<

بۆگەنی سەر

15/05/2025, 22:27 (GMT+1)
لاگر تەنها هەڵپەڕینی لە سەرە
شوفێر بۆ هەر لایەک بای بات
ئەندام لە حیزبا هەر نەفەرە.
سەر بە تاڵە
هەرچی تێ کەیت هەر دەبێ
کەلاوەی نسکۆی کۆن و سەردەمە
ئەرێ کامیان
گوێدرێژ یان ئەندام کەرە؟
دوێنێ سور و ئەمڕۆ سەوزە
لە قیڕەقیڕیش ناکەوێ
بۆقی فوتێکراوی ناو
قولەتێنی لیتەو قەوزە.
بۆ خاک نەبێ بۆ ئێسقانێ
هەردەم لەسەر مڕە و شەڕە
هەزار و یەک لاف لێ دەدات
خۆشی لە یەکێکیان ناچێ
ئایا ئەمە مانیفیست و سیاسەتە
یان رسوایی و
هاڵاوی بۆگەنی سەرە؟
نالە
١٠/٠٥/٢٠٢٥

تێبینیی:

لاگر: کەسێکە کە بێ مەرج و حساب لەگەڵ لایەکدایە.
قولەتێن: ئاوێکە کە لەبەری ناڕوات، ناخورێتەوە و بۆق و زیندەوەر دەگرێتە خۆی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان