<

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لەکۆ بونەوەکەی پیر مام کرد

03/06/2025, 6:28 (GMT+1)
ئەگەر لەگۆشەیەکی بەدور لەلایەنگری و ئینتمایەکی دیاری کراو ئەجێندایەکی ئیدۆلۆجی خوێندنەوەیەکی عیلمی و ورد بۆ ئەم بابەتە بکەین هەندێ زانیاری دروستو ئارگۆمێنتی واقعی مان بۆ دەر دەکەوێت کە وادەکات تیشک بخەینە سەر سەرجەم گۆشەکانی ئەم بابەتە ئەگەر ئێمە بزوتنەوەی گۆڕان بەراورد بکەین بەهەریەک لەهێزەکانی بەشدار بو لەم کۆبونەوەیە دەبینین بزوتنەوەی گۆڕان شەڕی دەستەو یەخەی نەبوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەهیچ وێستگەیەکی خەباتی سیاسیدا، بزوتنەوەی گۆڕانە هەرگیز لەهیچ وێستگەیەکدا نەیگوتوەپارتی دە ڕو خێنین و ئەم حکومەتە لەناو دەبەین ئیستەش بوبێتە دەرگاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان ،پارتی دەیان هەنگاوی ناوە لە ئیمزا کردنی ڕێکەوتن نامەو سەفەقاتی بازرگانی گڕنگ کەس ئاگای لێنیەو ژێر بەژێر هەموی دیزە بەدەرخونە کراوە هیچ هێزێک ئاگاداری ئەو ڕێکەوتنو شتە نیە بۆیە با ئەم ڕێکەوتنی غازەکەش بەدەردی نەوتەکە نەبرێت ،پارتی دیمو کراتی کورد ستان ئیعترافی بەئاڕاستەی گەڕەکی کوردسات کردوە کەخاوەندریەتی گۆڕان دەکەن ئەمە گەر بۆلایەنی تر ڕوی بدایە بەئۆفەرێکی زێڕین حیسابی بۆ دەکرا ، خۆشبەختانە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان لەئاڕاستەی گەڕەکی کوردسات ڕای جیاوازیش هەبوەو گوێیان لێگیراوە ، شتێکی تر کەمن مەستمە لەم نوسینە تیشکی بخەمە سەر ئەزمونی هێزەکانی ترە لەگەڵ پارتی هێز هەیە بارەگای سوتاوە ،هێز هەیە سەرۆکەکەی بۆی نیە بچێتە هەولێر هێز هەیە ئەمری گرتنی سەرۆکەکەی و ئەندام پاڕلەمانەکانی هەیەو هی ئەندامو لایەنگرە دڵسۆزەکانی هەیە کەچی دەڕواتو بەشداری دەکات کەسیش پێی ناڵێت پشتی چاوت برۆیەو فەخریشی پێدەکەن کە ماڵباتی بەرزانی بەئاشنای خۆیانی قبوڵبکەن  هێز هەیە لەڕابردو ٥۰ساڵ شەڕی دژی پارتی کردوە کەچی دێن ڕەخنە لەبزوتنەوە گۆڕان دەگرن کەبەشدار بێت لە کۆنفڕانس و کۆنگرەیەک کەپەیوەندی بەچارەنوسی موچەو بژێوی خەڵکەوە هەیە بۆ ئاگاداربون لەدۆخی سیاسی ودەرئەنجامە کانی سیاسەتی نێو دەوڵەتی و هەرێمی من لای خۆمەوە ئەم بۆچونە بە مەهزەلەو مەعمەعەی سیاس دەبینم تۆکە خۆت ماڵت لەشوشەیە بەرد مەگرە ماڵی خەڵکی تۆکەخۆت فەخردەکەی بەدۆستایەتی پارتیەوە ئەم ماشێنە ئیعلامیە چیە دەیخەنە کار بۆ ناشرین کردنی بزوتنەوەی گۆڕان خۆ بزوتنەوەی گۆڕان نەمایکی شکاندوە بۆ ڕوخانی ئەم حکومەتە نە تەوتینی کردوەتە قوربانی بۆ هەژماری من نە درۆو بوختانی بۆ هێزو لایەنێک کردوە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری کۆبونەوەیەکی چارەنوس سازی کردوە کەپەیوەندی بە ژیانو گوزەرانی خەڵکەوە هەیەو دەشیکات چونکە ئەم بزوتنەوەیە هەم هی خەڵکەو پەیوەندی بەژیانی گشتیەوە هەیە  
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان