ئهگهر به زووی رۆژنامهنوسهكهمان ئازاد نهكهن، ئهوا چاوهرونی پهرچه كردرێك بن،
25/11/2021, 21:19 (GMT+1)

پەكەكە هەڕەشە لە یەكێتی دەكات
ماوەی دووڕۆژە رۆژنامەنوسان‘بەرهەم لەتیف و بڕوا ئەسعەد’لەسلێمانی لەلایەن هێزەكانی یەكێتیەوە دەستگیركراون كە دوو ڕۆژنامەنوس و لایەنگری پەكەكەن و لەدەزگای رۆژنیوز كاردەكەن .
سەرچاوەیەك لەنوسینگەی قوباد تاڵەبانی راگەیاند كە پارتی كرێكارانی كوردستان زۆر توڕەیە لەو رووداوانەی كە لەم دواییانەدا لەسلیمانی لەدژی بەرپرسان و ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان روودەدەن و كارگەیشتۆتە ئەوەی كە پەكەكە راستەوخۆ هەڕەشەی لە یەكێتی كردوە.
سەرچاوەكەی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی وتی شەوی رابردوو پەكەكە پەیامێكی بۆ قوباد تاڵەبانی ناردوەو داوایلێكردوە كۆتایی بە ململانێ و یاریكردن لەگەڵ پەكەكەدا بهێنێت و دەستبەجێ ئەو دوو رۆژنامەنوسە ی رۆژنیوز تائ یوارەی ئەمڕۆ ئازاد بكات.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر وتی كە داخستنی تونێلی ئەزمەر و جوڵاندنی هێز بەرەو پشدەرو سەیدسادق و پێنجوێن و هەڵەبجە بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانەكان نیە بەڵكو ئامادەكاریە بۆ هەر هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكە و یەكێتی و زانیاری هەیەكە پەكەكە پلانی هێرشكردنی هەیە و ئازادكردنی ئەورۆژنامەنوسانەی كردوەتە بیانو بۆ جموجوڵە سەربازییەكانی لەدژی یەكێتی.
سیروان چوارباخی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























