<

ڕاستکردنەوەی مێژوو ئاوڕێک لە کەسایەتی مەلا مستەفای بارزان

22/04/2025, 8:55 (GMT+1)
جگە لە پارتیەکان کەس باسی مەلا مستەفا ناکات و کەسیش مەلا مستەفای پێ جەنەراڵ و ئەفسانە نییە کەسیش نایەوێت سەردانی گۆڕەکەی بکات ، بەڵام ساڵانە بنەماڵەی مەلا مستەفا بروسکە دەنێرن بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیەکان و پاشانیش شۆڕدەبیتەوە بۆ لق و ناوچەکانی پارتی بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەڵێک خەلکی کلک زەرد بۆ سەردانی گۆڕی مەلا مستەفا کە کەس نازانیت شێری کوێ بووە!!  ئیتر گرنگ نیە خاوەنی کەسایەتی بن یان نا !! لەراستیدا مەلا مستەفا لە چاوی پارتیەکاندا ئاوەها گەورە کراوە خۆئەگەر نا لە دەرەوەی پارتیەکان ناوی لە کولەکەی تەڕیشدا نیە ، جا بەم بۆنەیەوە قەسیدەیەکی هێمن موکریانی کەڵە شاعیر زیندوو کە لەوەڵامدا بۆ هەژار موکریانی نوسیووە زۆر جوان وەسفی مەلا مستەفا دەکات و  دەڵێ ؛ 
لەکوردستان ئەومان هەبوو بەس نەبوو
کەس وەکو بارزانی ناکەس نەبوو 
خۆم ئاسا شاعیر بویت نەتزانی 
ڕێبەر نەبوو ڕێ وونکەر بوو بارزانی
خۆ ئەگەر راستگۆیانە قسە لە سەر تەربیەتی مەلا مستەفا بکەین لە مێژوودا کەسێکی تر نادۆزیتەوە وەکو مەلا مستەفا جنێوفرۆش بووبێت و هەمیشە جنێوی ساردو سوکی لەسەر زوبان بووە دژ بە نەیارەکانی و تۆمەتی سیاسی بۆ هەڵدەبەستن ، مام جەلالیش لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا لە چەند وێستگەیەکی جیاوازدا لە بارەی مەلا مستەفاوە نوسیویەتی ودەلێت : ئەو خەیاڵەی لای من هەبوو دەربارەی مەلا مستەفا کە کەسێکی خوێندەوارو تیگەیشتوو شارەزایە بەو شێوەیە نەبوو پێچەوانەکەی ڕاست بوو ، ئیتر تێگەیشتم مەلا مستەفا ئەو سەرکردەیە نیە کە من شانازیم پێوە دەکرد . 
پاشانیش لای خۆیەوە دکتۆر قاسملوو لەبیرەوەرییەکانی خۆیدا لەبارەی مەلا مستەفاوە بۆمان دواوەو نوسیویەتی و دەڵێت ؛ چەندین جار مەلا مستەفام بینیووەو دڵنیابوین لەوەی کە مەلا مستەفا کاری بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەکردو خزمەتی ئەو هێزە دەرەکیانەی دەکرد کە دژ بە بزاڤی کورد بوونە . چەندین کتیبی تر 
لەوانە (زرار سڵێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی ) پێشمەرگەی کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلول و یاوەری مەلا مستەفا بووە بۆ یەکێتی سۆڤیەت له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا ساڵانی ۱۹٤۳-۱۹۷۷ نهێنی زۆری بۆ ئاشکراکردووین، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مه‌لامسته‌فا، که‌ مێژووه‌که‌ی و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بۆ خستووینه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه ، کە پێویستە تاکی کورد بیخوێنیتەوە و زیاتر ئاشنا بن بە کەسایەتی مەلا مستەفا کە لە ژیانیدا فیشەکێکی بۆ کورد نەتەقاندووەو کوت و کوێرو نابینا بوو لە خەباتی شاخ و موفاوەزاتەکاندا ، لەبارەی شۆڕشی ئەیلولیش مەلا مستەفا کە بە حساب ڕابەری شۆڕشەکە بووە لەهەمان کاتدا هاوکارێکی باشی ئیسرائیل و حەمە رەزا شای ئیرانیش بووە و چاوی لە دەستی ئیران و ئیسرائیل بووە کە مانگانە یارمەتی دارایی وەربگریت (هەروەکچۆن ئیستا بنەماڵەی مەلا مستەفا چاویان لە دەستی بەغدایە یارمەتی داراییان بۆ بنێریت!).
بەڵام  هەریەک لە ئیران و ئیسرائیل خواست خەون و مەرامی جیاوازیان هەبوو لە شۆڕشەکەدا ، ئیسرائیل دەیویست دەستی بگاتە (سیناو بەرزاییەکانی جۆڵان ) و مەلا مستەفا عێراق سەرقاڵ بکات کە نەیپەرژێتە ئەوەی دژی ئیسرائیل بجەنگێت و یارمەتی وڵاتانی عەرەبی ( میصرو ئوردن و سوریا) بدات ، لای خۆیانەوە ئیران و حەمە ڕەزا شایش خۆشحاڵ بوون بە شۆڕشەکە هەروەکو مەسعود بەرزانی لە کتیبەکەیدا نوسیویەتی و دەڵێت : شا لە یارمەتیدانی شۆڕشی ئەیلول دوو ئامانجی هەبوو ، یەکەمیان ئەوەبوو کە شۆڕش دژی رژێمی قاسم بوو  کە شای ئیران ڕقی لێی بوو بە شوومی دەزانی ، دووەمیان بۆ ئەوە بوو کە ڕێگە لە خەباتی چەکداری کوردان لە ولاتەکەیدا لە ئیران بگرێت . 
هەرەس و ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول ئەوەندە سیاسی بوو ،هێندە سەربازی نەبوو ، واتە هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی بەهێزیدا بوو کاتێک مەلا مستەفا جاڕی ئاشبەتاڵ  و نسکۆ لێداو خۆی چەماندەوە بۆ شای ئێران، دەیەی شەستەکانیش مەلا مستەفا دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی هەریەک لە ( برایمە سورو مەلا رەحیمی وەرتێ و ساڵح وەرتێ و مەلا ئاوارەو سلێمانی موعینی و خەلیل شەوباش و سەعید یاڵچی و دکتۆر شڤان ) و زیاتر لە شەست پێشمەرگەو کادری تری هیزە کوردییەکان لە رۆژهەلات ، هەموو ئەمانەی کە کوژراون لەلایەن مەلا مستەفاوە تەرمەکانیان رادەستی ساواک کراوە بۆ ئەوەی دڵی شای ئێران بە دەست بهینێت ،مەلا مستەفا تا مردن نەوەستا لە خیانەت و لە ئاشبەتاڵ لە خۆچەماندنەوە خزمەتێکی زۆری  بە شای ئێران کرد .
 راستیەکەی هیچ کوردێک خۆشی نەبینی لە مەلا مستەفا و هیچ دەستکەوت و ئینجازێکی بۆ کورد نەبوو ، ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە قسەکردنێکی ڕاستگۆیانەو کوردانەیە لە سەر کەسایەتی مەلا مستەفا لە ناو مێژوودا ، مێژوویش بریتی یە لە لێکۆڵینەوەو نووسینەوەی ئەوەی لەرابردووا ڕوویداوە، بەڵام کێشەی پارتی  ئەوەیە کە مێژووی مەلا مستەفای وەک چیرۆک نوسیوەتەوە، نەک وەک بابەتێکی زانستی بۆ سود وەرگرتن و لێکۆڵینەوە و شیکارکردن، زۆرینەی زۆری سەرچاوە مێژووییەکان لەبارەی کەسایەتی مەلا مستەفا ئاشنامان دەکەن بە ڕوانینێکی جیاواز لەو ڕوانینەی پارتی کە لەسەر مەلا مستەفا وەک چیرۆک نوسیویەتیەوە. 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان