رزگار رانگوری پێشمەرگە و نووسەر بە نەخۆشییەکی کوتوپڕ لە خەستەخانە کەوتووە
05/06/2023, 13:53 (GMT+1)

شایانی باسە کاک رزگار رانگور، یەکێکە لە نووسەر چالاکەکانی کوردستانپۆست، کە لە کاتی تەنگانە و ناخۆشییەکانی کوردستانپۆستدا لەگەڵماندا بووە و پشتی بەرنەداوین، نەترسانە قەڵەمەکای دژی دەسەڵاتی ستەم و گەندەخۆری دەسەڵاتدارانی پارتەکانی باشوور کارا بووە.

هەروەها کاک رزگار رانگور یەکێک بووە لە ئەندامە نهێنییەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران کە زۆر چالاکی نهێنی لە شاردا ئەندام داوە، کە دوایی لە تەمەنی 17 ساڵانەشدا لە ساڵانی 1982دا چۆتە دەرێ و بۆتە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تا کارەسەتی کیمیاباران و ئەنفاڵ لە شاخ ماوەتەوە و بەرگریی کردووە. کاک رزگار لاپەڕەیەکی گەشی سەروەریی بۆ خۆی و گەلەکەی تۆمار کردووە.
کوردستانپۆست لە کاتێکدا ئەم هەواڵە رادەگەیەنێت، هیوادارین بە زووترین کات تەندروستیی کاک رزگار جێگیر و باش بێت و بگەڕێتەوە ناومان.
سوپاس بۆ خاتوو ڤیانی هاوسەری کە وەک ژنێکی بەوەفا و دڵسۆز لێی دورنەکەوتەوە و بووە هۆکاری ئەوەی کە فریا بکەوێت و ژیانی لە مردن رزگار بکات.
کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























