نەریتی جنێودان لە مەلا مستەفاوە بۆ نەوەکانی
10/01/2021, 0:57 (GMT+1)

جنێوفرۆشی دیکە
جگه له سه‌دام حوسێن هه‌ریه‌ك له عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لى كیمیایى وعزهت دووریش جنێوفرۆش بوون ،له‌سه‌روه‌ختی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هارى عه‌ره‌بى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه راپۆرتێكى له‌باره‌ى جنێوى سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب بڵاوكرده‌وه ،له‌وانه موعه‌مه‌ڕ قه‌زافى سه‌رۆكى پێشووى لیبیا میله‌ته‌كه‌ى به "مشك و جورج و پشیله" وه‌سف دەكرد و عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح و به‌شار ئه‌سه‌د گه‌له‌كانیان به "سیخوڕ" وه‌سف ده‌شوبهاند، رۆدریگۆ دوتیرتى سه‌رۆكی فلیپین به "فه‌رهه‌نگى جنێودان" ناو ده‌برێت.سەرکردەی جنێوفرۆشی کورد
له‌ناو میلله‌تی كورد‌و بزوتنەوەی کوردایەتیشدا مه‌لا مسته‌فا یەکێک بووە لەو سەرکردانەی کە لەگەڵ خەڵک و هاوسەنگەرەکانیدا جنێو لە سەر زاری بووە ، نوسەری کتێبی لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ دەنوسێت : مەلا مستەفا بە برایم ئەحمەد و جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس و عەلی عەبدوڵای دەگوت : بێ ئەخلاق. نوسیویەتی : کاتێک لە مەلا مستەفایان پرسیووە ، شەرمە تۆ جنێو بدەی . مەلا مستەفا لەوەڵامدا گوتویەتی : ئێمەی بارزانییەکان لەو زمانە نەبێت تێناگەین .ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له كتێبی "دادگای مێژوو"دا باس له كه‌سایه‌تی مه‌لا مسته‌فا ده‌كات و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت : مه‌لا مسته‌فا له بواری فیكردا هێنده به‌تاڵ بوو، ته‌نانه‌ت له مانای ئۆتۆنۆمی و حوکمی زاتیش تێنه‌ده‌گه‌یشت .
مه‌لا مسته‌فا به حوكمى ئه‌وه‌ى كه كه‌سایه‌تیه‌كى خێڵایه‌تى هه‌بووه ، هه‌موو كات مۆراڵى خێڵایه‌تى و ده‌ره‌به‌گایه‌تى به‌سه‌ر مێشك و ویژ‌دانیدا زاڵ بووه ، نه‌یزانیووه گفتوگۆ‌و بۆچوونی جیاواز مانای چییه ، هه‌ر كه‌سێكیش خیلافێكى سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فادا هه‌بووایه ، ئه‌وا ئه‌وكه‌سه به خائین وخۆفرۆش تاوانباری ده‌كرد ، بەحوکمی ئەوەی مه‌لا مسته‌فا ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى نزم بووه زۆر به شێوازێكى نزم و ناشرین قسه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا كردووه ، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێ و پێشمه‌رگه‌كانى ، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى كورد پێش مه‌لا مسته‌فا جنێو‌و قسه‌ى ناشرینى به‌كارنه‌هێناوه ، به‌ڵكو مه‌لا مسته‌فا یه‌كه‌مین كه‌س و سه‌ركرده‌ی كورد بووه كه جنێو و قسه‌ی ناشیرینی به‌كار هێناوه ،ئەم نەریتە لە مەلا مستەفاوە بۆ نەوەکانی دوای خۆی درێژبووەتەوە ،هەر کەسێک خیلافێکی سیاسی و فیکری هەبێت جنێو بارانی دەکەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























