مه‌رجه‌كانی مه‌لا به‌ختیار ئاشكرا ده‌كرێن بەرامبەر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی
22/02/2025, 18:00 (GMT+1)

هه‌وڵه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ناوه‌ندی بڕیاری حیزبه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خۆر)، مه‌لا به‌ختیار له په‌یامێك دا كه بۆ قوباد تاڵه‌بانی ناردووه باسی له‌وه كردووه كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی بینای ناوه‌ندی چاو‌دێر و بودجه‌ی ناوه‌نده‌كه مه‌رجی پێشوه‌خته‌یه‌تی بۆ گفتوگۆكردن.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌لا به‌ختیار جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه به كه‌متر له پۆستێكی هه‌ره باڵای حیزبه‌كه نه‌بێت ڕازی نابێت دووباره بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان

























