<

لە پەراوێزی زیندانێکی نهێنیدا

08/06/2025, 21:02 (GMT+1)
نەڕۆیشتین، هەتا هات سوپای خەم 
پەنجەرەیەک کردتەوە ئەبێ دایخەم ...
خەتای هۆزی بەربەریی بوو فەوتاندی،
نەگرن خەتای چارەنوس و خەتای خەم ..
لەلای تۆیە بەهای ملیار و مایباخ
بۆ میللەتیش دەردی ڕەها و  بەهای خەم ..
لە چیت کەمە ، لە دوای چی تر ئەگەڕێی؟ 
شار بستێکی نەماوە ئەگەر ڕایخەم ..
خاکێ گۆڕی خۆتێ تیابێ، چی ئەدزی؟
هەی داڕزی، گڵۆڵەت کا پەتای خەم ..
بەناو خوێنی پاکی خەڵکا  هەڵکشای ،
جا میللەتت دایە دەس دەسکەلای خەم..
ئەم ڕق و قینەی تۆ لە کوێ هات ؟
شار و دێهات بوون بە کاروانسەرای خەم .
چیت دەستکەوت وا نیشتمانت هەڕاج کرد ؟
وا گشتمانت کرد بە پشت و پەنای خەم ؟
ئەمە دیاری و پاداشتت بوو بۆ گەلێ،
 بۆ هەلێ وێڵ بوو ڕاکا لە قەڵای خەم ..
خیانەت تاڵە وا ناچێتە سەر بۆت،
بڕوانە دێتە دەر بۆت ئەژدیهای خەم ..
کە هات کۆتایی تەمەن ، دێ لەناکاو ،
مافی  میللەت نییە تا بڵێی دوای خەم ..
لە ساتێکا مەرگ دێ و ڕاپێچت ئەکا  
دەرچەت نامێنێ بێجگە لە دەرگای خەم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان