به‌ڵگه‌نامه‌ی موخابه‌راتی عێراق
04/06/2025, 20:01 (GMT+1)

له 24/ 6 / 2003به‌ڵگه‌نامه‌ی (1601) له ژماره 3100 کوردستانی نوێ دا بڵاو کرده‌وه ، به ناوی کچه پاکیزه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال ،
باسی ئه‌و 18 کچه ئه‌نفاله‌ی کورده ده‌کات ،له موخابه‌راتی که‌رکوکه‌وه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ موخابه‌راتی گشتی به‌عداد ، له‌وێوه ره‌وانه‌ی میسر کراون .
ئه‌م هه‌واڵه دنیای ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژان .
ئه‌و نوسینه‌م بۆیه بڵاو کردوه له به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌که موخابه‌رات عیراق ومیسر کردویانە ، دوام کرد به نهێنی به داچوون بۆ بکرێت ، بۆئه‌وی گه‌ر یه‌کێک له کچه‌کان بدۆزینه‌وه ، ده‌توانین ، به دنیای ده‌ره‌وه بسه لمێنین میسرووڵاتانی عه‌ره‌بی رۆڵیان له ئه‌نفال دا بووه ، به‌مه‌ش ده‌توانین ئه‌نفال له ئاستی ده‌ره‌وه به جینۆساید بناسرێت.
دواتر فه‌رمان عه‌لی په‌یامنێری ته‌له‌فیزیونی زاگرۆس و دکتۆر روشدی جاف ئه‌م دیکۆمینته‌یان بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێکی تایبەتی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، له دوو نمایشی جیاوازدا به‌کارهێنا
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانیش ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه وەستانەوە
پرسیان به حوسنی موباره‌ک ی سه‌رۆکی میسر‌و سۆزانی هاوسه‌ری وعه‌مه‌رموسای سه‌رۆکی جامیعه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان کردبوو:
-ئایا ئەوکجەکوردانەی لە ئەنفال دا ، لە تۆپزاوە و دبس ،جیاکرانەوە،لای ئێوەیە ؟
ئه‌وانیش سەریان لە بێ وبالاتی سەرانی کورد سوڕما ،ئاوا بۆ ئەو پرسە گرنگەی ئەنفال و جینۆسایدی کورد ، ئاوا پرسیار لە دەسەڵات دارانێک دەکەن رۆڵی موخابەراتیەیان لە تاوانی جینۆسایدا هەیەو پێ یان وتن :
-ئەو بەڵگەنامەیە بنەمای نییەوته‌زویره
له هوڵی دادگای تاوانبارانی عێراق-یش ،
عەلی حەسەن مەجید ،له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌کێک له برای 18 پاکیزه‌یه‌که
وتی :
- ئەو بەڵگەنامەیە ته‌زویره
به‌م به‌هانانه میسر‌و عەلی حەسەن مەجید به‌ڵگه‌نامه‌که‌یان کپ کرد.
به‌ڵام من وه ک ئه‌خلاقی توێژەری ئەنفال و کاری رۆژنامه‌وانی خۆم ، سڵم لە هیچ ئازار‌و سزایەک نەکردەوە، بە‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر به‌داداچون و نوسنی زیاتر، له گۆڤاری لڤین و وەڵامی هەموو بەهانەکانیانم دانەوە.
بە وتارێکی چەند لاپەرەیی دەیان تاوانم خستە روو لە دبس بەرامبەر کچی کورد ئەنجام دراوە:
به‌رپه‌رچی ئه‌و راستی شێوانه‌م ده‌دایه‌وه ، که له خزمه‌تی تاوانباران و ئه‌نفال چییه‌کان دابوو .
بوارم نه‌ده‌دا که‌یسی تراژیدیای تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گەلەکەم بچوک و که‌م بکه‌نه‌وه
له مانگی ئابی 2013 درامای (النیران والصدیقه ) له که‌ناڵی ئاسمانی MBC ،
.له‌سه‌ر زمانی ئه‌کته‌ره‌کان باسی تراژیدای ئه‌و 18 کچه پاکیزه‌یه‌ی کورد کرد
به‌مه‌ش جارێکی تر هه‌ژانێکی تری دروست کرد.
دەیان پرسیاری بێ وەڵام سەری هەڵدا ، گه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ته‌زویره ، ئه‌م ئه‌م سیناریۆ و درامایه چۆن ؟
له کوێ ، بۆ لە میسر سه‌ری هه‌ڵذا ؟
ئایا سه‌کردایه‌تی سیاسی کور د و رۆژنامە ماستاوچی و راپۆرت نوسەکان بۆ به‌م به‌ڵگه‌یه ده‌ڵێن:
-ته‌زویره ؟
بۆ هه‌مان رسته‌ی عەلی حەسەن مەجیدو ئه‌نفال چییه‌کان وەک توتی ده‌ڵێنه؟
بۆ سەرانی کورد و میسر‌و عەلی حەسەن مەجید ،خاوەنی یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























