لێدوان و ڕاگەیاندنەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی پارتی ئیفلاسبوون و شکستی پارتی دەخاتە ڕو
07/11/2020, 18:16 (GMT+1)

پاشان ئەم جەنگە دوا بە دوای لێدوان و نووسینەکەی بارزانیەوە هات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی کردەوە ، کە خۆی دەڵێت جەنگی کورد و کوردم حرام کردوە بەڵام وەک دەزانین هەمووکات پێچەوانەی ووتەکانی بارزانی ڕاستن !
یاخوود ئەم جەنگە تحدایەکی مسرورە بۆ باوکی وەک چۆن دوای ڕیفراندۆمەکەی بارزانی باوک ، مسرور بێ شەرمانە هاتە سەر تیڤی و ووتی ئێمە داوای سەربەخۆیمان نەکردووە ، هەروەها بارزانی ئەو داخەی لە دڵدایە کە ئەمریکاییەکان بە ئاشکرا نەوت لە پ.ک.ک دەکڕن لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەشبێت ئەمە هۆکارێک بێت بۆ هەڵگیرسانی ئەم شەڕە ، یاخوود وەک چۆن لە بابەتێکمدا باسم کردووە و لە کوردستان پۆستیش بڵاو بۆتەوە کە ئەمریکا و ئەوروپا سیستمی دانیشتنیان گۆڕیوە لەگەڵ ئەو گروپانەی لە ڕابردودا خرابوونە لیستی تیرۆرەوە کە پ.ک.کش یەکێک بوو لەو پارتانەی لەو لیستەدا بوو بەڵام ترامپ و ئیدارەی ئەمریکی هەموو ئەمانەیان گۆڕی و پشتیان کردە بارزانی و پارتی و پ.ک.ک یان هەڵبژارد ، بەهەر حاڵ بە هەموو بارەکان پارتیەکان سەرو منداڵێکیان لەبارچووە لە داخی ئەو دۆخە سەرکەوتنەی کە پ.ک.ک ی تێدایە ...
تێبینی : کاتێک تورکیای تیرۆرست هێرشی دەکردە سەر گوندەکانی کوردستان بە چاوساخی بنەماڵە و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا گەریلاکانی پ.ک.ک و خەڵکی سڤیلی شهید دەکرد لەم کەناڵانەی پارتی باسی چۆنیەتی درووستکردنی لوقمە قازییان دەکرد ..
لە کۆتایدا سەرکەوتن بۆ گەلە و سەر شۆڕی بۆ جوت بنەماڵە و هاودەستەکانیانە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























