ئەفسانەی پارتیزانه‌کان
26/05/2025, 17:00 (GMT+1)

نیوه‌رۆیه‌کی پایزی ساڵی1986، شه‌ڕی قه‌یوان – ماوه‌ت بوو،ده‌نگی ره‌تڵی تۆپ و راجیمه‌ی تۆپخانه‌ی سوپای عێراق ،.له نێو ئه‌و شاخ و دۆڵانه دا ده‌نگی ده‌دایه‌وه ، له گوندی یاخسه‌مه‌ره‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی خۆمان له قزله‌ر
له یاخسه‌مه‌رەوه به هه‌نگاوی خێرا رووم کرده گوندی چۆخماخ ، رێبازی فه‌رمانده‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک ، له که‌پری چا یخانه که‌ی خواری ئاواییه‌که دانیشتبوون .
تاوێک له‌وه‌به‌ر له، له قۆڵی شه‌ڕه‌کانی به‌رامبه‌ر سوپای عێراق لە سەر شاخ به‌دل کرابوون ،له‌وێ نانیان ده‌خوارد..
ئه‌و کاته ئه‌و فه‌رمانده خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌م نه‌ده‌ناسی ،به‌ده‌م چا خوردنه‌وه ، سه‌رنجم دایه شێوه‌ی قسه‌کردن و هه‌ڵسوکه‌وتی ، پڕ بوو له ورد بینی ، توشی تێڕامانی کردم .
کۆمه‌ڵێ پرسیاری بێ وه‌ڵامی له ناخما گه‌ڵاڵه کرد ، ناو به‌ناو پێشمه‌رگه‌کان پرسیاریان رووبه‌روو ده‌کرده‌وه ،ئه‌ویش به هێمنیه‌که‌ی خۆی و به روویەکی خۆشه‌وه وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه.
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راکێشام ، تا داوا هه‌ناسه‌م ناتوانم له بیری بکه‌م .
ریباز ده‌ستی کرد به به‌ر باخه‌ڵه‌که‌ی دا، ده‌فته‌رێکی ده‌رهێنا ،ناوی هه‌موو لێپرسراوه دیاره‌کان و فه‌رمانده سه‌رباز ییه‌کانی سوپای عێراقی تیا تۆمار کردبوو،
ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله جیا جیانه‌ی له فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنچ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی ناوچه جیا جیاکانی کوردستان یان کردبوو.
ناوی هەموو مسته‌شارو ئامر سریه‌و مه‌فره‌زه خاسە وناوی فەرماندەی فه‌وجه سوک و تایبه‌تییه‌کانی، به پێ ی زانیاری ورد و تاوانەکانی تۆمار کردبوو.
چه‌ند زانیارییه‌کی له سه‌ر گونده‌کانی دۆڵی جافایه‌تی ناوی شاخ ولوتکه و کانی و رێگا وتوله رێ گرنگه‌کانی کۆکرد بۆوه .
ئه‌م قه‌ڵه‌مه عا شق و عه‌وداڵی نوسین و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌موو ئه‌وشوێنانه بوو, که رووی تێ کردبوو ،هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی , له ده‌فته‌ره‌که‌ی به‌ر باخه‌ڵی دا تۆمار ده‌کرد.
توانایه‌کی زۆر باش و وردی هه‌بوو له نوسین و تۆمار کردنی هه‌واڵ وراپۆرتی رۆژنامه‌وانی.
رێبازی فه‌رمانده‌ی پارتیزانی
له هه‌ردوو کتێبی (قه‌ند یل به‌غدادی هه‌ژاند )، به سه‌لیقه‌یه‌کی پڕله ورده‌کارییه‌وه ، ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ونه‌به‌رد ی و چالاکی و داستانه‌کان و روداوه تراژیدیا‌کانی وەک خۆی بە ئەمانەتەوە تۆمار کردە .
به گوزارشتی پڕله شکۆی مرۆیانه وه ،شۆڕ بووه‌ته‌وه .بۆ ناو ناخی پڕ له رۆمانسیه‌تی پارتیزانه‌کا ن و سروشتی پڕله چۆڵه‌وانی و جه‌نگ و سوتماکردنی نیشتمان .
دنیای پڕ له په‌نهانی شوانه‌کان ، تامی نانی وشک وشیر له‌کاتی برسێتی دا ،
دڕندایه‌تی مرۆڤ ، کاتێ ده‌بێت به جه‌لاد ،ده‌ست و رۆحی ،به خوێنی دیل سوورده‌کات .
رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌نفال وئه‌نفاله‌کانی دوای ئه‌نفال ،
پیرۆزی و مه‌زنی شکۆی پێشمه‌رگه‌وپێشمه‌رگایه‌تی ، به‌ها مه‌زنه‌کانی پارتیزانی ئه‌وساو شکۆمه‌ندی شه‌هیده سه‌روه‌ره‌کان .
دڵ و ناخ و هه‌ست و نه‌ستی رێباز، له قه‌ند یل باڵاتر و له سه‌راپا نیشتیمانه‌که‌ی به‌رینتربوو .
رێباز ..رێبازی ..وه‌فا ..ئه‌مه‌ک ..پێزانینی هه‌ستی به‌رز وجوانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی
بۆ شه‌هید..بۆ خاک ..بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ..بۆ منداڵان ..بۆ بێ نه‌وایان
بۆ شوان ..جوتیار ..بۆ پێشمه‌رگه‌و پارتیزانه‌کانی هاورێ ی
با بڕوانینه مێژووی دوور‌و نزیکی کورد ، بزانین خۆمان چه‌ند جه‌لادین ،چه‌ند دڕنده‌ین ،بۆ کوشتنی براکانمان ، چەند جانەوەرین .
رێباز ، رێبازی خۆشه‌ویستی و ئازادی و مرڤایه‌تی ، کرد بوو ،به رێڕه‌وی به‌هامه‌زنه‌کانی پارتیزانی .
تا دوا هه‌ناسه دژی شه‌ڕی براکان بوو،
خۆی وه‌ک مه‌سیح ، به ده‌ستی براکانی له خاچ درا .؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

