<

نامەیەك بۆ باوكم

22/04/2025, 8:24 (GMT+1)
سوپاس . . باوكە
 باوكی ئەزیز. . باوكی بەسۆز. . باوكی بەخشندە. .
 سوپاس 
 تەنها ئەوەم هەیە پێت بڵێم سوپاس، بەڵام كام سوپاس شایەنی ئەوەیە كەتۆ بەمنت بەخشیوە . . مەبەستم لە خواردنو خواردنەوە نیە . . بەڵكو مەبەستم لەوەیە كە فێرت كردووم لە هزر . . لە پێشەنگی. . لە پەروەردەكردن.
 ئەى باوكو پێشەنگ و نموونەی گەورەى ژیانم . .
 بڕوام پێ بكە لە بیرم نەكردووەو لە بیری ناكەم، بۆ هەمیشە لەیادمدایە . . بیرم نەچووە ئارامیەكانت لەسەر هەڵەكانمو ئامۆژگاریە جوانە لەسەرخۆكانت . .  لە باوەش گرتنە گەرمەكانت هەرگیز لەیاد ناكەم . . هاندانەكانت هەرگیز لەیاد ناكەم . . دەست بەسەردا هێنانە جوانەكانت هەرگیز لە یاد ناكەم . . هەرگیز یاریكردنە بەردەوامەكانت لەگەڵمدا لەیاد ناكەم . .  هەمیشە بڕوا بوونە زۆرەكەت پێم  لە یاد ناكرێت.
 باوكی ئازیزم:
 بەڵێ من خۆشم دەوێت . . بەڵی خۆشم دەوێتو دەزانم خۆشەویستیم بۆتۆ یەكسان نیە لە گەڵ خۆشەویستی تۆ بۆ من . . كاتێك قسەم لە گەڵ دەكەیت هەست بەوە دەكەم خۆشت  دەوێم . . بە دەمەوە پێدەكەنی. . دەست دەكەیتە ملم . .  بەڵكو هەست بە خۆشەویستیت دەكەم باوكە كاتێك ئامۆژگاریم دەكەیت . .  سەیرە تەنانەت ئەو كاتانەش كە سزام دەدەیت دیسان هەر هەست بە خۆشەویستیت دەكەم بۆم . . هەرگیز هەستم نەكردووە، كە سزام دەدەیت وەك تۆڵە كردنەوەیك لێم، یان وەك بەتاڵكردنەوەی توڕەیت بەرانبەرم ، بەڵكو هەست دەكەم كاتێك سزام دەدەیت ئەوە لە قازانجی خۆمدایە . . بەڵێ لە قازانجمدایە.
 باوك و پێشەنگ و نموونە و خۆشەویستم:
 ئەو چەند چركەیەت لەبیرە، كە هەموو رۆژێك بۆ منت تەرخان كردبوو. .  گوێت لێ دەگرتم . .  پرسیارت لێدەكردم سەبارەت بە رۆژەكەم چی تێدا ڕوویداوە . .  گفتوگۆت لەگەڵ دەكردم سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانم . .  پاشان بەجێت دەهێشتم و بزە ڕووتى دادەپۆشی . . تۆ نازانی باوكە ئەو چەند چركەیە لەلام چەند بە نرخ بوون . . ئەو ساتانە چ  ڕۆلێكیان هەبوو لە دروستكردنو پەروەردەكردنمدا . . هەستم بە خۆشەویستی و رێزدەكرد ، سەرەڕاى هیلاكیو ماندووبونت پارێزگاریت لەو چەند چركە گران بەهایە دەكرد . . بڕوام پێ بكە باوكە زۆر چاوەڕوانی ئەو رۆژە دەكەم، كە منیش منداڵم ببێت و كاتێكی تایبەتیان پێ بدەم، هەروەك چۆن تۆ كاتی تایبەتت دابوو بە من . . كەوا بوو مژدە بێت باوكە كاریگەری پەروەردەكردنەكەی تۆ دەگوازرێتەوە لە منداڵەكەتەوە بۆ نەوەكانت لە نەوەكانیشتەوە بۆ نەوەی نەوەكانت . .  كاریگەری پەروەردەكردنەكەت  درێژدەبێتەوە تاكو ئەو كاتەی كە خوای گەورە ویستی لەسەر درێژبوونەوەی ئەم خێزانەی تۆ هەبێت.
 باوكی خۆشەویستم:
 لە بیرتە هەموو هەفتەیەك یاری بۆكسێنمان پێكەوە دەكرد. . ئێستا هەست دەكەم ئێمە تەنها یاریمان نەدەكردو بەس . . بەڵكو ئێمە یاری خۆشەویستیمان دەكرد . .  یاری سۆزمان دەكرد . .  یاری پەروەردەكردنمان دەكرد.
 باوكی خۆشەویستم:
 رۆژێكیان بە بێ ئەوەی بزانیت گوێم لێبوو، قسەت لە گەڵ مامۆستاكەم دەكرد و وپێداهەڵدانی  لایەنى دەروونیمت دەكرد، لە گەڵ ئەو شتانەی كە منی پاراستووەو هانمیداوە . .  ئەو رۆژ سەرم سوڕما لە رۆشنبیریەكەت ئەو رۆژ دڵخۆش بووم بەوەی كە بایەخم پێدەدەیت . . ئەو رۆژ دڵخۆش بووم بەوەى كە بڕوات پێمە، هەرگیز گوێم لە وشەیكی خراپ  نەبووە كە پێم بڵێیت . . پێشتر و ئێستاش چ باوكێكى . . چ مامۆستایەكی باوكە . . چ پەروەردكارێكى باوكە . . خۆشم ئەوێیت باوكە. .
 باوكی خۆشەویستم:
 لە تۆوە  فێربووم توڕەیم بخۆمەوەو جڵەوى خۆ بگرم، چۆن ئەوە فێر نەبم كە من لە یادمە باوكە كاتێك، كە توڕەم دەكردی، ئەگەر چی نیشانەی تووڕەبوون لەسەر دەموچاوت دەبینرا، بەڵام تووڕەیت دەشاردەوەو گفتوگۆكردنت لەگەڵمدا دوادەخست بۆ ئەو كاتەی كە ئارام دەبوویتەوە . .  هەركاتێكیش  گفتوگۆمان دەكردو منت لە هەموو كەس زیاتر رازیى دەكرد . .  من لە هەموو كەس زیاتر هێمن دەبوومەوە . .  من لە هەموو كەس زیاتر بە ئەدەبم دەبووم . .  هەروەها لە تۆوە فێری ئەوە بووم كە بەسەر تووڕەبووندا زاڵبم، لە تۆوە فێری ئەدەبی گفتوگۆبووم . .  ئەمە هەرگیز لەبیر ناكەم.
 باوكی خۆشەویستم:
 ئەی ئەوكەسەی كە هەرگیز گوێم لێ نەبووە جنێوو سوكایەتى كردن بەكار بهێنت، یان وشەی گاڵتە پێكردنو سوككردن  بەكار بهێنیت . . خۆشم دەوێیت باوكە گیان . . 
 باوكی خۆشەویستم:
 ئێستا ئەو شتانەم لەبیرە، كە لێم داوا دەكردیتو تۆش رەتت دەكردەوە بە ڕاستى هەندێجار توڕەدەبووم . . بەڵام ئێستا دەزانم تۆ چەند باش بوویت باوكە، كە هەندێك لە داواكانمت رەتدەكردەوە . . ئێستا دەزانم، كە ژیان هەرگیز هەموو ئەو شتانەمان پێنادات، كە ئارەزووى دەكەین . . بەڵام كەئەمەم بۆ دركەوت تووشی خورپە نەبووم . .  چونكە لەكاتێكی زۆر لە پێشترەوە ئەمەم زانیبوو . .  ئەمە لە كەسێكی گەورەوە فێربووم . .  باوكە دەزانی ئەو كەسە گەورەیە كێیە . .  ئەو كەسە تۆیت . . بەڵێ  ئەی گەورەترین باوك . . ئەی جوانترین باوك . . ئەی خۆشەویسترین باوك . .
 
 باوكە . . خۆشم دەوێت.
 (منداڵ و خزمەتكارت )
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان