لە کۆنەوە وتراوە کورد ئەوەی بەشەڕ بەدەستی هێناوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دایناوە
28/05/2025, 20:24 (GMT+1)
بەداخەوە کۆنگرەی ۱۲ ی پەکەکە زۆبەمانی بێتاقەت کرد چونکە دوای زیاتر لە ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشان و زیاتر لە ۲٠ هەزار شەهید بڕیاری چەک دانان و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان دا کە وەک خۆیان دەڵێن ئەم بڕیارەیان داوە لە پێناو پرۆسەی ئاشتیدا و بۆ ئەوەی کورد بەمافەکانی خۆی بگات لە هەر چوار پارچە و وە بەتایبەتیش لە کوردستانی باکور ئێمە هەموومان لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانداین و لەگەڵ شەڕ و کوشتن و بڕیندا نین
بەڵام پرسیارەکە لەیرەدا ئەمەیە ئایا ئەردۆغان دوای چەک دانانی پەکەکە و داواکردنی پرۆسەی ئاشتی حەق ومافەکانی کورد لە تورکیادا دەدات ؟؟
من ئەمەی ئەڵێم ڕائی خۆم نیە چونکە بەڕاستی ئەو پرۆسەیە زۆر لەوە گەورەترە کە من ڕائی خۆمی لە بارەوە بڵێم بەڵام زۆربەی چاودێران پێیان وایە کە ئەردۆغان هیچ مافێک بەکورد نادات لەو مافانەی کە کورد داوای کردوە لە پرسی لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی تورکیا و هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر ناوچە
کوردیەکان و ئازادی خودی ئۆجەلانیش چونکە ئەردۆغان ئەو مەرامەی کەهەیبوو هاتە دی ئەویش چەک دانانی پەکەکە و هەڵوەشادنەوەی پارتەکە وە تەنانەت لە نوێترین لێدوانیدا ئەڵێت کۆتایمان بە پرۆسەی تیرۆ لە تورکیادا هێنا !! ئایا ئێوە پێتان وایە ئەردۆغان هیچ مافێک بەکورد بدات ؟!
هیوادارم کورد بگات بە حەق و مافی خۆی لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەڵام بەداخەوە ئێمەی کورد هەمیشە فێڵمان لێکراوە و هەڵخەڵەتێنراوین هەر وەک لەسەرەوە ئامژام پێکرد ئەوەی کە ئێمە بەدەستی ئەهێنین بە شەڕ و شۆڕش لە سەر مێزی گفتوکۆ لەدەسمان داوە هۆکاریشی ئەوەبووە چونکە نە پشتو پەنامان هەبووە وە میلەتێکی دڵ پاکیش بووین
بەداخەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























