<

لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر چی ڕوویدا

17/09/2022, 20:41 (GMT+1)
نەخۆشخانەی دەروونی، کە  سەر بە نەخۆشخانەی کۆمارییە (مستشفا جمهوری) خراپترین شوێنە بۆ نەخۆش، وەکو دەڵێن ئەگەر کەسێکی دەرون ساغیش بکەوێتە ئەو شوێنەوە، بە شێتی لێدەردەچێت. ئەم شوێنە جگە لە پیس و پۆخڵییەکەی، ژاوەژاو بوو جێگای ئەوە نییە نەخۆش لێی ئیدارە بکا، دەنگە دەنگی حەڕەس و داواکردنی خواردن و سیگارە لە لایەن نەخۆشەوە، کە ئەیان بردین بۆ ناو گۆڕەپانەکە، پیسی و گوو بەدی دەکرا، ئەمە جگە لە توڕەیی هەندێک حەڕەس، چەند جار خۆیان لێتوڕە کردین. نەخۆش میزی دەکرد بەخۆیدا و دەنگی پرخە پرخ دەهات، تەقەتەقی دەرگا و بەیانیانیش زوو هەموانیان بانگی دەرەوە دەکرد.
ئایا کەس بە حاڵی ئەو خەستەخانە و نەخۆشانە دەزانێت؟

نەخۆشێک



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست