مژدە مژدە
31/10/2020, 22:08 (GMT+1)

کاتێ ئەمان ووت هەرچی هەیە لە قورئان باسکرا و هەموو زانستەکانی تیایە، ئەیان ووت بابە ئەمە خەیاڵە و شتی وا کوا هەیە، ئەی باشە ئەوە فەرموو چیچان پێشکەوتووترین کۆمپیتەری دروست کردوە کە خێراییەکەی لەجیاتی گیگە بایت و تێرا بایت ، یەکەیەکی نوێی ئیسلامی زانستیان بەرهەم هێناوە کە خێراییەکەی بە (تەکبیر)ئەپێورێ.
ئیسلامیەکان ،سۆماڵ بەتایبەتی (جوڵانەوەی شەباب) باشترین ڕۆکێتیان دروست کردوە کە نەك هەر بۆ مانگ و هەندێ ئەستێرەی تر ئەڕوا، بەڵکە توانی ئەو ٧ تەبەقە ئاسمانە ببڕی کە لە قورئاندا هاتوە، جا ئێوە بۆ خۆتان هەر بڵێن لەخۆڕایی باسی ٧ تەبەقی ئاسمان کراوە!
ئەوە (بۆکۆ حەرام) خۆ هەر باس ناکرێ زانستی تێلە پۆرتەریان لەسەر چەندین مناڵانی کچ دروست کردوە کە لەماوەیەکی کەمدا هەرچی جنسی ناعم لەو ناوەبێ، وون ئەبێ و هیچ هێزێك جگە لەخۆیان ، نایدۆزنەوە.
خۆ داعش ئەوە ژمارەی پێوانەیی شکاندوە لە داهێنان و زانستە دانسقەکان و مەسحی بایۆلۆجی و تۆپۆگرافی، هەرچی ئەوانەی ساڵەهای ساڵە هەیە و مێژووی مرۆڤایەتی دروستی کردوون، ئەمان بە کوفلە یەکونێك تەخت و تاراجی تێك و پێك داو ئاسەواریان ، نەهێشت.. گەر ئەم زانستە باش و گرنگانە لە قورئاندا نەبوونایە، چۆن چۆنی داعش ئەیزانی و ئەیتوانی شوێنەرە دێرینەکان لە گوگڵ بشارنەوە و نەتوانن جارێکی تر بکەونەوە سەر پێی خۆیان و خەڵکی بچن بۆ سەردانیکردن و وانە وەرگرتن لێیان.
بیرم چوو با قاعدەشمان لەیاد نەچی کەچۆن ئەو تەیرو ئابابیلانە کە قورئاندا باسیان لێوە کراوە ئەمان توانیان لەسەر تارمایی فڕۆکە ئسپاتی بکەن و لە سێپتێمبەر ١١ دا خۆیان بدەن بەو باڵەخانە بەرزانە و بیان دەن بەزەویدا..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























