به‌شودانی كه‌ركوك
26/11/2020, 0:14 (GMT+1)

دوای روداوه‌كانی 16-10ی هه‌مان ساڵ پارتی و یه‌كێتی بێشهڕێكی جوامێرانه كه‌ركوكیان راده‌ستی حه‌سه‌ن پلایس و هاوڕێكانی كرد ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ندێ ته‌ق و تۆقی كرد‌و قوربانیشی دا پارتی ئه‌وه‌شی نه‌كرد، به هه‌مان ململانێی په‌نجا په‌نجاوه پشتیان كرده كه‌ركوك و ته‌نها جیاوازی ئه‌وه بوو پارێزگاره كورده‌كه‌ی كه‌ركوك له بری به ئاراسته‌ی سلێمانیدا بگه‌ڕێته‌وه ملی رێی هه‌ولێری گرت " نه‌جمه‌دین كه‌ریم دكتۆرێكی ناسراوی كورد و یه‌كێك بوو له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا رۆڵی گه‌وره‌ی له ناسینی كوردا بینی پارتی و یه‌كێتی له ململانێی خۆیاندا ئه‌ویشیان وه‌ك زۆری تر ورد‌و خاش كرد ".
بۆ دانانه‌وه‌ی پارێزگار كه براده‌رێك به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت ناوه‌كه‌ی له گیرفانی مندایه ، ده‌یان كه‌سایه‌تی و سیاسی ناسراو له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه خرانه به‌رده‌ست پارتی و پارتیش قه‌بوڵی نه‌كردن ، به‌وانه‌شه‌وه كه كه‌سانی میانه‌ڕه‌و ، كه‌سایه‌تی ناسراو بوون ، ئه‌مه‌ش راكانی هێشته‌وه له سه‌رده‌می راكاندا 2017 تا 2020، عه‌ره‌باندن و سزادانی كورد‌و كاری نابه‌جێ به‌رانبه‌ر كورد له خورماتو ، داقوق ، دوبز ، كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر زۆر په‌ره‌ی سه‌ند ، پارتی و یه‌كێتیش له دوره‌وه سه‌یری قودس و دڵهكهیان ده‌كرد .
ئێستا كه راكان ده‌یه‌وێت خۆی له داوی لێپرسینه‌وه ی گه‌نده‌ڵی رزگار بكات و بچێت سوێندی یاسایی بخوات و ببێته پارله‌مانتار " كاتی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه‌ی 11 هه‌زار ده‌نگی هێنا " راسته‌وخۆ قایمقامی كه‌ركوك كه فه‌لاح یایچیلیه " كه‌سایه‌تیه‌كی توركمانه" ده‌بێته پارێزگار " هه‌ڵبه‌ت قایمقامی كه‌ركوك كامیل ساڵه‌ی بوو ، به‌ڵام ئه‌ویش به هۆی رۆیشتنی پارتیه‌وه له كه‌ركوك ده‌ستی له كاره‌كه‌ی به‌ردا " له راستیدا پارتی پارێزگار‌و قایمقامیشی برد‌و نه‌هێشتی ئه‌وان بێنه‌وه نه به هیچ كه‌سێك رازی بوو كه یه‌كێتی پێشنیازی كرد .
ئه‌وه‌ی ڕوویداو ئێستا ده‌گوزه‌رێت جۆرێكه له به‌شودانی كه‌ركوك كه من بڕوام وایه له‌م گه‌مه‌یه‌دا هه‌ر پارتی و یه‌كێتی نین ، ته‌نانه‌ت توركیاش رۆڵی هه‌یه ئه‌م راستیانه ئه‌گه‌ر ئازاریشی هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به دڵی ئه‌م و ئه‌ویش نه‌بن هه‌قیقه‌تی به شودانی ئه‌و شاره‌یه كه سه‌دان قوربانی له پێناودا دراوه و مه‌لامسته‌فای بارزانی به دڵی كوردستانی ناو بردوه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























