<

شێخ جەڵال سەرپەڕشتیاری ئیدارەی گەرمیان بووەتە دەڵاڵی قوباد تاڵەبانی

29/04/2025, 14:36 (GMT+1)
سەڕەرایی ئەو دزی و تاڵانیەی کە ئیدارەی گشتی و قوباد تاڵەبانی لەرێگەی ئەکەرەمی  سەرۆک شاڕەوانی کەلار( ئەکرەمی مەعرەزچی) و هونەری وەبەرهێنانەوە شاری کەلاریان تەخشان و پەخشان کرد و بە نزیکی 200ملیۆن دۆلاریان دەسکەوتووە، ئێستا شێخ جەڵالی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان فێری ئەم جۆڕە کەسابەتە بووەو  باندی بۆ خۆی کردووەتەوە و شێخ جەلاڵ ئیدارەی گەرمیان دەستی داوەتە شێخایەتی و نزیکردنەوەی شێخ و شێخ زادەکان و خەڵکی ڕەش و ڕووتیش با بۆ خۆی هەڵدات لە سکی، شێخ جەڵال لە رێگای کاری بەلێندەرایەتیەوە کە پشکێک بۆ قوباد تاڵەبانی و  پشکێک بۆ ئیدارەی گشتی و پشکێک بۆ جەزای نوێنەری قوباد لە گەرمیان و پشکێک بۆ خۆی بەلێندەرەکان و شێخەکانی دەووڕوبەری کە کۆیانی کردووەتەوە، هەر بەم هۆیەوە شێخ جەڵاڵ هەوڵیدا کە (شێخ لقمان) بەرێوەبەری پاڕاستن و چاککردنەوەی رێگاوبانی گەرمیان بکاتە هاو پشکی لە  کاری تاڵانکردنی بودجەی گشتی کە(شێخ لقمان ) سەڕەڕای ئەوەی بەرێوەبەری فەرمانگەیە خاوەنی کۆمپانیایەکە کە کردوویەتی بەناوی خزمێکی خۆیەوە،  شێخ جەڵال پرۆژە بەبێ بانگهێشتی ئاشکرا دەداتە کۆمپانیاکەی (شێخ لقمان) و کە بەنرخی خەیاڵی دەڕخستەی بۆ ئەنجام دەدەن و دواتر بە بانگهێشتی ڕاستەوخۆ دەدڕێتە ئەو کۆمپانیایە، لێرەوە شێخ جەڵال سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شێخ لقمان بوون بەهاوپشکی قوباد تاڵەبانی لە تاڵانکردنی سامانی گەرمیان،ڕێگای مەرزی پەڕوێزخان پێویستی پێویستی بەوەیە بکرێتە دوو ساید کە ڕۆژانە سێ هەزار بارهەڵگڕ و ئۆتۆمبێلی تایبەت هاتوچۆی لەسەر دەکات بەلام بەپاساوی نەبوونی بودجە دوادەخڕێت کەچی  هەشت مڵیارد دینار تەرخان دەکرێت بۆ رێگای کوێرە دێیەک لە نێوان (کفری ـ کۆکس)  و بودجەکەی لەسەر پارەی مەرزی بەروێزخانە و خەرج دەکرێت چونکە دڕاوەتە ئەو کۆمپانیایەی کە شێخ جەلال و شێخ لقمان تێدا هاوپشکن . ئێستا لە گەرمیان دەڵالەکانی قوباد تاڵەبانی زۆر بوون و بەشێوازی جیاواز و خەریکی بازڕگانیکردنن بە پارەی میڵلەتەوە و لەچەندین بواردا خەریکی ڕووتانەوەی بودجەی گەرمیانن.
رێگایەکی تری ئەم باندە بۆ شکستهێنانی کۆمپانیاکانی تر  ئەگەر پڕۆژەیەک بە بانگەوازی ئاشکرا بۆ کۆمپانیایکی تر دەربچێت ئەوا لەرێگای هەریەکە لە شرینی بەرێوەبەری بانکی کەلار و ماکوانی بەرێوەبەری گشتی بانکی سلێمانی  هەوڵی بلۆکردنی بودجەی پڕۆژەکە و پێنەدانی پارەوە شکست بە پڕۆژەکە دەهێنن و ئەگەر بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان دەڕبچێت بەهەموو ڕێگایەک هەوڵی پارەپەیداکردنی بۆ دەدەن ئەگەر چی پڕۆژەکە هیچ گڕنگیەکی نەبێت.
بۆیە لە ئێستادا جگە لە دزی و تاڵانی وەبەرهێنان کە قوبادتاڵەبانی و دەڵالەکانی سەڕپەرشتی دەکەن  لەرێگای بەلێندەڕایەتیشەوە دەستیان کردووە بە پڕۆژە فڕۆشتنەوە بەو کەس ڵایانانەی کە خۆیان دەیانەوێت کە ئەمەش قوڕخکردنی کەسابەت و قوتی ژیانی خەڵکە.
شێخ جەڵاڵ ئێستا بووەتە قوڵبڕ و ساختەچی و دەڵال قوباد تاڵەبانی کە کاریان  وەڕگرتنی زانیارییە لە تاپۆی کەلار کە چی شوێنێک باشترین جێگایە کە قوباد تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی بتوانن بیفڕۆشنەوە بە کۆمپانیاکان و پارەی باش دەکات، لەم نێوەندەدا بەناوی تەرخانکردنی بڕی سەرپەرشتی هەندێک پارە دەدڕێتە کارمەندەکانی وەبەرهێنان و شاڕەوانی بۆیە هەمووی بێ دەنگی نواندووە بەڕانبەر ئەو دزی و فەرهودکردنەی ماڵی گشتی لە گەرمیان ئەنجام دەدڕێت!
شێخ جەڵال پێش ئەوەی ببێتە سەرپەڕشتیاری ئیدارەی گەرمیان قائیمقامی کفری بوو کە خەڵکی ئەو شارە هاوڕاییان لێ هەستا  چونکە تەنها بیڕی لەبەڕژەوەندییە شەخسیەکانی خۆی دەکردەوە و هەوڵی ئەوەی دەدا بە رێگای جیاواز پشکی هەبت  لەو ئیشانەی لە کۆمپانیا نەوتەکەی حەسیرە دەیدات بە کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردن وەک دروستکدنی رێگاو  و دانانی ئامێر و ستافی دڕوستکڕدنی خوان و چێشتخانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست