بۆچی کوردەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک دەکرێنە ئامانج ؟
18/02/2025, 19:32 (GMT+1)

بۆچی کوردەکانی سنوری پارێزگایی کەرکوک یاخوود مادەی ١٤٠ ی دەستووری عێراق دەکرێنە ئامانج لە کاتێکدا پارێزگار کوردە و کورد لە عێراق بە هێزە وە لیست و حزبەکان ڕاستەوخۆ دانیشتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بە حزبە دەسەڵاتدارەکان و ئۆپۆزیسۆنەکانیشەوە،
بەڵام سەیرەکە ئەوەیە کوردانی سنوری مادەی ١٤٠ بەبەردەوامی ڕووبەڕووی توندو تیژی،دەرکردن لەسەر زەوی ماڵەکانیان دەبنەوە، ئەمەش لە کاتێکدا کوردەکانی سنوری پارێزگاکە دەیان جار ڕووبەڕی ئاوارەیی و جینۆسائید سوکایەتی بوونەتەوە لەسەر کوردبوونیان.
ئامانجەکانی سووپا و پۆلیسی عێراق و حەشدی شەعبی چین:-
ئامانجەکانی سوپا و پۆلیسی عێراق و حەشدی شەعبی ڕوونە و چاوییان بڕیوەتە داگیرکردنی زەوی زاری جوتیارانی کورد بە تایبەت ئەو کوردانی گوندەکانی خواروی پارێزگایی کەرکوک و دیالە وسەڵاحەدین و پارێزگایی موسل ئەمەش بە هۆیی بە پیتی و دەوڵەمەندی خاکەکەیان و کەمکردنەوەی ڕێژەیی کورد و بە عەرەبکردن و سیاسیەتی بە عەرەبکردن بێگومان بۆ ئەم سیاسەتە شیعە و سونە ڕێکەوتنیان هەیە و هاوبۆچوونن لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەیی کورد و دەرکردنیان لە ناوچەکانیان،. توندوتیژی بەرامبەرییان.بۆچی پارتی و یەکێتی و یاخوود حکومەت هەرێم بێدەنگن لە ئاست ئەم سیاسەتە ؟
وەکوو هەمووان دەزانین پارتی و یەکێتی بە هۆکاری زۆریی خیانەت و تاوانەکانیان و گەندەڵێکانیان نەک لای خەڵکی کوردستان بەڵکوو لای هێزە عەرەبە هاوپەیمانەکانی خۆشیان ڕێز و شکۆ و سامیان نەماوە وەکوو دەزانین بۆ دابین کردنی مووچە و بوجەی کوردستان بە دەیان وەفدو لیژنە دەچنە بەغداد و هیچ ئەنجامێکیشی نیە و بۆیە لایەنە عێراقێکان باش لەوە تێگەیشتوون پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هێزەنین بتوانن بەرامبەر سیاسەتی بە عەرەبکردنی ناوچەکان هەڵوێستیان هەبێت ئەمە جگە لەوەی ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە کە پارتی و یەکێتی و کورد بە گشتی دۆڕاوێکی جەنگن لەو ناوچانە و پێدانی پارێزگار و دەنگدان و سەرژمێر ڕێگەدان بە چوونی کورد بۆ کەرکوک ئەمە جگە لە خێرێک بە کورد زێتر نیە بە ڕوونی کورد دۆڕاوی جەنگەو بە دەنگدان و دانانی پارێزگارێکی لیستی یەکێتی و بە ڕەزامەندی حەشدی شەعبی لایەنە عەرەبەکان ماف بۆ کورد نەگەڕێتەوە، بەڵکوو شەرعییەت دانێکە بە داگیرکردنی کەرکوک لە ژێر دەسەڵاتی عێراق .
بارودۆخی کوردی کەرکوک هاوشێوەی بارودۆخی هاوڵاتی وڵاتێکە کە لە جەنگدا دۆڕاون و سوپای داگیرکەر بە ئارەزووی خۆیی سوکایەتی دەکات بە پیرۆزێکانیان تەماشا بکە جوتیارێکی کورد کە ئیشی و کاری جوتیارییە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی چۆن لە لایەن سوپای عێراق و پۆلیسی عێراقی و حەشدی شەعبی سوکایەتی پێدەکرێت.
ئەم ڕووداوە بەرهەمی ئەو هەموو خیانەت و خۆ چەماندنەوەی سەرانی کوردە بۆ حکومەتی و دەسەڵاتدارانی عێراق کە هیچ ڕێز و کەرامەتێکیان بۆ تاکی کورد نەهێشتۆتەوە بە داخەوە پارتی و یەکێتی وەکوو دوو حزبی خائین و جاش ئەم ڕۆژە ڕەشەیان بە سەرهاوڵاتی کورد هێنا ئەو هاوڵاتیە کوردە دەبوو پاداشبکرێت چوونکە ئەمانە شەڕی دژی داعشیان کردووە بەڵام بە داخەوە چۆن دەبینین سوکایەتیان پێدەکرێت ئیهانە دەکرێن و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت..
خیانەتەکانی یەکێتی و پارتی و ئەنجامەکانی :-
بەداخەوە خیانەتەکانی یەکێتی و پارتی و بێ نرخ کردنی هاوڵاتیانی کورد و پاڕانەوە لە دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ مووچە و بودجە بە تەواوی کوردیان تووشی بێ نرخی و دەربەدەری کردووە وەکوو ئەمرۆ بینمان چۆن سوپای عێراق و حەشدی شعبی سوکایەتی بە جامانەی کوردی و کە پیاوێک بە جل و بەرگی کوردییەوەیە و سەربازێکی سوپای عێراق دەیەویت بە جامانەکەی لەسەر تراکتۆرەکەی دەیبەزێنێت کە تاوانی ئەم جوتیارە تەنها ئەوەیە دەوێت زەوییە کشتوکالییەکانی ئامادە بکات بۆ جاندنی بەرەوبوومەکانی ،.
لە کۆتایدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە سوکایەتی بە جامانەی کوردی و کوردەکانی خواری کەرکوک هەموو کورێکی ئازاردا بێگومان هەمووان ئازار دەچێژین بە بینی ئەو دیمەنەی پۆلیسێکی عێراقی سوکایەتی بە جوتیارێکی کورد دەکات کە من دڵنیام ئەگەر لەبەر چاوی کامێرەکان نەبوایە بەو جامانەیە ئەو جوتیارەییان دەخنکاند، ئەوەی مایەی دڵخۆشیە کوردەکانی ڕۆژئاوا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە توندی هاتە دەنگ و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، ئەوەی مایەی دڵتەنگییە ئەوەیە ڕۆژانە هاوڵاتیانی کورد پشتیوان و هاوسۆزی گەڵی فەڵەستینن کە عەرەبن بەڵام عەرەب بۆ ئێمە ئیسرائیلێکە کە هەمیشە بۆ کورد کوشتن ئامادەن .،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























