١٥ پرسیار لە بزووتنەوەی گۆڕان (بزووتنەوەی درۆ)
03/01/2021, 22:13 (GMT+1)

١/ کوا مووچەی کابانی ماڵ؟
٢/ کوا ئەو بەرمیلە نەوتانەی دەتان وت بیکەین بە ئاویش بەشی مووچە دەکات؟
٣/ کوا خوێنی شەهیدانی حەڤدەی شوبات کە بە دەستی خۆتان کۆتایی تان بە خۆپیشاندانەکان هێنا؟
٤/ کوا مافی ئەو هەموو هەڵسوراوەی نان بڕاوکرا و شەقی خوارد لەسەر گۆڕان؟
٥/ کوا شەفافیەت لە خەرجیەکانی حکومەت کە وەزیری دارایی لە ڕابردوو لە ئێستاشدا هەر لە گۆڕانە؟
٦/ کێ لە خوێنی ٨ شەهیدی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردوو بەپرسە لە کاتێکدا سەرۆکی لیژنەی ئەمنی سلێمانی هەڤاڵ ئەبو بەکرە؟
٧/ کوا ئەو پەرلەمانەی بەڵێن بوو چالاکی بەکەنەوە؟
٨/ کێ بەرپرسە لە هێنانی کەرەسەتەی قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا مدیری مەرزێکیان گۆڕانە؟
٩/ کوا ٢٠ ملیار دۆلاری پایتەختی ڕۆشنبیری کە بەڕێوەبەرەکەی سەر بە گۆڕانە؟
١٠/ کوا ماف و ئیمتیازی کرێکار و کەم ئەندامانی کوردستان کە وەزیرەکەی گۆڕانە؟
١١/کوا میدیای گۆڕان کە ناوتان نابوو میدیای خەڵك و لە بەر دڵی ئاغاکانتان داتاخست کەی دەکرێتەوە؟
١٢/ کوا کەسە پاکەکانی ناو گردەکە کە ناوتان نابوو گردی پیرۆز لە کاتێكدا کە بندیوار و پەرلەمانتاری خانەنشین و وەزیری خانەنیشن زیاتر کەسی تر نەماوە لە چواردەورتان؟
١٣/ کوا دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە لە کاتی ئۆپۆزسیۆن بوونتان بە کەمتان ئەزانی و بەڵێنی دامەزراندی هەموو گەنجانتان دەدا، بەڵام ئێستا وەزیرەکە لە خۆتانە و هەمووی بڕاوە؟
١٤/ کوا کارکردن بەو دروشمەتان کە ئەتان وت " هەرێمێکی دادپەروەر و خزمەتگوزار" ؟ لە کاتێکدا خۆتان بوون بە بەشێك لەم دزی و تاڵانیەی هەیە.
١٥/ کوا بەڵێنەکەتان کە ووتان گۆڕان هێزی گۆڕانکاریە، چیتان گۆڕی حکومڕانی یان کلیلی دەرگاکان؟
پرسیارەکان بەردەوام دەبن، ماویەتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























