ئەمانە هەموویان تاکێ پێڵاویی عەبدول لەتیف سەلەفین
05/05/2025, 19:32 (GMT+1)

مەسعود بارزانی،نێچیری برازای،مەسروری کوڕی ،سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی و خوار سەرکردایەتی پارتی ، بەتایبەتی ئەوانەی هامۆشۆی مزگەوت ناکەن و خۆیان لەخانەی سیکولاردا دەبیننەوە ،سەرجەم ئەمانە تاکێک پێڵاوی عەبدول لەتیف سەلەفین.
باڤێل تالەبانی،قوبادی برای ،ئەندامانی مەکتەبی سیاسی،ئافرەتانی چالاکوانی نێو یەکێتی،هەر ئەندامێکی یەکێتی لەهەر ئاستێکدابێت و بڕوای بە کۆمەڵگایەکی مەدەنی هەبێت و دەسەڵاتی ئیسلامی ڕەتبکاتەوە، ئەمانەش دیسان تاکێ پێڵاوی لەتیف سەلەفین.
ئەمە قسەی من نیە بەڵکو قسەی خودی لەتیف سەلفیە کە لەبەرنامەکەی ڕەنج سەنگاویدا گووتی عەلمانی تاکێ پێڵاوی منە.
دڵنیام کە ئەم سەلەفیە {ژن دزە} شارەزایی دەربارەی عەلمانیەت وەک سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا سفرە،ئەو هەر هێندەی لێدەزانێت هەرکەس ڕیشی درێژنەکرد و سمێڵی نەتاشی و شەرواڵەکەی کوورت نەبوو ،ئەوە کەسێکی عەلمانیە.
لەوەتی ئەستێرەی ئەم سەلەفیە لە ئاسمانی هەرێمدا دەدرەوشێتەوە و بووەتە ژمارەیەکی گرنگ،بەردەوام هێرش دەکاتە سەر کەس و گرووپ و حیزب و ڕێکخراوانی ژنان و لایەنەکان ،گەر لەسەر ڕێبازی سەلەفی نەبن و هاوڕای ئەو نەبن. ئەم لەخۆبایی بوونەی لەتیف سەلەفی دەگەڕێتەوە بۆ چاوپۆشینی هەردووحیزب لە کردارو هەڵوێستە مەترسیدارەکانی.ئەمسەلەفیە بەباشی خزمەتی هەردوو حیزب دەکات ،چییان بوێت بۆیان جێبەجێ دەکات،بەتایبەتی دژایەتیکردنی حیزبە ئیسلامیەکانی کوردستان کە هەردوو حیزب لە گەشەکردنیان نیگەرانن.
لەبەرامبەردا هەردووحیزبیش هەندێک ئیمتیازاتیان پێداوە کە بەخەویش نەیدیوە،وێرای ئەمە کەی بخوازێت دەتوانێت سەرانی هەردوو حیزب ببینێت.
بەسەگ کردن ، پێڵاوکردن یا تەکفیرکردنی کەسان و لایەنەکان کە ئەو بەدژو نەیاریان دەزانێت ،لەکن دەسەڵات ئاساییە ، چونکە خۆیان ناگرێتەوە ،لەوش دڵنیان کەهەرگیز بەخراپ ناویان ناهێنیت ،جا ئیتر کێشە نیە کێ بەپێڵاو ناوزەند دەکات کەواتە هەموویان بۆدۆزەخ.
گەر کاروابڕوات و بەمجۆرە کە ڕێگەی بۆخۆش کراوە بەردەوامبێت،بەدووری نازانم ڕۆژێک دێت {فەتوایەکی سەلەفیانە} دەردەکات و تێیدا دەڵێت(هەر پیاوێک ڕیشی ،کۆپی ڕیشی من نەبێت و ڕۆژانی هەینی گوێ لە وتارەکانی من نەگرێت،ئەوە تەڵاقی کەوتووەو جێگەی دۆزەخە).
بە بەرپرساننی هەردوو حیزب دەڵێم ،گەر کەمێک کەرامەتتان هەبێت و پەرۆشی سومعەی خۆتان و هاوڵاتیانبن، ئەوە ئەم سوکایەتیەی لەتیف سەلەفی قەبوڵ ناکەن.
ئەمە تەنها ئیهانە نیە بۆ ئێوە بەڵکو ئیهانەی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمە.گەر سنووری بۆدانەنرێت ئەوە دەبێ چاوەڕێی زماندرێژی زیاتری لێ بکەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


























