<

هۆكاری راستەقینەی ئاگركەوتنەوەكەی بەشی ناوخۆی شاری سۆران

22/12/2023, 11:30 (GMT+1)
زیاتر لە دووهەفتیە تێپەری كردووە بەسەر ئاگركەوتنەوەكەی سۆران كە تێدا 14 هاولاتی گیانیان لەدەستدا بەلام حكومەت وەك پیشەی هەمیشەی بێدەنگی هەلبژاردووە ،لیژنەی دروست كراویش بێباكانە پەردەپۆشی ئەو كۆمەلكوژییە دەكەن و هۆكاری راستەقینە بۆ رای گشتی ئاشكرا ناكەن .
چونكە هۆكارە راستە قینەكە شەهید كردنی دوو ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بوو لە بەشە ناوخۆیەكەدا پلانی ئاگركەوتنەوەكە لەلایەن دوو میتی تورك دانراوە بە تێكەلكردنی مادەی گۆگرد بە بەنزین و پرژاندن بە ناوەی بالەخانەكە و گربەردانی بەشە ناوخۆیەكە بەهۆی بۆمبێكی ئاگرینی بێدەنگ بەم هۆكارەوە بالەخانەكە لە ماوەی تەنیا 20 خولەكدا گرێكی رەش گرت و بووە هۆكاری خنكاندنی 14 هاولاتی بێتاوان لەناویشاندا 3 مامۆستایی زانكۆی سۆران بەهۆی دابێن نەكردنی بەشی ناوخۆی لەلایەین سەرۆكاتی زانكۆ،  چونكە دكتۆرێك لە قوربانیەكان عەرەبی سونە و دوومامۆستای تریش سۆرانی بوون لەو بالە خانەیەدا دەژیان .
پەردەپۆش كردنی ئەو تاوانە قیزەوەنە خەلكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی نیگەران كردوە رۆژ لەدوای رۆژ تاوان و دەست تێكەلكردنی سەرانی پارتیان بۆ دەردەكەوەێت كە چۆن رۆلەی كورد شەهید دەكەرێت و حكومەتی بنەمالەش ئافەرین لە سەرانی تورك وەردەگرێت لیرەوە پێویستە جەماوەی خەلكی كوردستان ئاگارداربن لەو تاوانە گەورەیەی مێتی تورك بەهاوكاری سەرانی بنەمالەی نەوت دزی بارزانی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست