بەشێک لە چالاکییەکانی میت لە ناو راگەیاندن و کەناڵەکانی سەر بە پارتیی (بەشی یەکەم)
05/12/2020, 6:12 (GMT+1)

راپۆرتەهەواڵێکی گرنگ و بەڵگەدار
(میت و رووداو و ناوەندی دەزگای شەڕی تایبەت، لەباشوردا، چۆن کاردەکەن؟!..)پێشەکی کورت:
ئەم راپۆرتە هەواڵە لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە، سێ بەشە..ئەمەی خوارەوە بەشی یەکەممە..بۆیە گرنگە خەڵکی کوردستان، روناکبیران، میدیاکارانی سەربەخۆ، ئاگادار بن، کە چۆن دەزگای جاسوسی میت، میدیاکانی پارتی و هەندێ میدیای دیکە هەڵدەسوڕێنێت و تۆڕی جاسوسی دروست دەکەن و ژووری نهینی بەڕێوە دەبەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەناو گروپ و بەناو لایەنە سیاسیەکان دروست دەکەن..
ئەم راپۆتە، بریتییە لە سێ بەش، هەوڵ دەدەین بە وردەکارییەوە زانیاری گرنگ بدەین بەدەستەوە.
----------
لەسەر خواستی (میت) دەزگای توێژینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام) لە باشوری کوردستان، ناوەندی شەڕی تایبەتی دامەزراند.)
(ئۆرسام) کە خۆی وەك دەزگایەکی هزریی و لێکۆڵێنەوەر و توێژەر دەناسێنێت کە لەسەر خواستی (میت)ی تورك لە باشوری کوردستان نەسرییەی میدیاکانی پارتی خستۆتە ئەستۆی خۆی بەتایبەتی کەناڵی رووداو، بۆ ئەوەی دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان کاربکەن. دەزگای ناوبراو کە ئۆفیسی سەرەکییان لە ئەنقەرەیە، بەهاوکاری و بە هەماهەنگی پاراستنی پارتی ئۆفیسێکیان لە باشوری کوردستان ئاوا کردووە، بە هەمەئاهەنگی میدیاکانی پارتی کاری هاوبەشیان دەست پێکردووە، کە ئەو زانیاریانەی هەردوولا لەبارەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بەدەستی دەخەن، لەوێوە رادەستی ئۆفیسی میتی تورکی دەکەن.
- دەزگای (ئۆرسام) میدیاکانی پارتییان کردووە بە ناوەندی شەڕی تایبەت :
بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٢ بە ئامادەبوونی بەرپرسی راگەیاندنی رووداو (عومران کەکۆ) کە ناسراوە بە (ئاکۆ مەحمود) و ئیسماعیل نوعمان تەلجی و رێبوار کەریم وەلی و مامەند رۆژ کە بەرپرسی بەشی ستراتیژییەتی کەناڵی رووداوە، لە ئەنقەرە بەیەکەوە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە، لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ دەزگای (ئۆرسام) گەیشتوونەتە چەند رێککەوتنێك، واژۆیان لەسەر ئەوەکردووە کە دەزگای (ئۆرسام) هەموو جۆرە هاوکارییەکی دارایی دەزگاکانی پارتی بکات.
لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٩.
لە ئەنقەرە لە کۆبونەوەیەکی تری نێوان گۆگتوغ سۆنماز و مامەند رۆژ کە بەسەرپرشتی (میت)ی توركان ئەنجامدراوە، بۆ ئەنجامدانی پیلانەکانیان، بڕیاریانداوە، هەردوو کەسی ناوبراو بە بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی (ئۆرسام) و بەشی ستراتیژییەتەکانی کەناڵی رووداو، لەناو ئەو پرۆپیلانە دابنرێن. مامەند رۆژ پێشوتر لەناو پەکەکە دا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ خیانەت دەکات و لەناو پەکەکە هەڵدێت، لە هەولێر دەگیرسێتەوە، پاشان دەکرێت بە بەرپرسی بەشی ستراتیژیەت و لێکۆڵینەوە لە کەناڵی رووداو، بەم شێوەیە ناوبراو لە باشوری کوردستان لەرێگای دەزگاکانی پارتییەوە دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بەرپرسیارێتی وەردەگرێت و دەکەوێتە کار، دەبێت بە بەشێك لە شەڕی تایبەتی دەزگای (ئۆرسام) و میت.
هەرلە ئاکامی کۆبونەوە مانگییەکانی دەزگای (ئۆرسام) و دەزگاکانی پارتی جەخەت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەشێوەیەکی سیستەماتیك خەڵکی باشور لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان سارد بکرێنەوە، پروپاگەندەی نابەجێ بکەن و لەم بارەیەشەوە بەرنامەی هەمەچەشنە و تایبەت پێشکەش بکەن.

- دەزگای (ئۆرسام) لەژێر دەمامکی میتی تورکدا:
- رۆڵی سەرەکییان لە باشوری کوردستان:
- ئەندام و بەرپرسیارانی (ئۆرسام) لە باشوری کوردستان:
1- ئیسماعیل نوعمان تەلجی، هەرچەندە وەکو بەرپرسی دووەمی دەزگای (ئۆرسام) ببینرێتیش کە گوایە بەرپرسی کاروبارەکانی دەزگایە لە وەڵاتانی کەنداو بەڵام لەژێر ئەم دەمامکەوە لە باشوری کوردستان لە رێگای راگەیاندنەکانی پارتییەوە بەتایبەتی کەناڵی رووداو لەبارەی رەشکردنەوە و ناشرینکردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانەوە وەکو رێکخەری پیلانە پرۆژەکان، لە قەڵەم دەدرێت.
2- گۆکتوغ سۆنماز، وەك بەرپرسی (دۆسیەی کاروباری ئاسایشی) دەزگای (ئۆرسام) دەناسرێت، بەڵام بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکان مانگانە لەگەڵ کارمەندی راگەیاندنەکانی پارتی کۆبونەوە ئەنجام دەدات، هەرئەو زاتەش رێکخراو و پارت و کەسایەتییە گرنگەکان و رۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی و سیاسییەکانیان بۆ دەست نیشان دەکات و لەرێگای میدیاکانی پارتییەوە دەیانکاتە هەدەفی سەرەکی خۆیان.
3- رەجەب یۆرولماز، هەرچەندە رەجەب وەکو بەرپرسی (دۆسیەی دارایی) دەزگای (ئۆرسام) یش بناسرێت، بەڵام لە بنەرەتدا هەموو هاوکارییە داراییەکان و پێداویستییە گرنگەکانی میدیاکانی پارتی لە باشوری کوردستان ئەم کەسە نەسرییەیان بۆ دابیندەکات و هاوکاری تەکنەلۆژییان بۆدەستەبەر دەکات.
لە تورکییەوە / ڕێبوار هەمەوەندی
سەرچاوە / دەزگای ستراتیژییەتی لێکۆڵین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























