دروشمەكانی كۆمەڵەی رەنجدەران بۆ هەڵخەڵەتاندن بوو
05/05/2025, 19:36 (GMT+1)
نووسینی: عەبدوڵڵا عەقاری
كۆتایی ساڵی حەفتاكان دەستەیەك لە لاوانی گەڕەكە هەژارنشینەكانی مەڵكەندی و سەرشەقام و چوارباخ، لەناو گەڕەكە دەوڵەمەندەكانیشدا بۆنی بۆرژوازیەت ئەهات كە بەسەیارە و خانوی گرانبەهاوە نازیان ئەكرد.
ئەم دەستە لاوەش برادەری لەتیف شێخ عمر بووین كە باسی خەباتی ماركسیەتی بۆ ئەكردین لەپێناو لەناوبردنی جیاوازی چینایەتی و دژایەتی بۆژوازیەت، ئەیوت شانازی بكەن بەجلی كرێكاری و قەت بیر لەوە نەكەنەوە وەك ئەوان بژین چونكە ژیانێكی چەپەڵ و پڕ لە سوكیە و لای ئەو سەرمایەدار واتە كەسێك كە لەهەموو ئەخلاقێ داماڵراوە.
دوای راپەرین، ئەم لەتیفە و چەندین سەركردەی خەباتی كرێكاری كە تومەز پێشتر لەبەر لاتی و هەژاری بڕوایان بەو در وشمە هەبوو، گێڕیان بۆ دنیای سەرمایەداری گۆڕی. كاتێك كوڕی خەڵكیان لە شەڕی ناوخۆ بەكوشت ئەدا، خۆیان ماڵ و مناڵیان نەك بۆ وڵاتانی كۆمۆنیست و چەپ بەڵكو بەرەو وڵاتانی سەرمایەداری نارد.
ئەم جارە لە گەڕانەوەم بۆ كوردستان چەند دۆست و برادەرێكی دڵسۆزی سەردەمی خەباتی نهێنیم بینی، ئەوەی لە هەمویان زیاتر مایەی تێڕامانم بوو ژیان و گوزەرانی شاهانەی لەتیف شێخ عومەر بوو كە
هانی ئەداین ملی خۆمان بكەین بەپەتی سێدارە بۆخاتری نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی و بەگژداچونەوەی بۆرژوایەت، ئێستا خاوەنی ریزێ لێكززی جامڕەشی گرانبەها و باخ و ڤێلایەكی شاهانەیە لە گەرەكی پاشا لە شاری سلێمانی، بۆ چارەسەری نەخۆشی خۆی و مناڵی یەكسەر ئەچێ بۆ نەخۆشخانەی گرانبەهای فاروق یا بۆ دەرەوەی وڵات. جلوبەرگ و پێڵاو و سەعات و مۆبایلی دەستی، لە ماركە گرانبەهاكانی وڵاتانی ئەوروپان. ماوەی زیاتر لە یانزدە ساڵە هەزاران خێزان و مناڵی شەهید بەدەست قەیرانی دارایی و موچەوە ئەناڵێنن كە هەندێكیان برادەری هاوخەباتی ئەو بوون، بۆ یەك رۆژیش نەمبینی هاوسۆزیان بێت یا لە كەناڵێكەوە ناڕەزایی خۆی لەم وەزعە دەرببڕێ تەنها لەبەرئەوەی ژیان و ورگی خۆی و خێزانی تێرن!.
رۆشنبیری گەورە (محەمەد ماغوت) لە وەسفی ئەم جۆرە مەسئولانەدا ئەڵێ: ئەمانە پەروەردەی تیاترۆكانی سیاسەتن نەك قوتابخانەی مرۆڤایەتی...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























