<

٢٢ی نیسان ڕۆژی ژینگەی جیھانی و وانەیەک بۆ کوردستان

22/04/2025, 8:09 (GMT+1)
- ئامانجی ڕۆژی زەوی یان ژینگە چییە؟
- ئاخۆ خەڵکی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و حکومەت لەم ڕۆژەدا دەبێت چی دەکەن؟
- ئاخۆ لە لە کوێ ئاهەنگی ڕۆژی زەوی یان ژینگە دەگێڕدرێت؟
ڕۆژی زەوی ( Earth Day ) یان ڕۆژی ژینگە،  هەموو ساڵێک لە ٢٢ی نیسان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژێکی جیهانییە کە تایبەتە بە پاراستنی ژینگە و بەردەوامی ژیان. ئامانجی ئەو ڕۆژە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و حکومەتەخۆجێیەکانە ( واتە شارەوانیەکان) سەبارەت بەو کاریگەرییانەی لەسەر هەسارەکەمان هەیەتی!  ئەو ھۆشیاریەش داوای پاراستنی زەوی دەکات.

ئامانجی ڕۆژی زەوی یان ژینگە چییە؟

- هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بابەتی ژینگەیی وەک گۆڕانی کەشوهەوا و بڕینی دارستان و پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک و لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندەوەر بەھۆی ڕاوەو یان بەھۆی پیس بونی ژینگەوە،  وە پیس بوونی هەوا بەھۆی ئۆتۆمبێل و دوکەڵی کارگەکانەوە.
- وە هاندانی کۆمەڵگەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەردەوامتر بژین و هاندانی دەستەڵاتە و بازرگانەکانیشە بۆ دانانی پلانێکی تۆکمەی سیاسی و ئابوری و پەروەردەیی پتەو بۆ ژینگەپارێزی.
- ئاخۆ خەڵکی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و حکومەت لەم ڕۆژەدا دەبێت چی دەکەن؟
- خەڵکی لە و ڕۆژەدا:
-  بەشداری دەکەن لە چالاکییەکانی پاککردنەوە لە گەڕەکەکەیان یان شوێنە سروشتیە گشتیەکان.
-  چاندنی دار یان گوڵ.
- کەمتر بەکارھێنانی ووزە یان پلاستیک بەشێوەیەکی ھۆشیارانە.
- بەشداریکردن لە ۆرک شۆپ یان وتار و بەرنامەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و سۆسیال میدیادا و وانەی پەروەردەیی لەقوتابخانەکانیشدا لەسەر ژینەگە و ژینگەدۆستی.
- ڕێکخراوەکان مەدەنیەکان لەو ڕۆژەدا:
-  ڕێکخستنی بۆنە و  ووتار و فێستیڤاڵ یان چالاکیی پەروەردەیی و لۆبیکردن بۆ دەرکردنی یاسا بۆ باشتر پاراستنی ژینگە!
-  دەستپێکردنی هەڵمەتەکان لەسەر کەشوهەوا و  کەمکردنەوەی پاشماوە یان ھۆشیاری لە فڕێدان و بەفیڕۆدانی خۆراک.
-  کارکردن لەگەڵ قوتابخانە و ڕێکخراوکاندا بۆ پاک کردنەوەی دەوروبەریان و چاندنی درختی گونجاو لە شوێنە جیاوازەکاندا ھەتا ڕێژەی سەوزایی زیاتر بێت.
حکومەتە خۆجییەکان و شارەوانی لەو ڕۆژەدا:
-  ئاڕاستەکردن یان پشتگیریکردنی پڕۆژە ژینگەییەکان و واژۆکردنی یاسای ژینگەیی.
- پێشخستنی سەرچاوەی ووزەی سەوز و بەردەوامی وەک ووزەی خۆر و ڕێکخستنی کۆنفرانسی کەشوهەوا و پەرەپێدانی پلانی سیاسی و ڕاگەیاندن سەبارەت بە کەشوهەوا و ژینگە.
- ئاخۆ لە لە کوێ ئاهەنگی ڕۆژی زەوی یان ژینگە دەگێڕدرێت؟
ڕۆژی زەوی لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە و وە لە زیاتر لە ١٩٠ ووڵاتی جیھاندا ئاهەنگ دەگێڕدرێت. خەڵک لە شارە گەورەکانەوە ھەتا گوندە بچووکەکان بەشدار دەبن! لە هەندێک ووڵاتدا ڕۆژی نیشتمانی بۆ ئەو ڕۆژە هەیە، لە هەندێک ووڵاتی تریشدا زیاتر لەسەر ئاستی ناوخۆیی ڕوودەدات.
بە کورتی ڕۆژی زەوی هێمای پێکەوەکاردنی ھەموو ووڵاتانی جیهانە بۆ پاراستنی هەسارەکەمان بۆ ئێستا و بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان