<

فشە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کودستان چی شتێکیان لە خەیاڵدایە؟!

08/06/2025, 10:44 (GMT+1)
هەموومان دەزانین یەکێتی و پارتی ئامادەنین بە ئاشتی و لێک تێگەیشتن کۆتایی بە دەستەلاتەکەیان بهێنن و بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆکارێکیان هەیە دەیجولێنن وەک یاری و کات کوشتن بۆ زیاتر بەهێز بوون و خۆ دەوڵەمەندبوون، یەکێتی و پارتی واپیشانی دەدەن کە ئەگەر لە هەڵبژاڕدن بدۆرێن ئامادەن دەستبەرداری دەسەلات بن  و هەندێکجار کە یارییەکە دەبێتە ڕاستی دانە دانە سەرکردایەتیەکانیان ئەو ڕاستیە دەدڕکێنن کە کورسیەکانی هەڵبژاردن هیچ لە واقیع ناگۆڕێت و دابەشبوونی هێز لەنێوان دێگەڵە و پشتی دێگەڵە ئەمری واقیعە! ئەمە مانای ئەوەیە هەڵبژاردن کات کوشتن و یارییەکە کە یەکێتی و پارتی تا ئەو سنورە بڕوایان پێیەتی کە بڕاوە بن لە هەڵبژاردندا و دواتر قسەی تر و کاردانەوەی تریان دەبێت، جا  بۆ ئەوەی لەم یاری کات کوشتنەی هەڵبژاڕدن بڕاوەبن ئەوا قوتی خەڵک دەکەنە ئامانج بەتایبەت هێزە چەکدارەکان کە موچەکانیان لەژێر دەستی ئەواندایە بەهەڕەشەی نان بڕین بەزۆر دەنگیان پێ دەدەن، ئەمە جگە لە وەی دەستیان بەسەر بودجەی وڵاتدا گڕتووە بۆ بندیوار و دەهۆڵکوتنەکانیان و دەزگا ڕاگەیاندکانیان کە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی دڕۆ و فیتنەی کۆمەڵایەتین تا ئێستا بەو شێوازە بڕاوەی یارییە سەخیفەی هەڵبژاڕدن بوونە، ئەم یارییە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن لێی تێنەگات ئەوا گێلە و یان خۆیان گێل دەکەن و  ئەوانیش بەرژەوەندییان لە مانەوەی ئەم باڕودۆخەدایە، هەندێکجار لەخۆم دەپڕسم ئەگەر بێت و ئێمە حوکمەتێکی پاک و بێگەردمان هەبوایە ئەم ئەم ئۆپۆزسیۆنەی ئێستا بێ کار و بێ کەسابەت دەبوون چونکە مەخلوقێکی سیاسین نین و توانای کاڕو کەسابەتیشیان نیە  بۆیە بێ ئیشترین چینی کۆمەڵگا دەبوون ، ئەو گەندەلیە بەرفراوانەی یەکێتی و پارتی وایکردووە کە ئەم ئۆپۆزسیۆنە دەست بۆ هەر شوێنێک ببەن بڕین و ئابڕوو چوونە و ببنە خاوەن کەیس و خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن پیشان بدەن، فشە ئۆپۆزسیۆنیی کوردستان  تەنها لەبەر موچەی چەوری پەرلەمانە کە گەیشتنە پەڕلەمان هەندێک غەڵبە غەڵب دەکەن بۆ موزایەدە و هەرگیز لە خەون خەیاڵیان نیە  و نایەنەوێت ئەم دەسەلاتە بڕوخێت چونکە بازڕگانی ئەمان لەمانەوەی ئەم دۆخەدایە و تەنها لەم گۆمە توانای ڕاوکردنیان هەیە. ئۆپۆزسیۆن و حیزبی سیاسی واتا ڕابەر و سەرکردەی خەڵک ئەگەر بزانن دەسەلات دەنگ تەزویر دەکات دەبێت ئەوان وەک یەکەم کەس هەڵوێستی توندیان هەبێت نەک داوا لەخەڵک بکەن هەلوێستیان هەبێت و کە زانیان هەلوێستەکانی خەڵک یان شۆرشی خەڵک دەگاتە ئامانج ئەو کاتە دێنە ناو خەڵکەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا  کورسی دەسەلات بگڕنە دەست، بەڵام لەڕاستیدا ئەرکی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە پێش هەموو خەڵک هەلوێستی هەبێت، پێش هەموو کەس دەست بەخۆپیشاندان و چاڵاکی تری توند بکات چونکە ئۆپۆزسیۆن یەکەم وەک تاکێک لەکۆمەڵگا ئەرکی هەیە و دووەم وەک سەرکردەیەک کە خۆی بە سەرکردە و دەمڕاستی خەڵک دەزانێت ئەرکی هەیە بەلام ئەمانەی ئێمە تەنها دەیانەوێت خەڵک بیکات و ئەوان بیخۆن، ئەمانە فشە ئۆپۆزسیۆنی موچەی پەڕلەمانن ، قەت بینیوتانە چوار پەرلەمانتار بلێن سبەی لەسەرایی ئازادیی خۆپیشاندان دەکەین خەڵک دێت یان نایەت ئێمە دەیکەین؟! نا کە خەڵک خۆپشاندانی کرد لە سوچێکەوە دێنە خۆپیشاندانەکە و لەپێش کامیرا دەردەکەونن و دواتر تێدەقوچێنن! 
شتێکی تری زۆر سەیری فشە ئۆپۆزسیۆنی کوردستان گڕەوی لەسەر دەکات کە خەڵکی هەرێمی کوردستان هەمووی بروات بۆدەنگدان و دەنگ بە ئەوان بدات ئەوا ئەوان دەسەلات دەگڕنە دەست و باڕوودۆخ دەگۆڕن لە خەون و خەیاڵی خۆیاندا یان ئەوەتا خەڵکی پێ بەنج دەکەن، وەک پێشتریش ڕوونم کردەوە هاوکێشەی دەنگدان نەگۆڕەو  و چەکدار لەژێڕ فشاڕدا دەنگ دەدات ودوو حیزبی خاوەن بەرژەوەندی کە کورسی و دەسەلاتیان بەخشیووەتوە بەشی هێندە دەنگ دەهێنن ، کە پێکەوە بتوانن حکومەت دڕوست بکەن لەکاتێکدا (20% خەڵکی ناڕازی) ئەوانەن کە لەدەڕەوەی وڵاتن و بەشدای هەڵبژاڕدن ناکەن، بۆیە هاوکێشەی هەڵبژاردن لەکوردستان جێگیڕە و هەرکەسێک گڕەو لەسەر گۆڕانکاری هاوکێشەی دەنگدان بکات  ئەوا بەڕژەوەندی لە مانەوەی ئەم باڕودۆخەدایە.
ڕەنگە کەسانێک بپڕسن ئۆپۆزسیۆن پێویستە چی بکات کە تائێستا نەیکڕدووە؟ 
دەمەوێت وەلامی ئەم پڕسیارە  بە هەندێک وێنا و ڕووداوی مێژووی دەست پێ بکەم ، بزوتەوەی گۆڕان هەوڵیدا بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا یەکەمین بەشداڕی بزووتنەوەکە بوو بە ئۆپۆزسیۆن و بەشداڕی حکومەتی نەکرد و  مڵملانێەکان توند بوون ، پاشان لە ساڵی 2014 کە بەشداری دووەمی گۆڕان بوو لە هەڵبژاردن و دواتر بەشداڕی حکومەتی کرد کە لەم بەشداریکردنەی گۆڕان بەسەڕکردایەتی نەوشیڕوان مستەفا  هەوڵیدا گۆڕانکاری  لە گۆڕەپانی سیاسی بکات بە گۆڕینی ئامڕازەکان وەک ئەوەی بەشداریان کرد لە حکومەت شکستیان هێنا و  بۆ  گۆڕان و نەوشیڕوان مستەفا دەرکەوت کە یارییەکە  ئاسان نیە ، چ لە دەڕەوەی حکومەت بیت، چ لە ناوەوەی حکومەت بیت، بۆیە پێویستە ئامڕازەکانی گۆڕینی دەسەلات بگۆڕێت بۆ ئامڕازی قوڕستر و ڕەنگە باجی گەوڕە بوێت و دیواری تێکشکاندنی یەکێتی و پارتی بەو ئامڕازە سادەیە ئەنجامنادڕێت کە نەوشیڕوان مستەفا تا ئەوکات بیڕی لێ کڕدبوویەوە و  ئیتر لەو ساڵانەدا نەوشیڕوان مستەفا وون بوو بەناوی نەخۆشیەوە  لە هەندەڕان هیچ وتاڕ و هەلوێستێکی سیاسی لێ نەبینڕا، جا ئێستا بگەڕێنەوە سەر بابەتەکەی خۆمان کە ئۆپۆزسیۆن پێویستە چی بکات، ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە ئەوپۆزسیۆن دەبێت لەو خاڵەوە دەست پێ بکات کە گۆڕان نەیتوانی دەستی بۆ ببات و  دەبێت دەست بۆ ئامڕازێک ببات کە تائێستا تاقی نەکڕابێتەوە و ئامڕازێکی یەکلا کەڕەوە بێت وەک ئەنیشتاین دەلێت ؛ دووبارەکردنەوەی میکانیزمێک و چاوەڕێی ئەنجامی جیاواز بکەی گەوجێتیە!!! 
بۆیە ئۆپۆزسیۆنی ئێستا ئەگەڕ ئەقڵی سیاسیان  هەبێت و لە شیکارکردنی واقعی ئێستای هەرێمی کوردستان تێ بگەن و خۆیان گێل نەکەن ئەوا تێدەگەن بەم ئامڕازانە گۆڕانکاری ناکرێت بەلام لەو بازنەیە دەخولێنەوە بۆ دەستکەوتی موچەی پەڕلەمانە و هیچی تڕ نیە.
 بۆیە پێویستە لەسەر میڵلەت فشە ئۆپۆزسیۆنی موچەی پەرلەمان  بناسێت کە لە هەموو هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی عێراق و کوردستان خۆیان هەڵدەبژێڕن هەڕ دوای ئەوەی چوونە پەڕلەمان سێ ساڵ بێدەنگ دەبن و ساڵی چواڕەم دەست دەکەن بە موزایدە و کە هەڵبژاڕدنێکی تر نزیک بێتەوە ئەمانە مشەخۆڕی ئەو ژینگەین کە یەکێتی و پارتی دڕوستیکڕدووە و لەژێڕ مێزەوە  گرێبەستی لێک .تێگەیشتیان هەیە لەگەڵ دەسەڵات
هەرگیز فشەئۆپۆزسیۆن نەیانیستووە دەست بۆ شا دەماڕەکانی یەکێتی و پارتی ببەن بۆ نمونە ئەو هەموو  ئۆپۆزسیۆنە ڕۆژێک بینیوتان یەکێک لەم پڕسیارانە بکەن لەکەناڵەکانی دەسەلات یان لە پەیج و کەناڵەکانی خۆیانەوە!
ڕۆژێک لە ڕۆژان لەم فشە ئۆپۆزسیۆنە کە لەکانەڵەکانی دەسەلاتەوە دەڕدەچن نەم بینیووە پڕسیاری جدی بکەن، بۆ نمونە بلێن باشە ئەم کەناڵەی ئێوە بەپارەی کێ ئیش دەکات؟ بودجەتان لە کوێوە بۆ دێت؟ حیزب کرێکاری دەکات یان بازڕگانی ماددەی هۆشبەر دەکات وا پارەی ئەم هەموو کارمەند و ئۆتۆمبێل و پەیامنێرەی لە کوێ بوو؟! 
رۆژێک نەم بینی فشە ئۆپۆزسیۆنێک لە کەناڵەکانی دەسەلات کە بانگهێشت دەکرێت بۆ قسەکردن لەسەر گەندەڵی بلێت؛ ئەم هەموو کارمەندەو کادری حیزبیە لە لق و مەڵبەندەکان لە کوێیەوە موچەیان پێ دەدڕێت؟
هەرگیز  لەکەناڵەکانیانەوە ڕاپۆڕتێکی نهێنیان لەسەر موچەی کادرانی حیزب نەکردووە کە بزانین ژمارەیان چەندە؟ بودجەی تەرخانکراو بۆیان چەندە؟ لەچی وەزاڕەتێک موچە وەڕدەگڕن؟
بۆیە ئەمانەی ئێستا هەرگیز ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە نەبوون و ساختەچین و ڕێکەوتنی تەواویان لەگەڵ دەسەلات هەیە کە تەنانەت پرسیار و قسەکردنەکانیشیان دیاری کراوە بەپێی ئەو گڕێبەستانە قسە دەکەن کە بۆیان دیاری کڕاوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان