<

باشور

28/05/2025, 20:37 (GMT+1)
ئیدی ئاواتمان بە باشور نەماوە، قسە و ڕەخنەشمان سواوە، لە هەر شوينێکەوە پەنجەی تێ دەخەیت گواوە، سیستەمی خێڵەکیی و ئیسلامی سیاسی و فەرشی سور بۆ بەچکە سەرۆک، بۆ ئەوان بۆتە مۆدێلێکی ڕازاوە.
 بە مەرجێک هەموو شتێک لە تۆوە دەستی پێ کرد؛ یەکەم ڕۆژنامە، یەکەم ئاگری نەورۆز و دەیەها سرودی نیشتمانیی کە ئێستاکە لە باکور و ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵات دەیڵێنەوە و باوە.
هەردەم وتراوە؛ هونەر لە ڕۆژهەڵات لەدایک دەبێت و لە سلێمانی پا دەگرێ بەڵام وەها دیارە ئەم مۆدێلەش بەسەرچوە و هێزی داهێنان و خەبات لە باشور بۆ هەتایە بنبڕ کراوە . 
چۆن باشوربوو بەم زەلکاوە ؟
 ئەوی ڕاستی بێت هەموو هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی خێڵەکیی و میراتی سەرۆک لە باوکەوە بۆ کوڕ کە بۆتە مۆدێل و پەرلەمان هۆڵێکە بۆ پەتیارە و جاش و خۆفرۆشان کراوە.
بەجۆرێکی وەها ئەم باشورە چەقبەستوە و نەگۆڕە لە جۆری سیستەمیی حوکمڕانیدا، مەگەر کارەساتێکی نەخوازراو و ڕوداوێکی سروشتیی سەرەونوخنی بکاتەوە، دەنا هاوکێشەکە بەجۆرێکە هیچ بڕیار و ڕوداێکی سیاسی لە ناوە و لە دەرەوەی باشور ناتوانێت گۆڕانکاری تێدا بکات و بۆ هەتایە قوفڵدراوە.
 بەهۆکاری نەخوێندەواریی و گەمژەیی و ئەقڵی بۆگەنی خێڵەکیی، ئیسلامی سیاسی؛ سەلەفی و ئیخوان و گووخوان بە جۆرێک گەشەی سەندووە کە پێ دەچێت بەم زوانە مەککە بگوێزرێتەوە بۆ کوردستان، ئەمەش هەر بە قازانجی حوکمڕانی ئارین و نارین و گایرینە، ئەو خێڵەی کە سەرۆکەکەیان بە شانازییەوە دەڵێت: خێڵەکەمان خاوەنی هەزاران پیاوە.ئەو خێڵەی کە مۆدێلێکی تری ئیسلام پەیڕەوی دەکات و بە هیچ جۆرێک مێینەیەکیان نابینیت و لە پشتی پەردەشەوە نەبینراوە!
بەچکەکانی مام جەلایش کە میراتیان لە باوکیانەوە بۆ ماوە، تەنها خۆڕاوەشاندن و قسەی هەلەق  پەلەق  و گەوجانە دەکەن و چاوەڕوانی زۆنی زەردن، هیچی تریان پێ نەماوە.
بەچکە سەرۆکەکانی خێڵی هەزار پیاوانیش بە ملیارەها لە بانکەکانی جیهان موڵکیان هەیە و لەسەر مێزی بە بەتانیداپۆشراوی کۆنەفرۆشەکانیش گرێبەستی غاز و نەوت بە ملیارەها واژۆ دەکەن و باسی ئۆتۆنۆمی دەکەن، فیدرالیەت وادیارە فرۆشراوە.
هەر ئاوا بە ئەسپایی چەند سەردەمانێکی تر گەرای سەلەفی و ئیسلامیی لە ژێر باڵی ئەواندا گەشە دەکات و هەڵدێن، کوردستان دەکەن بە کابول و ئەوانیش وەک فریادڕەسێک خۆیان بۆ هەتایە دەسەپێننەوە و دەبنە پارتێکی براوە.
ئەوەی جێگەی داخە سیاسەتی جیهانییش؛ پوتین و ئۆردوگان و ترەمپ و شتی تریش، پاڵپشتیانن وەک مۆدێلێکی کۆنەپەرستانە و گمژانە. لەم سەردەمی هیچوپووچیەدا ئەوان دەبنە بوکەلێکی ڕووتەوە کراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان