کەس بە مەسعود بارزانی ناڵێت: تۆ چیت کەوا پەیام دەنێریت ؟
12/11/2020, 1:13 (GMT+1)

مرۆڤی نەخۆش تەنها یەک هیوای هەیە، مرۆڤی گەورەش هەزاران، مەسعود چونکە نەخۆشە تەنیا یەک هیوای هەیە، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی ڕێزی بگرن.بەو شێوەیە رایس مەسعودمان پێدەناسێنێت.
خراپترین شت ئەوەیە، کە مرۆڤ لەهەڕەشەی کەسە خراپەکان بترسێت، هەندێک خەڵک هەیە هێندە بێعارن بەردەوام و تا لە دەخرێنە گۆڕەوە لەچەنەبازی ناکەوێت.گرنگە بزانێت سنوری هێزەکەی چەندە، ئەوسا ئەسپی تۆپیوی خۆت تاوبەیت.بەڵام مەسعود دەیەوێت لەهەموو ئەو کارەساتانەی کە بەسەری هێناوین بە نیشتمانپەروەریی لێی وەرگرین.دەزانن ئێمە لەڕێگەی تاڵەبانی و بارزانیوە لەم کاتەدا خەریکە ڕەگەزی خۆمان لەدەست دەدەین.ساڵی ١٩٧٠ کاتێک مەلامستەفا لەگەڵ ڕژێمی ئەو کاتی عێراق لە گفتوگۆدا بوو، هەموو خەمی مەلامستەفا ئەوە بوو "ئیدریس و مەسعود"ی کوڕی کە لە بەغداد بوون نەک خەمی نەتەوە و گەل و خاک.
وای دەزانی منداڵەکانی لە بەغداد دەکوژرێن.ئێستاش مەسعودی کوڕی مەلامستەفا هەمان شت دووبارە دەکاتەوە، خەمی ئەو پیاوە نەخۆشە کوڕەکەیەتی لەم قەیرانی "ئەخلاقە" قوتاری بکات.سەمەرە لەوەدایە مێدیای بەناو ئازاد وەک "هاوڵاتی، ئاوێنە..لڤین...هتد " پەیامی ئەم پیاوە نەخۆشە بڵاو دەکەنەوە بەبێ ئەوەی دێڕێک بنوسن و بڵێن لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە ئەم قسە پوچانەی مەسعود بڵاو دەکەینەوە.لەکاتێکدا بنەماڵە هەزاران کەناڵیان هەیە بۆ بڵاو کردنەوە جگە لە تۆڕێکی شوماری مێدیای و مزگەوت و سەکۆ و کەناڵەکانی تریش.
پرسیار ئەوەیە، کە مەسعود، بۆچی لەم کاتەدا دێت و قسەگەلێکی پوچ فڕێدەداتە ناو ئەو ئاگرەوە ؟ فڕێدانەکەی ڕێک لە نەوتی دزراو دەچێت تا کڵپە زیاتر لەنیشتمانی کڵۆڵی کوردا بکات، کە بەدرێژایی مێژوو تائێستا هیچ لەو سیاسیە نەزانانە، هیچ لەخاوەن عەشرەت و هۆزو قەبیلەکان، باجی خیانەت.هەڵە.زماندرێژی، لەشکرکێشی، گوێنەگرتن، تاوانکردنیان نەداوە.
ئەمە ئەو خاڵە سەرنج ڕاکێشەیە کە تا دەمرن بەردەوام دەبن
یەکێتی لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟
پێشتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ میتی تورک پلانیان دانابوو کە لە خۆنواندنێکدا سەرکردایەتی وەفتی پەکەکە بڕفێنن و بە کۆپتەر بیانبەنە شەڕناخ، بەڵام کە دەنگۆکە بڵاو بۆوە، ئەو خیانەتە سەری نەگرت، بەر لەماوەیەک ئاراسی شێخ جەنگی چیرۆکی موستەشارێکی ئەردۆگانی دا بە گوێمانداو پێی ووتین کە خەوی ئەم بنەماڵەیە چییە بە تورکیاوە.
پەکەکە و شەڕی ئەمجارە
مەسعود ئەم شەڕە بۆ تورکیا دەکات، چونکە بەدرێژایی مێژوو لە باوکییەوە بۆیان لواوە و دوایش وەک کوردایەتی پێمان دەفرۆشێتەوە، نێچیر لەدەیان بۆنەدا ووتی : لەشەڕی پەکەکەدا ئێمە زیاتر لە٣٠٠٠ جاشمان دا تورکیا هەر متمانەمان پێ ناکات!، کەچی کۆما جڤاک پرسە نامە بۆ براکەی نێچیر دەنێرێت کە مردار دەبێتەوە.
شەڕی ئەم جارە برا کوژی نییە بەڵکو ئاشبەتاڵێکی ترە کە ڕەنگە ئەمە دوا ساتەکانی مردنی گەلێک بێت.
ئەوەتانێ تاڵەبانی چەنێک شادمانە کە لەگەڵ مەسعودا چونەتە بەغدادی تاوان و چیرۆکی مێژووی خۆیانمان بۆ باس دەکەن بۆیە گەر پەکەکە بیەوێت سەرفراز بێت، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ لای گەل، گەلی باشور مرۆڤی مەردی زۆری تێدایە کە دەیانەوێت کەرامەت بۆ تاک بەتاکمان بگەڕێننەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان

























