو سزایەی کە شایستەیەتی، واتە لەسێدارەدان ، حوکم بدرێت.»

پاش ئەوە، پارێزەر جەنگیز ئەرکۆیونجو ڕایگەیاند کە بە تەواوی لەگەڵ ئەو داوایەیە کە پێنج پارێزەر ئامادەیان کردووە و مەهدی کەسکین خوێندیەوە. ئەو گوتی:
«من لە ڕووی تەمەنەوە لە هەموو پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر بچووکترم. هەموو ئەوەی مەهدی کەسکین گوتی، بە تەواوی پشتیوانی لێ دەکەم و پێم وایە زیادکردنی هەر قسەیەک بۆ قسەکانی ئەو وەک جۆرێک لە بێڕێزی وایە.»

ئەو هەروەها گوتی تاوانەکانی پەکەکە، ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی کە تۆمەتبار دایمەزراندووە و ئامانجەکەی دابەشکردنی خاکی تورکیایە، هیچ بوارێک بۆ سووککردنی سزایەکەی ناهێڵنەوە.
پارێزەر زەکی حاجی ئیبراهیمئۆغلو یش لەگەڵ بۆچوونەکەی ئەرکۆیونجو بوو و گوتی تۆمەتبار ئەو تاوانەی کردووە (خیانەتی نیشتمانی و هەوڵی دابەشکردنی وڵات). ئەویش داوای سزای لەسێدارەدانی کرد بە گوێرەی ماددەی ١٢٥ی یاسای سزای تورکیا و سزایەکەیشی بۆ سووک نەکرێت.
هەرچی پارێزەر (موکرەمین تورکمان) یە، ئەویش گوتی کە پەکەکە و سەرۆکەکەی، کە تۆمەتبار ئۆجالانە، بوونەتە هۆی وێرانکاری و کوشتارێکی زۆر. گوتی لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەی دادگا، ئۆجالان خۆی دانی بەو تاوانانەدا ناوە کە تەنانەت پارێزەرەکانی خۆیشی لەگەڵ ئەو تاوانانە نین.
تورکمەن درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی:
« کەسێک کە بەرپرسیاری پانزدە ساڵی کوشتن و خوێنڕێژیە کە نموونەیان کەمە لە دونیا، ناتوانرێت چاوەڕوانی پەشیمانیەکی ڕاستەقینەی لێ بکەین. قسەکانی لە بارەی ئاشتی و برایەتی درۆ و فێڵن، زیاتر پەیامێکن بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە ئاشکرا پشتگیرییان لێ کردووە.»

درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی کە ئۆجالان مافی ئەوەی نیە سکاڵای بباتە دادگای ئەورۆپیی مافەکانی مرۆڤ بە هۆی سروشتی ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون، ئەگەر ئەو داوایەشی کرد، هەقە بە هەندی وەرنەگرن و پشتگوێی بخەن. لە کۆتاییدا، تورکمان جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دادگاییە شوێنێکی گرنگ لە مێژووی داد و داوەریی تورکیا دەگرێت، وە ئاماژەی بەوەش دا کە دووڕووییی تۆمەتبار زیاتر ئازاری کەس و کاری شەهیدان دەدات، داوای کرد ئۆجالان بە سزای لەسێدارەدان حوکم بدرێت.
دوای تەواوبوونی قسە و گوتارەکان، دانیشتنی ئەو ڕۆژەی دادگا لە کاتژمێر ٣:٤٠ دوای نیوەڕۆ کۆتایی پێهات.
لە دوای ئەوە، دادگای ئاسایشی دەوڵەتی ژمارە ٢ی لقی ئەنقەرە، بڕیاری دا داواکەی پارێزەرانی تۆمەنبار بۆ دواخستنی دانیشتنەکان بە هۆی نەبوونی شوێنی مانەوە، قبووڵ بکرێت.
دەستەی دادگا هەروەها بڕیاری دا نامەیەک بۆ ئۆفیسی داواکاری گشتیی دادگای ئاسایشی دەوڵەت بنووسێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات پارێزەرەکانی بەرگری و کەس و کاری تۆمەتبار ئاگادار بکرێنەوە کە لە میوانخانەیەک لە قەزای گەملیک شوێنی مانەوە بۆ ٢٤ کەس دابین کراوە و دوو مینیبوسیشیان لە لایەن قایمقامێتیی گەملیکەوە بۆ تەرخان کراون.
لە کۆتاییدا، دادگا بڕیاری دا کە دانیشتنی داهاتوو:
بەیانی ڕۆژی داهاتوو، لە کاتژمێر ١٠:٠٠، دەست پێ دەکات.
--------------------------------
تێبینیی:
یەکێک لە پرسیارەکانی پارێزەرانی لایەنی سکاڵاکەر کە لە ئۆجەلان دەپرسن، کە شاهین ناوێک ناوی زۆر هاتووە. ناوی ڕاستەقینەی ئەو کەسە چیە؟ ئۆجالان وەڵام دەداتەوە دەڵێت: «ناوی دەزانم، کوردێکی سووریایە.».
"شاهین" ناوی کۆدی "مەزلوم عەبدی" بوو لە ناو پەکەکە لە نۆهەدەکان. مەزلوم ناوی ڕاستەقینەی خۆی "مستەفا خەلیل عەبدی"یە، لەدایکبوونی ساڵی ١٩٦٧ی گوندی "حەلنج" (الغسانية)ە لە باشووری کۆبانێ. لە ناو پەکەکە ناوە کۆدەکانی (واتە ناوی گەریلایی و ڕێكخراوەیی) ئەمانە بوون: "شاهین جیلۆ"، "مەزلوم کۆبانی"، "مەزلوم عەبدی"، "فەرهات شاهین"، "خالۆ جیلۆ". لە ١٩٨٥ لە کۆلێژی ئەندازەی حەلەب وەردەگیرێت بەڵام تەواوی ناکات. لە ساڵی ١٩٨٩ بە فەرمی دەچێتە ناو پەکەکە (پێشتریش بە مێردمنداڵی لەگەڵیان بووە، بە سایەی بنەماڵەکەی و ناسیاوییان لەگەڵ ئاپۆ و سەرکردەکانی پەکەکە). لە مانگی ئابی ١٩٩٥ لە شەڕەکانی پەکەکە لە دژی پارتی (لە شەوی ١٥ی ئابی ١٩٩٥ پەکەکە لە چەندین بەرەوە هێرشی کتوپڕی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی بە هاندانی سووریا و ئێران، - لە ئۆکتۆبەری ١٩٩٢ەوە ئاشتی هەبوو لە نێوان پارتی و پەکەکە-، زۆر پێشمەرگەی پارتییان کوشت و خۆیشیان زۆریان لێ کوژرا!)، شاهین، کە ئەوکات فەرماندەیەکی دیاری گەریلاکانی پەکەکە دەبێت لە بادینان، لەو شەڕە بریندار دەبێت، بە برینداری خۆی وەک مردوو لە ناو تەرمی چەند گەریلایەکی پەکەکە مات دەکات و تا دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت، خۆی دەدزێتەوە و خۆی دەگەیەنێتەوە شاخ، دوای ئەمە دەچێتەوە سووریا بۆ چارەسەر و بۆ ماوەیەکی کەم دەگیرێت، ئینجا پەکەکە، هەم بۆ چارەسەر و هەم بۆ کاری حیزبی و ڕێکخراوەیی، لە سەرەتای ١٩٩٧ دەینێرێتە ئەورۆپا. لە ساڵی ١٩٩٧ تا ساڵی ٢٠٠١ لە ئەورۆپا دەبێت و دەبێتە نوێنەری فەرمیی پەکەکە لەوێ. ئینجا دێتەوە ئێران، لەوێوە و بۆ ناو پەکەکە لە چیا، ئینجا دوای ڕووخانی ڕێژیمی بەعسی عێراق، شاهین لە قەندیلەوە دەچێتە کامپی مەخموور، ماوەیەک لەوێ دەبێت، ئینجا دەچێتەوە قەندیل! ئەم جارەیان دەبێتە فەرماندەی هێزی تایبەتی هەپەگە. جا کە لە ئەورۆپا بوو، وەک نەریتی پەکەکە، هەر کەسێک دژایەتیی پەکەکەی کردبێت یان کۆمەکی (سەرانە)ی نەدابێتە پەکەکە، لە لایەن بەرپرسی ئەورۆپای پەکەکە فەرمانی سزادانی دراوە، چا بە لێدان بووبێت تا ئاستی کوشتن. شاهین (مەزلوم عەبدی) فەرمانی بە چەندان کرداری توندوتیژیی کردووە لە ئەورۆپا یان خۆی ڕاستەوخۆ تێیدا بەشدار بووە. لە گەرمەی گفتوگۆکانی پەیەدە و جۆلانی لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، ئۆجالان سەرەتا بە مەزلوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەدی گوتبوو "ئەگەر لەگەڵ دیمەشق ڕێك نەکەون کارەسات ڕوودەدات، من ئاگادارم چی دەقەومێت". بەڵام مەزلوم و ئیلهام ویستبوویان قەناعەتی پێ بکەن کە "ئەوەی ئێستا لە سووریا حوکم دەکات گرووپە ئیسلامیە توندڕۆیە تێرۆریستەکانی نوصرە و داعشن، ئەوانەی ١٥ هەزار شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە و هەسەدەیان شەهید کردووە، ئینجا گوتبوویان ئەمەریکا و ئەورۆپیەکان لەگەڵیانن"، بەڵام ئاپۆ هەڕەشەی لە مەزلوم عەبدی (شاهین) کردبوو کە ئەگەر بە قسەی نەکات و هەوڵی ئیندماج (ئەنتەگراسیۆن = تێكەڵبوون) لەگەڵ حکومەت و سوپای دیمەشق نەدات، ئەوە هەموو ئەرشیڤ و ڕابوردووی کەشف دەکات کە لە ئەورۆپا چی بووە و چی کردووە، هەروەها جنێوی بە ئیلهام ئەحمەدیش داوە، پێی گوتبوو "فاحیشە" چۆن لە دەمم دەدەیەوە و بە قسەم ناکەی؟! چونکە ئیلهام ویستبووی قەناعەتی پێ بکات کە ئەو دوورە و لە زیندانە ئاگاداری بارودۆخەکان نیە. شایەنی باسە هەردووکیان بە ڤیدیۆکۆنفێرانس قسەیان لەگەڵ ئاپۆ کردووە و میت سەرپەرشتیی گفتوگۆیەکانی کردووە، ئەمەریکیەکانیش ئاگاداری ئەمە بوون. ئەم زانیاریە کادیرانی باڵای پەیەدە لە نێو خۆیان باسیان کردبوو و دواتر دزەی کردبووە دەرەوەی بازنەی بەرپرسانی باڵای پەیەدە. واتە ئاپۆ مەزلوم عەبدی و ئیهام ئەحمەدی ناچار کرد بچن ببنە دۆستی جۆلانی!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

.png)