دزیی و خیانەت و کوردایەتی!
01/03/2025, 21:51 (GMT+1)

چەندین ساڵە کۆمپانیای کۆرەک بە پشت بەستن بە دەسەڵاتئ حیزبی پارتی
باج نادات، بەغداش لە بەشە بودجەی هەرێم دەیگێڕێتەوە، کەقوت و مافی خەلک و فەرمانبەر و مامۆستایانە، ئێستا کە ڕەوشەکە گۆڕاوەو بەغدا بەڕەکەی لە ژێر پێ ڕاکێشاون، هێدی هێدی ق..نی ڕەش و سپیان ئاشکرا دەبێت و دەرفەتی حیزی و دزییەکانیان کەمتر دەبێتەوە.
کۆڕەک لەلایەک باجی نەداوەو لە لایەکی دیکەش دزی لە خەڵکی بەشداربوو دەکات، جا لە هەمووشی کارەساتتر کاتێ ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی دزی و تاوانەکانیان دەکرێنەوە، قەوانە کۆنە سواوەکەی کوردایەتی دەکەن بە بیانوو و هەوڵدەدەن خۆیان وەک قوربانی کودایەتی نیشان بدەن.
مەسەلەی قەباحەتی کۆڕەک، تەنیا یەکێکە لە قەباحەتەکانیان، ئەگینا لە هەموو بوارێکدا، لە بازرگانی، لە نەوت، لە گومرگەکان و قاچاغی و داهاتی ناوخۆش هەمان تاوان ئەنجام دەدەن و دواتریش کە ڕێگریان لێدەکرێت، وایدەردەخەن کە ئەوە بەغدایە تەشقەلەمان پێدەکات، چونکە لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان دێینە وەڵام.
سیروان بارزانی کە خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمە و فەرماندەی سەربازی حیزبەکەیەتی!، یەکێکە لە داهێنەرانی هەڵاتن و فرۆشتنی خاک و تەسلیم کردنی شنگال بە داعش، کەچی ئێستا دزی و فزیەکان وئەم هەموو قەباحەتە، بە سیاسەت و فرۆشتنی کوردایەتی دەبەستێتەوە.
ئێوە کە ماددەی ۱٤۰یشتان بە پۆست و محاسەسە بۆ بەغدا گۆڕیەوە، ئەنجامەکەی ئەوەبوو کە جوتیاران و خاوەن زەویەداگیرکراوەکان ئێستا کەوتوونەتە ژێر مەترسی و مافەکانیان بۆ ناگەڕێنرێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























